ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تۆتالیتاریزم بریتەیە لەدەسەڵاتێکی دیکتاتۆری کەدەوڵەت تیدا دەست دەخاتە ناو گشت رەھەندەکانی ژیانی کۆمەڵگاوە،بەدەست خستنە ناو تەفاسیلە وردو تایبەتیەکانی ژیانی ھاوڵاتیانیشەوە،

رژیمی تۆتالیتاری تەنھا بەوە ناوەستیت کە،ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت بەدەسەڵاتی سیاسی بپارێزێت، بەڵکو ئایدۆلۆژیای خۆی بەسەر ھەموو کەسێکدا دەسەپێنێ و بوارێک ناھێڵێتەوە بۆکشانەوە.

کاتێک رژێمی تۆتالیتاری دێتە سەرحوکم،ھەمیشە پەیمانی سەقامگیرکردنی دۆخی وڵات بەجەماوەرەکەی دەدات،بەڵام ھەرگیز ئەو پەیمانەی خۆی جێ بەجێ ناکات و وڵات لەدۆخێکی ناجێگیر و نائاسایی بەردەوام دەھێڵێتەوە،واتا ھەرگیز رێگا نادات ھەست کردن بەئارامی و کۆتایی ھاتنی باری نائاسایی لەناخی خەڵکیدا بسەپێت،لەم پێناوەدا رژێم پێویستی بەشەری بەردەوام و سازدانی سینارۆی بەردەوام ھەیە،سەبارەت بەوەی کەدەسەڵات و شۆرش لەبەردەم مەترسی دان.

گرنترین ھۆی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی دروست بوونی تۆتالیتاریزم بریتیە لە ھەڵاتنی خەڵکی لەترسی ئازادی و بەپرسیاری نەخوازراو حەزکردنیان بەھێمنی و ئاسایش.

لەکۆمەڵگای کوردەواری دا،کەحوکمومەتکێکی دیموکراسی گەل بەرێوە دەبات، بەڵام کاردەکات بۆ زیند و ھێشتنەوەی چەند فاکتەرێک لەپێناو مانەوەی خوێدا لە دەسەڵات، کە سیستمی دیموکراسی بەرەو مەترسی دەبەن،چونکە وایان کردووە دەسەڵاتی ئاین و خێڵ عەشیرەت بەسەر کۆمەڵگادا زاڵبێت،چونکە چالاکی ئاینی و چالاکی خێڵایەتی کۆمەڵگا بەرەوە کۆمەڵگایەکی داخراو ئەبات، چونکە ئاین و عەشیرەت ھیچکات رەخنە قبوڵ ناکەن جگە لەمانەوەی خۆیان،یاسا و نەریتی تایبەت بەخۆیان ھەیە.

 

دەنگدان بۆسەرۆک و سەرۆک وەزیران لەناوپەرلەمانەوە خۆی لەخۆیدا پێ چەوانەی دیموکراسیە و بەبێ گوێ دانە شەقام و گەل و لایەنی ئۆپۆسزوینی پەرلەمان لەسەر رێکەوتنی سیاسی ھەڵدەبژێردرێن.

لەم ھەریمەدا ئەگەر کەمینە زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمان و ھەڵبژاردنەکانیش بەدەست بھێنێت ناتوانی بەبێ دوو حیزبی دەسەڵات حوکومەت پێک بھێنی چونکە،تەواوی ھێزی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەوانەی بەرگری لەدەسەڵات و گەل دەکەن بەحیزبی کراون، لە کاتێکدا دەسەڵاتیان بەرەو مەترسی لەناوچون بۆیەوە ھێز بەکار دەھێنن بۆ سەرکوت کردنی لایەنێکی سیاسی و کپکردنی دەنگ و ئیرادەی کۆمەڵێک.

دەسەڵاتدارانی کوردی بێ گویدانە کەمینە، سەرجەم ھەلی کار و دامەزراندیان بە ئھتمای حزبی کردووە و لەکاتی دامەزراندنیش تا ھاوڵاتییەکی نزیکی حیزبەکەی خۆیان بمێنی،دامەزرادن و ھەلی کار بۆلایەنی کەمینە نییە،

لەکاتێکدا لەسیستمی دیموکراسی عیلمانیدا، دەبێت سەرجەم رەنگ و دەنگە جیاوازەکان بەشداری حوکومەت بکەن و تەواوی ھاوڵاتیان مافی ژیان و کارکردن و ئازادی ئایین و ئایدۆلۆژیای تایبەت بەخۆی ھەبێت.

بەمەش بەشێک لەودەسەڵاتە تۆتالیتاریە دروست بووە، کە بۆتە ھۆی پێشێل کردنی چەند بنەمایەکی یەکسانی و دیموکراسی و ئازادیەکانی تاک، سیستەمی دیموکراسی لەھەریمی کوردستان خۆی لەخۆیدا باجدانی دیموکراسیە کە کەمینەی دەسەڵات و گەل باجەکەی دەدەن،کوشتنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران، کپکردنی دەنگی ئازادی و رای کەمینە،تەقەکردن لەبارەگای حیزبی جیاواز و رفاندن و تیرۆر کردنی ئەوکەسانەی کەرەخنە لەدەسەڵات ئەگرن و لەمانەوەی دەسەڵات ئەدەن، یاسا و دادگاکانیش لە ژێر ھەژمونی دەسەڵتێکی حزبیدان، ئەمە خۆی لەخۆیدا پێچەوانەی دیموکراسیە و سیستمی دەسەڵات بەرەو تۆتالیتاری دەبات.

 

 

  • 1