ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تاوانى ئێمه‌ى كورد چیه‌ و چیمان كردوه‌ ، ئایه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵقبوین كه‌ بكوژرێین ؟

بۆچى هه‌مو جارێكیش به‌ناوى ئیسلام و ئایاتى قورئان و ئاشتیه‌وه‌ ده‌مانكوژن ؟

وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان و موسڵمانانیش ، ته‌نها وه‌كو فیلمێك ته‌ماشامان ده‌كه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌زه‌ییه‌كیان بۆمان بچوڵێت !

ئه‌مریكا و ڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و مافى مرۆڤیش ته‌نها به‌چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كى شه‌رمنانه‌ پاڵپشتیمان لێده‌كه‌ن !

هیچ كه‌سێك به‌زه‌یى بۆمان نیه‌ و ویژدانى بۆمان ناچوڵێت ، ئه‌بێت تاوانى ئێمه‌ى كورد چیبێت ؟

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌ر به‌ ئاشكراو و به‌به‌رچاوى جیهانه‌وه‌ قه‌تڵوعامى كورده‌كانى رۆژئاڤاى سوریا ده‌كات و منداڵ و ژن و پیاوى سڤیل ده‌كوژێت . 

به‌ ئاره‌زوى خۆى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو و تۆپ و فڕۆكه‌ به‌كارده‌هێنێت و پێده‌نێت به‌سه‌ر دڵى سه‌دان دایك و باوكى رۆژئاڤادا و جه‌رگیان ده‌سوتێنێت ، منداڵه‌ ساوا په‌پوله‌كان بێ دایك و باوك ده‌كات و وه‌كو زوحاك خوێنى كورد ده‌رژێت و ده‌یمژێت .

كوان موسوڵمانه‌كان ؟ بۆچى وا بێده‌نگن ؟ ئێ خۆ خواى به‌به‌زه‌یى له‌ قورئانا ده‌فه‌رموێت " ئه‌گه‌ر یه‌كه‌سى بێتاوان بكوژیت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو دنیایت كوشتبێت " ، ئه‌ى بۆ چى موسوڵمانه‌كان هیچ هه‌ڵوێستیه‌كیان به‌رامبه‌ر به‌ كوشتاره‌گه‌كانى كورد نیه‌ ؟

ئێ خۆ وه‌كو موسڵمانه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌جنۆكه‌ش بوبێتین ، دروستكراوى خواى به‌به‌زه‌یین و مافى ژیانمان هه‌یه‌ ، لێمان گه‌ڕێین بابژین !

كوا ئه‌مریكا و مافى مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئیسرائیل ؟ بۆچى كه‌س له‌سه‌ر ئێمه‌ نایته‌ ده‌نگ ؟ خۆ منداڵه‌ جنۆكه‌كانى ئێمه‌ش ، هه‌مان منداڵه‌ پاك و بێگه‌رده‌كانى ئه‌وانن و هیچیان له‌وان كه‌متر نیه‌ !

ئه‌م خوێن به‌هه‌ده‌ردانه‌ى ئێمه‌ ، ئابڕوچونى هه‌مو ئایینه‌كان و مرۆڤایه‌تیه‌ ، ئابڕوچونى سه‌رده‌مى عه‌وله‌مه‌ و پێشكه‌وتن و خوا په‌رستیه‌ !

گله‌یه‌كه‌ ته‌نها بۆ دڕه‌نده‌یى توركیا نیه‌ كه‌ به‌ ئاره‌زوى دڵه‌ بۆگه‌نه‌كه‌ى خۆى به‌ربۆته‌ گیانمان و جه‌رگ و دڵمان هنجن هنجن ده‌كات ، به‌ڵكو بۆ هه‌مو جیهانه‌ بۆ هه‌مو مرۆڤایه‌تیه‌ ، كه‌ ده‌ستیان تێناچێت رێگه‌ بگرن له‌م به‌ڕبه‌ڕایه‌تیه‌ !

ئاى ئێمه‌ى كورد چه‌ند بێكه‌س و به‌ستزمانین ، له‌ بونمانه‌وه‌ تاكو ئێستا هه‌ر بێشوێن و بێمه‌كانین ... كه‌س نه‌هات به‌ هانامانه‌وه‌ ، كه‌ ئیشیان پێمان بێت ئه‌ڵێن قاره‌مانین ، كه‌ ئیشیان پێمان نه‌ما بێ كه‌ڵك و بێ ئیمانین.

ئێ خۆ ئێمه‌ى جنۆكه‌ش هه‌ستى دایك و باوكایه‌تیمان هه‌یه‌ ، بۆچى ماڵه‌كانمان وێران ده‌كه‌ن ؟ بۆچى په‌پوله‌كانمان هه‌ڵده‌واسن ؟ ، بۆچى مزگه‌وت و په‌رستگاكانمان ده‌ڕوخێنن ؟ بۆچى خه‌ونه‌كانمان ده‌كه‌ن به‌ به‌رد و به‌ ئاسن ؟!

لێمان گه‌ڕێن بابژین ، با بۆ ته‌نها جارێكیش بێت ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه‌ ، ژیانمان بۆنى خوێن و بارود و كوشتنى لێ نه‌ێت و تامى ژیان بكه‌ین !

  • 1