ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەردۆغان کاتێک بڕیاریداهێرش بکات سەر عەفرین، بەناوی سورەتی فەتح دەستی بەهێرش کرد و لە ۹۰ هەزار مەزگەوتی تورکیا بانگەوازی دژی کورد ڕاگەیاند بۆ داگیرکردنی عەفرین.

ئێستا نیازی گڵاوی هەیە هێرشبکاتە سەر ڕۆژئاوا، دوور نیە سورەتێکی دیکەی قورئانی بەکارنەهێنێت و لە دوو ئەوەندەی مزگەوتی دیکە بانگەوازی شەڕ نەکات.

قسەکە ئەمەیە، مامۆستایانی ئاینی ئێمە ڕۆڵیان چی دەبێت، چاوەڕیی چی دەکەن،تا کەی بێدەنگ و بێ هەڵویست دەبن، خۆ هیچ نەبێ دەتوانن لە بڵندگۆی مزگەوتەکانیان دوو قسە بکەن، هیچ نەبێ ئەم غەدرەی لە کورد دەکرێ بۆ هاووڵاتیانی ڕوون بکەنەوە.

ئەو مزگەوتەی ئێوە بەکاری دێنن و ختابی لێوە دەدەن هەندێک جار بەویستی خۆتان و هەندیکجار بەویستی خەڵک و جارجاریش اوقاف، هەر ئەو مزگەوتەیە اردۆغان بۆ کورد کوشتن بەکاریدێنیت، بێ هەڵویستیتان شەرمەزارییە.

  • 1