ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

*تاكەكان و كۆمەڵگاكان یان كۆمەڵگاكان و تاكەكان دوو جەمسەری سەرەكین بۆ تەواوكردنی یەكتری.

 بەڵام باسەكەی من لەسەر خێزانە وە بێگومان خێزانیش لە كۆمەڵیك تاك پێك دێت كە سەرەتا دوو تاك لە دوو ڕگەزی جیاوازدا یەك دەگرن و پێ دەخەنە نێو ژیانی هاوسەرگیریەوە وە لە دەرئەنجامی ئەم یەكگرتنەدا چەند تاكێكی تر درووست دەبێت كە پێی دەوترێت (خێزان) واتە خێزان لە كۆمەڵێك تاك پێك دێت

 بەڵام لەكاتی درووست بوونی ئەم خێزانە دوو ئاراستەی جیاواز درووست دەبیت بۆ ئەم خێزانە ئەویش ئاراستەی بەختەوەری و هەژاریە(نا بەختەوەری).

 درووست بوونی ئەم دوو ئاراستەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ڕۆشنبیری ئەو دوو تاكە كە لەسەرەتاوە بڕیاری درووست بوونی خێزانیان داوە،هەرچەندە ئەمڕۆ لە نێو كۆمەڵگای خۆمان ئەم دوو ئاراستەیە هەیە بۆ نموونە كەسێك هەڵدەستێت ژیانی هاوسەرگیری پێك دەهێنێت و كەچی دەبینیت خاوەن داراییەكی مسۆگەر كراو نیە وە هەروەها هاوسەرەكەیشی خاوەن هیچ داراییەك نیە وە جگە لە لە مانەش هەڵدەستێت بە خستنەوەی چەندین منداڵدا كە ئەمەش بارێكی گەورە دەهێنێتە سەر شانی خۆی وە هەروەها لە نێو خانوویەك دایە كە موڵكی خۆی نیە ئیتر ئەم جۆرە خێزانە بە ژیانێكی هەژارانە دەژین و ناتوانن چێژ لە خۆشیەكانی ژیان دا بكەن و وە هەروەها ناتوانن بۆ یەكجاریش گەشتێكی وڵاتان بكەن بە درێژایی تەمەنیان دا، هۆكارەكەیشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیری لە پێك هێنانی خێزاندا

بەڵام خێزانی بەختەوەر كێن؟ ئەو خێزانەیە كە بە ڕۆشنبیریەوە هەنگاو دەنێت بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری و وە خۆی بە دوور ڕادەگرێت لە خستنەوە ی زۆر منداڵدا چوونكە لەسەردەمی ئێستادا بە هۆی پێشكەوتنی زیاتر و فرانبوونی بابەتەكانی ژیانی ڕۆژانەدا زۆر منداڵی یەكێكە لە هۆكارە گەورەكانی نابەختەوەری خێزان یان درووست بوونی هەژاری لەناو ئەو خێزانەدا، چوونكە هەرمنداڵێك لە سەردەمی ئێستادا زۆرترین پێداویستی پێویستە وە ئەگەر تۆش چەندین منداڵت هەبێت و وە خاوەنی داراییەكی كەم بیت بێگومان ناتوانی بەشێوازێكی جوان و بەختەوارانە پێداویستیەكانیان دابین بكەی.

وە هەروەها لە پێك هێنانی خێزاندا تەنها بۆ كاری سەرجێ كردن و یاخود پەیداكردنی دوو لووقمە نان نیە بەڵكو چەندین پرەنسیبی تر بەدوای دا دێت خێزان بڕبڕەی پشتی كۆمەڵگایە ئەگەر ئەم بڕبڕەیە تەندرووست نەبێت ئەوە لە ئەنجام دا كۆمەڵگایش نا تەندرووست دەبێت .

*هەندێ كەس دەڵێت ژیان زۆر زەحمەتە بەڵام هیچ كات ژیان بەڕووی مڕۆڤەكان زەحمەت نەبووە ئەوە تەنها مڕۆڤەكانن كە ئەم ژیانە لەخۆیان دەكەن بە زەحمەت وە كەچی لە كۆتایشدا ناتوانن ڕووبەرووی ببنەوە.

*خستنەڕووی ئەم بابەتەم بۆ خوێنەری ئەزیز تەنها بۆچوونی خۆمە بۆ ژیان و پێك هێنانی خێزان چوونكە من هەمیشە بۆ چوونم وایە كە هۆكاری سەرەكی بەختەوەری خێزان وە دووركەوتنەوەی لە هەژاری وە بەسەر بردنی ژیانێكی خۆش تەنها لە كەم منداڵی دایە بۆ نموونە ئەگەر تۆ یەك منداڵت هەیە وە خۆت و خێزانەكەت خاوەنی داراییەكی سەربەخۆن ئەوا بێگومان تۆ دەتوانی بە جوانترین شێوە ئەو منداڵەت پەروەردە بكەیت و سەرجەم پێداویستیەكانی بۆ دابین بكەیت و وەهەرگیز لە هیچ شتێكی كەم نەبێت .

هیوای ژیانێكی بەختەوەر بۆ  هەموو خێزانێك دەخوازم

  • 1