ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا دەبێت کۆتای بەو جیاوازیە بێنن کەبەرامبەر بە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت وەکو ئاشکرایە جوتیارانی کوردستان تەنھا بە سوتاندنی زەویەکانیان و پئ نەدانی پارەکانیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە توشی چەوسانەوە نەبوونەوە، بەڵکو لەوەرگرتنی گەنمە کانیشیان بەسایلۆکان لەوەشدا مافیان پیشل کراوە بۆھەر دۆنمیک بری ٩٠بۆ ٩٦کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەر دەگیرَیت، لەشوینەکانی تر کەمتریش ئەو بریارە. بەداخەوە بەس لەسەر جووتیارانی ھەرێمی کوردستان جێ بە جێ دەکرێت ئەمەش وای کردوە جووتیاران زەرمەند ببن ساڵانە گەنمە کانیان بەھەرزان بفرۆشن یاخود پسولەی گەنم بکڕنەوە بەنرخیکی گران، بەڵام لەتەواوی ژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراق جووتیاران بێ پسولە گەنمە کانیان تەسلیم دەکەن ھیچ ئەزیەتیک نابینن وەگرفتیکی تریش بۆ جووتیاران ساڵانە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان درنەگتر دەکرێنەوە تاوەکو بازرگانە عەرەبەکان بەھاوکاری بەشیک لەبازرگانانی ناوخۆ بەنرخیکی کەم گەنمی جووتیارانی بکرن وەکو دەبینریت دروست کردنی ئەو ڕۆتینەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق دروست کراوە بەداخەوە دەبوایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان تارەکانمان لەبەغدا ئەمەیان قبول نەکردبا بەوشیوازە مامەڵە لەگەڵ جووتیاران نمان بکەن .

زەوت کردنی مافە رەواکانی جووتیاران و ئەو مامەڵە کردنە ناتەندروستە کە دەبینرێت ئەوەمان پێ دەڵێت کەبەرپرسانی ئیمە لەئاستی بەرپرسیاریەتی دانین دڵنیام بئ ئاگان لەوەی کە دەکریت بەرامبەر بە جووتیاران جووتیارانیش خۆیان بە بێ دەنگیان رەوایەتیان بەبەردەوام بوونی بێ دەنگیەکان داوە. ئومید دەکەم لەساڵی داھاتوو کۆتای بەو نابەرامبەریە بھێنریت مافەزەوت کراوەکان بۆجووتیارانی کوردستان بگەرێتەوە کۆتای بیت بەنابەرامبەری کردن.

  • 1