ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یاسایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاكان ، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر درا ، بەتایبەتی هەڵبژاردن لەپارێزگای كەركوكدا .

لەلایەن كوردو عەرەب و توركمانەوە ناڕەزاەتی بەدوایی خۆیدا، هێنایە ناو ناوەندە سیاسیەكان ، هەریەكە لە كتلەسیاسەكان بەدیدو بەرژەوەندی خۆیان هەڵسەنگاندو تێبینیەكانی خۆیان لەسەر یاساكە دەخەنەوەڕو .

هەڵبژارد ن پرۆسەیەكی دیموكراتیە ، پشتگیری لەئەنجام نادانی دەكەینەوە ، لەسالی 2005 بەدواوە هەڵبژاردن بۆئەنجومەنی پاریزگای كەركوك ئەنجام نەدراوە. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك درێژترین دامەزراوەی هەڵبژیرداروە كەتەمەنی14 ساڵ بێت . كاری لەسەر بكرێت ئەم ئەنجومەنە دەبێتە هەشتەمین سەر سوڕهێنەرەكانی جیهان یان لەكتیبی گینسدا باس بكرێت .

وادەخوازێت ڕاستیەكان بخەینە ڕوو ، ئایا عەرەب لە چ ڕوانگەیەكەوە ڕەخنە لەم یاسایە دەگرێت . بەبروای من ڕوانگەكە بیركردنەوەی شۆفینیتی عەرەبیە و پەك خستنی لیستی كوردستانیە. 

بەرەی توركمانیش ڕەخنەكانیان لەترسی بەدەسهێنانی كورسیەكانیان و پۆستە ئیداریەكانیان بۆیە داوا دەكەن بەر لەهەڵبژاردن بەپێی ڕێژەی 32 بە32 پۆستەكان دابەش بكەن . بەبروای من هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیمو كراسیە پشتگیری لەئەنجامدان دەكەینەوە بەتایبەتی لەكەركودا.

ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك بە م پیكهاتەی دانیشتوانەیەوە كاریكی نەشیاو دەبێت ، چونكە تاكو بەرواری مانگی حەوتی 20019 (39268) سیو نۆ هەزارو دووو سەد ووشەست و هە شت لەنەتەوەی عەرەب هێنراونەتە پایزگای كەركوك .بارو دۆخیكی ناجێگیرو نائاسایش بونی هەیە فرە میلیشایی و بوونی دەیان جۆر لە هێزی حەشدی شەعبی ، لەهەمان كاتدا دەسەڵاتی ڕەهای سەربازی تاك لایەنە و نەبونی هێزی هاوبەشی پیشمەرگەو گۆرانكاری لەسەرجەم جمگەكانی ئیدارەی پاریزگاكەو كۆنترۆلكردنی سەرجەم دامو دەزگانی لەلایەن عەرب و توركمان و دەرپەڕاندنی بەریوبەرەكوردەكان و پەراوێز خستنی كورد, بۆیە پێوستە بارو دۆخی پارێزگای كەركوك ئاسایی بكرێتەوە, ئەو كاتە هەڵبژارد ن ئەنەنجام بدرێت، سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ڕاگرتنی ئەویاسایە هەیە.

 

  • 1