ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ھەوڵ و تەقەلای تایبەتمەندی جووتیاران، کۆکردنەوەی واژووی جووتیاران و گردبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمان و پێکھێنانی لێژنە و چوون بۆ بەغدا و دیدار و چاوپێکەوتنی وەفدەکە، پاش ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر پەرلەمانتاران لە بەغدا بەدواداچوونیان کرد، بینەوبەردەیەکی زۆر بۆ داخوازییەکانی جووتیارانی ھەرێم ھەر لە شایستەی دارایی ساڵانی ((٢٠١٤و ٢٠١٥ و٢٠١٦))، مەسەلەی قەرەبووکردنەوە، جگە لەمانەش ئەوەی من لێرە مەبەستمە و لە یاداشت و لێدوان بەدواداچوونەکانیش باسی لێوەکراوە، مەسەلەی بەشە گەنمی جووتیارانی کوردستانە کە بڕەکەی بە ((٣٤٠٠٠٠)) تۆن گەنم دیاری کرابوو، دوای ئەم ھەوڵ و ماندووبوونە و دوای کۆتایی ھاتنی وادەی تەسلیمکردنی گەنم بە سایلۆ ئینجا ڕەزامەندی نیشان درا بۆ زیادکردنی بڕی ((١٠٪)) بۆ کوردستان کە دەکاتە ((٣٤٠)) تۆن، کەچی تەنیا لە سایلۆی مەخموور کە یەک قەزایە ((٤٠٠)) تۆنی بۆ زیادکرا، جگەلەوەی لەگەڵ ڕۆژانی زیادەی کوردستان ئەمان ڕانەگیران، بۆیە وادیارە لە ڕوانگەی بەغدا بە چاوی قەزا تەماشای کوردستان دەکات، بۆیە من دەڵێم زیادەیە، سەردەمی عەولەمەیە و دنیاش بچووک بۆتەوە، بۆیە کاربەدەستانی ھەرێم بێدەنگیان ھەڵبژاردووە لەڕاست ئەم زوڵم و ستەمەی لە جووتیارانی ھەرێم دەکرێت، بەغداش ھەر لەسەر ڕەفتارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی بێدەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

  • 1