ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەگەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەینەوە تێدەگەین كورد لە توركیا چەوسانەوەیەكی زۆری بینیوە بەهۆی دەوڵەت و ڕژێمە فاشستەكانیەوە، فاشیزمی ئەو ڕژێم ودەسەڵاتانەی توركیا بە درێژایی چەندین ساڵ ئەوەندە توند بوەو كە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەو ناشناڵست و جەماوەری كوردی لەبەرامبەردا هاتوەتە ئاراوە. دەوڵەتی فاشستی توركیا هەموو كاناڵ و ڕێگەیەكی گرتوەتە بەر بۆ بڵاوكردنەوەو داكوتانی ڕەگی فاشیزم لە ناو توركیادا، بەو هۆیانەوە فاشیزمی توركی بەرامبەر بە گەلانی تری توركیا بەتایبەتی كورد بوە بە زهنیەت و كەلتورو نەریتی بەشێك لە خەڵكی تورك كە تەنانەت هەندێ كات لە ناوەندە گشتیەكاندا ڕەگەز پەرستی تورك بەرامبەر بە كورد خۆی نمایش دەكات.

بەڵام هێشتا ناتوانین. بڵێین. ئەم. فاشیزم و كەلتورو زهنیەتە ڕەگەز پەرستی یە هەموو توركیاو توركێك دەگرێتەوە. لەبیرمان. نەچێت كە چەندین. گەریلای تورك زمان شان بەشانی گەریلا كوردەكان لە دژی دەوڵەتی توركیا دەجەنگن، چەندین كادری پێشكەوتو لە ڕیزەكانی پەكەكە و هەدەپە بۆ لەناوبردنی ئەو ڕژێمە تێدەكۆشن، تەنانەت لە سەركردایەتی ئەو ڕێكخستنانەدا كاسانی توركزمان هەن.

ئەو هەزاران. ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانەی لە زیندانەكانی توركیا دان بەشێكیان توركن، ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریە گەورانەی لە شارەكانی ئەنقەرەو ئەستەنبوڵ و شارە گەورەكانی تری توركیا بەرێوە دەچن لەلایەن خەڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی توركیا بە هەموو پێكهاتەكانەوە بەڕێی دەخەن بە توركیشەوە دژی ناڕێكی و نادادپەروەریەكانی دەوڵەت و ڕژێم. 

پێویستە ئەو ڕاستیەش بزانین كە دواجار ئەوە گەلان و خەڵكی توركیایە بە هەموو پێكهاتەكانەوە لە خەباتی ئازادیخوازانەو جەماوەری و دیمۆكراسیدا دەتوانن ئەوڕژێمە كۆتایی پێبهێنن. 

پەرچەكرداری ڕەگەز پەرستانەی كوردی ناتوانێت خزمەت بەو دۆزە و ئەو خەباتە دیموكراسیە بكات، بە پێچەوانەوە هێرش بۆسەر خەڵكی توركزمان ”بە گشت ” ڕەگی دوبەرەكایەتی و ڕق و كینە بەهێز دەكات ودواجاریش زیانی گەورە بە بزووتنەوەی جەماوەری و دیموكرسی گەلانی توركیا دەطةێةنێت وە ئەوی قازانجی لێ دەكات دەوڵەت و دام ودەزگا و زهنیەتە فاشیستانەكەیەتی.

 

  • 1