ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێمه‌ موسڵمانین و ته‌نها موسڵمان به‌ راست ده‌زانین.

ئه‌وان موسڵمان نین و رێز له‌هه‌مو بیروبۆچون و بیروباوه‌ڕێك ده‌گرن.

ئێمه‌ خه‌ریكی دابه‌شكردنی به‌هه‌شت و دۆزه‌خین به‌سه‌ر یه‌كدا.

ئه‌وان ژیانی خۆیان كردۆته‌ به‌هه‌شت و ئه‌و دنیایان بۆ خوا به‌جێهێشتوه‌.

ئێمه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و ده‌چینه‌ ماڵی خوا و ده‌ست پیس و دووڕو و درۆزنین.

ئه‌وان نوێژ ناكه‌ن و ناچن بۆ ماڵی خوا و ده‌ست پاك و یه‌ك ڕوو و راستگۆن.

ئێمه‌ له‌ خوا ده‌ترسین و خوا ناناسین.

ئه‌وان له‌ خوا ناترسن و خواناسن.

ئێمه‌ فه‌توای كافر بونی یه‌كتری ده‌ده‌ین و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ نوێژنه‌كه‌ر و مه‌ی خۆر ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ئه‌مه‌ شه‌رعه‌.

ئه‌وانیش یه‌كتریان خۆش ده‌وێت و ته‌نانه‌ت رێز له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌گرن له‌سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ و مافی ئاژه‌ڵ.

ئێمه‌ گۆشتی به‌راز ناخۆین و گۆشتی یه‌كتری ده‌خۆین .

ئه‌وان گۆشتی به‌راز ده‌خۆن و یه‌كتری ده‌پارێزن.

ئێمه‌ هه‌ر خه‌ریكی قسه‌ و قسه‌ڵۆكین و خۆمان به‌ زل و به‌پڕۆفیسۆر ئه‌زانین و خاوه‌نی هیچ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كیش نین.

ئه‌وانیش خه‌ریكی ژیانن و ته‌نها خۆیان به‌ مرۆڤێكی ساده‌ ده‌زانن و خاوه‌نی هه‌مو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كن.

ئێمه‌ خۆمان به‌باشترین ده‌زانین و خراپترینیشین.

ئه‌وان خۆیان به‌ بابشترین نازانن و به‌رده‌وام خه‌ریكی داهێنانیشن.

ئێمه‌ به‌ عیلمانی و ئایین په‌روه‌ر و چه‌پ و راسته‌وه‌ خه‌ریكی قسه‌و قسه‌ ڵۆكین.

ئه‌وان به‌ هه‌ر هه‌مویانه‌وه‌ خه‌ریكی پێشكه‌وتنن.

ئێمه‌ تاكو ئێستا پڕین له‌ ڕق و كینه‌ و ئاماده‌ین خوێنی یه‌كتری بڕێژین.

ئه‌وان پڕن له‌ خۆشه‌ویستی و كوشتنی ته‌نها مرۆڤێك لایان گه‌وره‌ترین تاوانه‌.

ئێمه‌ تابتوانین مزگه‌وت دروسته‌كه‌ین و ره‌وشتیشمان هه‌ر ناشرینه‌.

ئه‌وان مزگه‌وت دروست ناكه‌ن و ره‌وشتیشیان زۆر جوانه‌.

ئێمه‌ یه‌ك سه‌ده‌یه‌ ده‌قیڕێنین ، یه‌ك سه‌ده‌یه‌ ده‌شیڕێنین ، یه‌ك سه‌ده‌یه‌ ده‌ڵێین منداڵه‌كانتان فێری نوێژكردن بكه‌ن ئه‌وه‌ی نوێژنه‌كات كافره‌ ، كه‌چی نوێژكردنیش دادی نه‌داین ... یه‌ك سه‌ده‌یه‌ ئازادی له‌ ئافره‌ته‌كانمان زه‌وت ده‌كه‌ین و ناشرینیان ده‌كه‌ین و ئه‌تكیان ده‌كه‌ین.

ئه‌وان هه‌مو رۆژێك به‌هێمنی جوانترین وانه‌ فێری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئافره‌ته‌كانیشیان به‌بێ ترس و له‌رز ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئێمه‌ تاكو ئێستا له‌ نه‌خۆشی مه‌زهه‌بی و تایه‌فه‌چێتی و حزبایه‌تی ده‌ربازمان نه‌بوه‌ و حه‌فتاوحه‌وت تیره‌ و باڵین و هه‌ر هه‌مومان خۆشمان به‌ڕاست ده‌زانین .

ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها مرۆڤایه‌تی دروشمیانه‌ و به‌ ڕاست ده‌ڵێن راست و به‌ چه‌وتیش ده‌ڵێن چه‌وت.

ئه‌وان به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانیشیان له‌ گۆڕانكاریه‌كاندا به‌شدارن و جوان و خه‌مخۆر و دڵسۆزن.

ئێمه‌ به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانیشمان هیچیان نه‌گۆڕی ، ته‌نها دزینی نه‌وتیان له‌ته‌نه‌كه‌وه‌ كرد به‌ بۆڕی.

ئێمه‌ تاكو ئێستاش بۆنی شه‌ڕ و خوێنمان لێ دێ .

ئه‌وان خونچه‌ ده‌گرن و بۆنی گوڵ و به‌یبونیان لێ دێ.

ئێمه‌ به‌هه‌ر هه‌مومانه‌وه‌ ... به‌ عیلمانی و ئایین په‌روه‌رمانه‌وه‌ ... به‌چه‌پ و راستمانه‌وه‌

ژیانمان كردوه‌ به‌ وێرانه‌.

ئه‌وان به‌تاك و كومه‌ڵیانه‌وه‌ به‌ ژن و پیاو و گه‌نج و پیریانه‌وه‌ ... ژیانیان كردوه‌ به‌ خۆشترین لانه‌.