ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌گه‌ر مێژوى ململانێى ئێران به‌ريتانيا هه‌ڵده‌ينه‌وه‌ . ساڵى 1939 له‌سه‌ر داواى هيتله‌ر ناوى بلادى فارسيان گۆرى به‌ ئێران . واته‌ ولاتى ئاريه‌كان . پشتگيرى بكرسدقى عه‌سكه‌ريان كردو انقلانيان به‌سه‌ر پادشاى به‌ريتانى كرد . له‌ 1940 پشتگيرى رشيد عالى گه‌يلانى كرد و به‌سه‌ر عبداللاهدا سه‌ركه‌وت . له‌ 941 دوباره‌ رشيد عالى گه‌يلانى و مفتى به‌ پشتيوانى ئيران و هيله‌ر عيراقى گرت . جه‌نگى جيهانى2 ته‌واو بو ئيران كه‌وت و دوباره‌ هه‌ستايه‌وه‌ . ململانيى ئيران به‌ريتانى به‌رده‌وام بو . له‌ كۆتايى په‌نجاكان و له‌سه‌ر ده‌ستى موسه‌ده‌ق گه‌يشته‌ لوتكه‌ و به‌ريتانيا دۆسيه‌ى نه‌وتى ئێرانى برده‌ دادى نێوده‌وله‌تى و موسه‌ده‌قيش وه‌ك پارێزه‌رێكى خۆبه‌خش دۆسيه‌كه‌ى له‌به‌ريتانيا برده‌وه‌ و زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ بريتش پترۆل و ئابورى به‌ريتانيا گه‌ياند . له‌حه‌فتاكان .. و تا ناوه‌راستى هه‌شتاكان ديسان له‌سه‌ر ده‌ستى خومه‌ينى فتواى دژى سه‌لمان روشدى و به‌ريتانيا ده‌ركرد و .. به‌لام سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان كاتێك به‌ريتانيا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ل ئه‌مه‌ريكا سه‌داميان روخاند . په‌يوه‌ندى ئيران و به‌ريتانيا روى له‌ خاوبونه‌وه‌ كرد . له‌زۆر خال هاوبه‌ش و هاو هه‌لويست بون قازانجى زۆريان بۆ ئيران هه‌بو له‌ يه‌كيتى ئه‌وروپا .
به‌لام كاتيك به‌ريتانيا هه‌نگاوى به‌ره‌و بريكزيد و چونه‌ده‌ره‌وه‌ ده‌نا و هه‌ولى دامه‌زراندنه‌وه‌ى بلۆكى تابه‌ت به‌خۆى و به‌تايبه‌تيش به‌ره‌و ولاتانى رۆژهه‌لات هه‌نگاو ده‌نێت . تا ئاماده‌كردنى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و گه‌رانه‌وه‌ى شه‌ريكه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆسه‌ر پرۆژه‌ كۆنه‌كه‌ى بيتش پترۆل كه‌ پشكى پالاوگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركوك له‌ هينده‌ و به‌ناو خاكى ئيراندا تێپه‌ر ده‌بو . تا ئێره‌ ئاسايى بو . به‌لام ته‌داخولى ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا و روسيا له‌ كاروبارى ئيستاى هه‌رێم و عيراق و گۆرينى ئه‌نجامه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و رۆيشتنى نه‌وت بۆ ئێران و شيعه‌ . به‌ريتانياى توشى جۆرێك له‌ شۆك و خراپ خوێندنه‌وه‌ كرد . هه‌لويستيان به‌رامبه‌ر ئيرانيه‌كان گۆراو له‌ كه‌شتيه‌كه‌ى كه‌نداودا به‌ريتانيا ته‌واو كه‌وته‌ بۆسه‌ى ئيرانو ئه‌و ولاتانه‌ و ناچاره‌ روى راسته‌قينه‌ى خۆى پێشانى ولاتانى ناوچه‌كه‌ بدات . راسته‌وخۆ پشتگيرى ماكرۆن و فه‌ره‌نسا بۆ دۆخى ئيستا به‌ريتانيا كه‌ دۆستى نزيكى كورد و تێكچونى دۆخى خليج و رۆيشتنى نه‌وتى باكور به‌رو توركيا سه‌ره‌تاى به‌ره‌يه‌كى به‌هێزه‌ . پێويسته‌ هه‌رێم (يه‌كێتى و پارتى) به‌وردى بير له‌و دۆخه‌ بكاته‌وه‌ . هاتنى بۆرس جونسن درگايه‌كى به‌هێزه‌ بۆ كورد و ئابوريه‌كه‌ى . پێويسته‌ مه‌سه‌له‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و دابه‌شكردنى كوردستان و سه‌رجه‌م رابردوى به‌ريتانيا له‌ فايلێك دابنرێت بۆ كات و شوێنى خۆى . ئه‌مرۆ لاپه‌ره‌يه‌كى نوێ به‌روى به‌ريتانيا و په‌يوه‌نديه‌كاندا هه‌لبدرێته‌وه‌ .

  • 1