ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەرێ ئەوە سەرۆکی کۆمار و وەزیرەکانی عێراق و پەرلەمانتارە کوردەکان. جگە لە موسەنا ئەمین، لەکوێن،،خەریک چین ،بەچیەوەسەرقاڵ، ولەک عارەبێکی فاشیستی پیس، سوکایەتی بەئاڵای کوردستان کرد، کە پێنج هەزار مرۆڤی لەسەر خنکێنرا، ۱٨۲ هەزار مرۆڤی لەسەر زیندە بەچاڵکرا، هەزاران گوندی لەسەر ڕووخا، هەزاران ڕۆڵەی جوانەمەرگ خوێنی خۆیان بۆ کردە قوربانی..

تۆی سەرۆک کۆمار،تۆی وەزیر ، تۆی پەرلەمانتار ، ئیشتان چیە لە بەغدابۆباوەشتان کردووەتە کورسیەکەتاندا و هەرخەریکی پارە وەرگرتن، هەڵکردنی ئاڵای تورکیا و ئێران لە عێراق ڕێگە پێدراو بێت، بەس ئاڵای کوردستان بڤە بێت.. پێم ناڵێی ناوتان چیە.

بۆ ئەندامانی ئەو شاندەی چوون بۆسەماوە، تکایە خۆڵ مەکەنە چاوی خەڵکەوە بۆ لایک وکۆمێنت و بڵێین ئەو ملازمە بەڕێزەوە داوای داگرتنی ئاڵای کوردستان کردووە، ڤیدیۆکەی بەمۆ شێخانی جوانترین وەڵامە بۆتان.

دەشکرێت بڵێین، ئەو ولەک عەرەبە بەعس ئاسایە، لەسەر حەق بێت و ڕق لە دڵیدا بێت و ئەوەی لە مێشکدابێت، کە کورد ڕیفراندۆمی کرد بۆ ئەوەی لە عێراق جیابێتەوە و دەیان ئاڵای عێراقیان سوتاند، ئێستا خێرە بە ئاڵای کوردستانەوە دێتە ناو خاکی عێراق و ئەو کاتەی بە فرسەت زانیبێت، خۆ ئەگەر وا بێت ئەبێت بیرمان نەچێت ئەوە ئەنجامی ڕڕڕڕیفراندۆمەکەی ۲۰۱۷ و کارە ناوازەکەی سەرکردایەتی کوردە.

  • 1