ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشى دوەم ـ ڕیگا چارە کامەیە؟؟

وەکو پێشتر باسم کرد ئێستا مەترسى سڕینەوەى ئەو ناوچە کوردوستانیەى سوریا لە خەریتەى ئەو وڵاتەدا هەیە. چونکە حکومەتى تورکیا بە ملیۆن ئاوارەکانى سوریاى ئامادەکردوە و ئەیەوێ لەو ناوچەیەدا نیشەجێیان بکات!!

ئەوانە دژى کورد و حکومەتى سوریان / شن!! و بۆ ئەوە ئەگەڕێنرێنەوە کە حکومەتى (بەشار الأسد) بڕوخێنن. ئەو حکومەتە (شرعیه) دروست بکەن کە ئەمریکا و تورکیا ئەیانەوی.

لەلایەکى ترەوە بزوتنەوەى ـ داعش ـ زیندو ئەکەنەوە کە زۆر داخ لە دڵن بەرانبەر بە کورد (هێزە دیموکراسیەکەى کورد) .. بە واتایەکى تر کوردى سوریا لە شەڕێکى دو لایەنەدا ئەبێ و پشتیوان و یارمەتى دەرى نیە!! بە کورتى ئەم شەڕە بە تایبەتى بەرانبەر بە تورکیاى ئەندامى ناتۆ بە کوردى تەنیا باڵ ناکرێ.

ئێستا هەندێک هەوڵى ئەوە ئەدەن کە هێرشەکەى تورکیا لەم ئاستەدا ڕابگرن. بەڵام تورکیا و ئەمریکا و (ناتۆ) نەخشەى داگیرکردنى ناوچەکەیان کردوە بە ئامانج کە ١٢٠ کم درێژەو ٣٠ کم پانتاییەتى و ئەشڵێن ڕوبەرەکەى ٤٢٠ کیلۆمەترە چوارگۆشەیە ئەو هێرشە ڕاناگیرێ تا ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ نەکرێ بە تەواوى!!

لێرەدا دەرئەکەوێ کە ئامانجەکە نەمانى کوردە لەو ناوچەیەدا نەک تەنها داگیرکردنى خاک!

هەندێک بە تەماى فەرەنسا / ن کە هەڵوێستى لە دەوڵەتە ئەوروپیەکانى تر باشترە. بەڵام هەوڵەکانى تا ئێستا سەرى نەگرتوە چونکە دەولەتە ئەوروپیەکان هاوکاریان نەکردوە و ئەویش ئامادە نیە شەڕى تورکیا ڕابگەیەنێت.

هەندێکى تر بەتەمای ڕوسیا / ن کە هاوپەیمانى سوریایەو تا ڕادەیەک دۆستى کوردە. بەڵام ئەویش ئامادەنیە لەگەڵ تورکیا دا شەڕ بکات. چونکە هەمو ئەوروپا پەلامارى ئەدەن لەلایەکى ترەوە ئامۆژگارى کوردەکانى کرد کە بچنە پاڵ حکومەتى سوریا و پێکەوە سەربەخۆی وڵاتەکەیان بپارێزن و مەسەلە نەتەوایەتیەکە بخەنە پاش ئەوە. بەڵام بە قسەیان نەکرد!! ئەگەر سەرکردەکانى کورد بە قسەیان بکردایە ڕوسیا ئەو کاتە پشتیوانیان ئەبو. بۆ پاشەڕۆژ ئەو کارەساتەیان بەسەر نەئەهات! بێگومان ئێستا حکومەتى سوریا ئۆباڵى ئەم هێرشەى تورکیا و داگیرکردنى بەشێکى ترى وڵاتەکەى ئەخاتە ئەستۆى ئەمان!! چونکە دواى (فیک وفاکى) ئەمریکا کەوتن!!

بە ڕەئى من ئەمە ڕێگە چارەیەکى دروست بو ئەگەر (( سەرکردایەتى کورد)) پەیڕەوى بکردایە. ئێستایش نەچوە بچێت. ئەتوانن لەگەڵ حکومەتى سوریا پێک بێن و مەسەلەکە بکەن بە کێشەى نیشتمان کە وڵاتى سوریایە. ئەو کاتە شەڕەکە ئەبێ بە شەڕى سوریاو تورکیا و شێوەیەکى تر وەرئەگرێ کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى ڕائەچڵکێنێ. چونکە ئەتەنێتەوە ئەگەر ڕاى نەگرن...

ڕوسیا دروشم داوایەکى ترى هێناوەتەکایەوە ئەلێ ـ با هەمو هێزە دەرەکیەکان بە ڕوسیا/ شەوە لە سوریا بچنە دەرەوە ئەمە (ئێران و ئەمریکا و تورکیا / ش ئەگرێتەوە) بەڵام کارێکى ئاسان نیە و درێژە ئەکێشێ. هەرچەندە ئەگەر پەسەند بکرێ. لەوانەیە شەرەکە ڕابگیرێت وەک هەنگاوێکى پێشەکى. بەڵام چارەسەرى ڕاست و بەجێ لە دەستى گەلى کورد / دایە لە سوریا و هەمو بەشەکانى ترى کوردوستان دا واتە بەرەبەرەکانیەکى یەکگرتوانەى هەمەجۆر (سەربازى, سیاسی, ئابورى لەگەڵ بزواندنى ڕاى گشتى جیهان لەسەر هەردو ئاستى ڕەسمى و شەعبى .. ) بە واتایەکى تر ـ

١ـ ئاشت بونەوە ـ رێکەوتن لەگەڵ حکومەتى سوریا

٢ـ دەست کردن بە شەڕى پارتیزانى ـ ئەنصارى ـ دژى دەسەڵاتى تورک لە سوریا دا یان لە هەر ناوچەیەک کە تورکیا داگیرى کردوە بگرە لەناو تورکیا دا و لە هەر شوێنێک بەرژەوەندى تورکیاى لێ هەبێ.

گەلانى یەکێتى سۆڤیەتى جاران بەشەڕى پارتیزانى زەبرێکى کوشندەیان گەیاند بە سوپاکەى ئەڵمانیا.

بزوتنەوەى داعش هەرچەندە زۆر چارەڕەش و بێزراوە. بەڵام ئەمە دو ساڵە لە عێراق دا شەڕى پارتیزانى ئەکات!! پەکەکە دەیان ساڵە ئەمە پیشەیەتى ... هتد!!

پێویستە هەمو کورد پشتیوانى ئەم جۆرە تێکۆشانە شۆرشگێریە بکات...

وا دەرئەکەوێ بەکارهێنانى هێزێکى یەکگرتوى کارا تەنها رێگایە بۆ چارەسەرى کێشەى کورد بە تێکڕایی.

بەشى سێیەمى ماوە تکای چاوەڕوان بن

 

 

  • 1