ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

خیتابی دینی لەمینبەری مزگەوتەوە بۆ نێو میدیاو دیجیتاڵ و فەزای مەجازی میکانیزمێکی نوێ یە کەدین بەشێوازیکی مۆدێرن و ئاکارێکی ڕۆشنبیری دەیەوێت بگات بەمەرامەکانی ستراتیژیەتی سەرەکی کارکردنی جێهێشتنی گاریگەریە لەسەر دەرونی تاکەکەس.

ئەمەش کاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوچەکە جێ دەهێڵێت و بەشێکیش لەم شەپۆلە میدیایە بەرنامە بۆ داڕێژراوە لەلایەن ئیسلامی سیاسی و گروپە ئیسلامیەکانەوە، چەندین میدیای قەبەو زەبەلاحی حیزبە ئیسلامیەکان و گروپە ئیسلامیەکان لەهەرێمی کوردستان بونیان هەیە، ئاشکرایە ئەم میدیا قەبانە داهاتێکی گەورەی پێویستە، بەڵام داهاتی ئەم میدیانە زۆر غامز و شاراوەن هیچ کەس نازانێ داهاتی ئەم میدیانە لەکوێ دا دابین دەکرێن.

گومانی تێدانیە ئەوەی لەم هەرێمە ڕوودەدەن لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە دەستی هێزێکی سیاسی لەپشتەوەیە تاوەکو خەڵکی لەهۆشیاری بەدور بێت و ترسێکی دەرونی لەسەر تاکەکان بەجێ دەهێڵن کە وادەکەن مرۆڤ بەردەوام سەرقاڵی ئاین بێت و دوربێت لەحەزوئارەزوی دونیای ئەو یاسا موتڵەقانە جێ بەجێ بکات کە خودا لەسەری فەرز کردووە.

ئەوەی ڕۆژانە لەسۆسیال میدیا و ڕادێۆ و کەناڵی گروپە ئیسلامیەکان و ئیسلامیە سیاسیەکانی ئەم هەرێمە ڕودەدات، دونیا بینیەکی نێگەتڤ و داخراوە و دژی هەموو مافە سەرەتایەکانی تاکەکەسە.

ڕۆژانە ئەم هێزانە ترسێکی گەورە و تۆقێنەر دەکەنە دڵی مرۆڤەکانی ئەم کۆمەڵگایەوە، لەڕێگای میدیاو سۆشیاڵ میدیاوە، ترسێک کەکاریگەری سایکۆلۆجی لەسەر دەرونی تاک جێدەهێڵێت، ترس لەخودا، خودایان وەک تۆقێنەرێکی گەورە نیشانی مرۆڤ داوە، ترس لەجەهەنەم، ترس لەسزا، ترس لەلادان لەئەخلاق.

کۆمەڵێک بانگخواز لەڕێگای مینبەر و سۆسیال میدیا و ئەو وەسائیلە تایبەتانەوە ڕۆژانە خەریکی تەکفیر و تەشیرکردنی گروپە کۆمەڵایەتیەجیاوازەکانن، کە پێچەوانەی پڕەنسیپەکانی ئەوان هەڵسوکەوت دەکەن، لەڕێگەی یاسا کانی ئاینەوە ئەقڵی مرۆڤەکانیان مۆنۆپۆڵ کردوە، زۆر جار ئەو مامۆستا ئاینیانەی سەر بەحیزبەکانی دەسەڵاتن خەریکی بڵاوکردنەوە ئەم جۆرە رقەن، کە ئامانجیان کپ کردنی خەڵکە تاوەکو ئاگاداری کاری دونیای نەبن و ئەرک و مافەکانی خۆیان نەزانن چیە، ئەگەر بەهۆشیش هاتنەوە بکەری ئەو ڕقە ئاینیەبن و تەقینەوەیەکی ئاینی دروست بکەن و بکەونە ململانی لەگەڵ فیکر و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان .

زۆر جار لەڕیگەی لادان لەو ئەخلاقەوە کە خۆیان پیناسەیەکی نالۆجیکیان بۆدانەوە، خەڵکی ناچاردەکەن بەتەسلیم بون بەیاسا و پڕەنسیپەئاینیەکانی خۆیان.

ئەخلاق نەک تەنها لەگەڵ خودی ئەخلاقا جیاوازە لەدیدی ئەم هێزانەوە، بگره بەناوی کۆمەڵێک یاسای خۆیانەوە کە حەرام و حەڵاییان داناوە هەموو شتێکی حەرام نائەخلاقیە، جگە لەوەی کە پۆشاکی تایبەتیان بۆ مێنیە داناوە پۆشینی کۆمەڵێک جلو بەرگ وەک واجبێکی ئیلاهی تەماشا دەکەن،

کەسانی بەئەخلاق و بێ ئەخلاق لەڕێگەی ئەم جل و بەرگانەوە دیاری دەکەن.

درووستکردنی ئەم هێڵە ئاینیە کە لەدیدی ئەوانەوە هەرکەسێ لەم ڕاستە هێڵەلابدات خودا سزایەکی گەورەی بۆدیاری کرووە، بڵاو کردنەوەی ئەم ترسە گەورەیە کۆمەڵگای بەرەو ناهۆشیاری و یۆتۆپیاخوازی بردووە.

ئاین دیاردەیەکی کوشندەو ترسناکە کەمرۆڤ ئالودەی دونیایەکی خەیاڵ و ملکەچی کۆمەڵێ یاساو ڕیسا دەکات، کە دەبێتە هۆی دواکەوتن لەکۆمەڵگاو هۆشیاری تاک بەرامبەر ئەو باردۆخەی لەهەلومەرجی گوزەرانی ڕودەدات.

هەرکاتێک ڕێگری لەم دیاردەیە نەکرێت و هۆشیاری نەدرێت ئاین لەڕێگەی ئەم شەپۆلە خێرایەوە دەبێتە بەشێک لەکلتور و نەریت، وەک چۆن ئێستا ئافرەتی بڕوا دار و بێ بڕوا لە ڕێگەی پۆشتەی و سفوریەوە دەناسرێنەوە، چۆن ڕیش بووە بەڕەمزی بڕوادار بوون، ئەو نەریتانە کارێگەری لەسەر تاکەکان جێ دەهێڵێت تاوەکو نەتوانن لەنەریتی کۆمەڵگاکەیان لابدەن، چونکە لەلایەن ئەم گروپانەوە ڕوبەڕوی هێرش و تانەو تەشتر دەبنەوە.

بەو ووتەیەکی کارڵ مارکس کۆتای بەوتارەکەم دەهێنم دەڵێت: " ئاین تلیاکی گەلانە"

 

  • 1