ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستدرێژییە سەربازییە ناڕەواکەی دیکتاتۆرەکەی تورکیا، بە سازشکاریی و رێکەوتنی ترامپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوردانی خۆرئاڤای کوردستان هەر بەردەوامەو بەبەرچاوی هەموو دنیاوە دەیان هەزار کەسی سیڤیل لە منداڵان و ژنان و پێران، کەوتوونەتە بەرمەترسیی کوشتن و برینداربوون وئاوارەبوون و کۆچبەری و جۆرەها تاوانی دیکەی جۆربەجۆرو خوێنڕشتنی سەدان جەنگاوەری قارەمان لەکێژان و لاوان، کە ئەم پەلامارەش لە ڕاستیدا بە تاوانی جەنگ دەژمێردرێو لەلایەن گەلەکامان و بیروڕای گشتیی جیهانەوە مۆری تاوان و ناڕەوایی پێدا نراوە.

تائێستا رۆڵەکانی گەلە چەوساوەو ستەمدیدەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستانداو، کۆچبەران و لوبی کوردان لەدەرەوەی کوردستان و لەهەموو وڵاتانی جیهانداو، بیروڕای گشتیی جیهان وگەلان و کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و حیزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان و ئەندامە چالاکەکانیان لەهەموو شوێنێک،شیوعیە چەلەنگ وئازاکانی ئەندامانی حیزبەکەمان و چەپەکان و نیشتیمانپەروەران بەگشتی وکیژان ولاوان کەم و زۆرو بەپێیتوانایان بۆ بەرەنگاریی ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە کەمتەرخەمییان نەنواندووەو رووبەڕووی وەستاونەتەوە، بە شێوازی خەباتی سیاسیی ئاشتییانەی جۆربەجۆر بۆ ریسواکردنی دەستەودایەرەی سەرۆکە دیکتاتۆرە فاشیستەکەی تورکیا، بەڕێگەی نووسین و، بایکۆتی هەموو شتێکی تورکیاو، خۆپیشاندانی جەماوەریی لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستانداو، لەپایتەخت و شارەکانی وڵاتاندا بەزۆر شێوازی شارستانیانەی دیکە وەک بەکارهێنانی تۆڕە کمەڵایەتییەکان "فێسوک"بۆ نووسین بەفراوانترن شێوە بۆ ریسواکردنی دەستدرێژییەکەو پشتگیریی گەل کە شایانی باس وپێزانینن،وێڕای راوەستانی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی گەریلاو شەرڤان و پێشمەرگەو جەنگاوەرە ئازاکان، بەتایبەتی کێژان و لاوانی قارەمان و قوربانیدەر کە گورزی گرانیان لە سوپاو جاش و باندەکانی تێرۆریستی هاوکارانیان وەشاندووەو سەری گەلەکەمانیان بەرز کردۆتەوەو، سەرۆکی تاوانباری شەڕیان ناچارکردووە داوای ئاگربەست بکەن.جا لێرەدا دەمانەوێ بەڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکەی سەرەوەمان بدەینەوە:

چۆنبەرەنگاریدەستدرێژییەسەربازییەکەیتورکیابۆسەرکوردانیخۆرئاڤایکوردستانببینەوە؟

لێرەدا جەختدەکەینەوە لەسەر چالاککردن و فراوان کردنی هەموو ئەو رێوشوێنانەو شێوازانەی خەبات کەلەمەوبەر گیراونەتەبەرو شیوازی نوێ لەدژی ئەم دەستدرێژییە وەک:

١- بایکۆت لەدژی تورکیا کە هەموو بوارەکانی بازرگانی و گەشتوگوزارو هاتوچۆو، بەتایبەتی لایەنەکانی ئابوری بگرێتەوەو، ئەوانەی لەدژی هەنگاوی بایکۆت رادەوەستن بەهەڵەدا چوون وبیانەوێ ونەیانەوێ ئاودەبەن بۆئاشی دەستدرێژکاران.

٢- رێکخستنی بەردەوامی خۆپیشاندان و مانگرتن لەگشت شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەگشتی. لە هەموو شوێنکارو کارگەکان.

٣- نووسین و لۆزونگ هەڵگرتن وهەڵواسین لەدژی دەستدرێژیی و لەدژی رێکەوتنی ساسژکارانەو پیلانی دروستکردنی"ناوچەی ئارام"بە سەرپەرشتیی تورکیا کە بەهەموو مانای وشەکە داگیرکردنی ناوچەی خاکی رۆژئاڤای کوردستانەو، نووسین لەسەردیواروشەقام وشوێنە گونجاوەکان لەدژی ئەم دەستدرێژی و پیلانە..

٤- دەربڕینی هەڵوێست لەدژی دەستدرێژییەکە بە هەموو شێوازێکی گونجاو، ریسواکردن و بێزاری و پڕۆتێست بەڕیگای جۆر بەجۆرو دەرکردن و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەو، پیشاندانی تاوانەکانی کوشتوبڕ لەدژی خەڵکی شارستانی لە منداڵان و ئافرەتان و پیرو دانیشتووانی گوندەکان کەدەدرێنەبەر شاڵاوی فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپباران.

٥- لە ولاتانی جیهان کە کوردانی کۆچبەریان تێدا دەژین و لوبی کوردستانیان تێدان، دەتواندرێ رۆڵێکی کاریگەرتر ببینن بۆ پشتگیریی گەلی رۆژئاڤای کوردستان ودەستخستنی لایەنگیریی بیروڕای گشتیی ئەو وڵاتانە بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و لەدژی ئەو دەستدرێژییە.

بەشداری لە بایکۆتی بەرهەمەکانی تورکیاو لە بایکۆتی گەشتوگوزارو هاتوچۆ بە هۆیەکانی گواستنەوەی تورکیایی و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەو ڕاگەیاندن ودەنگوباس بە زمانەکانی ئەو وڵاتانە.

رێکخستنی خۆپیشاندانی جەماوەری وکۆبوونەوەی پڕۆتێست لە بەردەم باڵوێزخانەکانی تورکیاداو بەردبارانکردنیان، لەپێش بارەگاودامەزراوەکانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان، ریکخستنی کۆنفرانس و کۆبوونەوە بەبەشداریی خەڵکی ئەو وڵاتانە بۆ باسی دەستدریژییە سەربازییەکەی تورکیا. 

مەزبەتەدان بەلایەنە نێودەوڵەتیەکان و پەرلەمانەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئاشتیخوازان..تاد.بەئیمزایەکی زۆرەوەو، بڵاوکردنەوەی وتارو دەنگوباسی دەستدرێژییەکە لە رۆژنامەو گۆڤارو دەزگاکانی راگەیاندن و قسەکردن بۆ تەلەفیزیۆنەکان. لەکاتی سەردانی بەرپرسانی گەورەی رێژمی تورکیا بۆ ئەو وڵاتانەو رێکخستنی پڕۆتێست لەدژیان. دەرخستنی پشتگیری بۆهەموو ئەولایەنانەی دژی دەستدرێژییەکە هەنگاودەنین و چەکفرۆشی بەتورکیا قەدەغەدەکەن وهاریکاریی جەنگاوەرانی خۆرئاوای کوردستان دەکەن. هاوکاریی نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکانلەو وڵاتانە وبەتینکردنی پەیوەندی لەگەڵ حیزب و رێکخراوەکانی ئەو وڵاتانە بۆ ئەنجامدانی چالاکیی هاوبەش.

ریسواکردنی سیاسەتی ئەولایەن و وڵاتانەی پشتیوانی تورکیادەکەن ویان سیاسەتێکی دوودڵی و نەگونجاو دەگرنەبەر وەک رووسیاو سەرۆک پوتین و دەوڵەتانی هاوکاریان کە لەبەرژەوەندیی گەلانی سوریە دەدەن و بەتایبەتی زیان بەبەرژەوەندیی کوردستان دەگەیەنن و بە قازانجی دیکتاتۆرەکان سیاسەتیان دادەڕێژن. دەرخستن و پیشاندانی سەرکەوتنەکانی جەنگاوەرانی کوردستان و قارەمانێتی ئازایی وقوربانیدانیان لەدژی تێرۆریستانی داعش و تێرۆریستانی دەستەی فەرمانڕەوای تورکیا کە پەیڕەوی تێرۆری دەوڵەت دەکەن لەدژی گەلی کوردو گەلان دیکە.

ئەمانەوگشت دەستپێشخەری وداهێنان وتازەگەریەکانی

لاوانی تێکۆشەر لە شێوازەکانی خەباتدا بۆ بەربەستی هێرشی دوژمنان و تێکشکاندن و ژێرخستنی هێرشی فاشیستانەیان بە پشتیوانی هەموو خێرخوازانی دنیا، دەستەبەری سەرکەوتن و هێنانەدیی ئامانجەکانی گەلی کوردستانمانن لەدژی شەخوازان ودواجار گەیشتن بەمافی چارەنووس.

 

  • 1