ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕشی ئاشتیخوازانەی گەلانی عێڕاق، بە ڕێگەی خۆپیشاندانی جەماوەر گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ کە بەردەوامی شۆڕشەکەو داخوازییە ڕەواکانی و فراوانییەکەی و بە قوربانییەکانی رۆژبە ڕۆژ لە هێنانەدیی ئامانجەکانی نزیکدەبێتەوەو پێبەپێی هەنگاوی سەرکەوتنەکانی، کەسان و لایەنی دیاریکراو لە فەرمانڕەواکان و هاوکارەکانیان و هێزە هەرێمییەکانی نەیاری شۆڕشەکە هەوڵدەدەن دروشم و ئامانجەکانی شۆرش بە لاڕێدا بەرن و بە دەستڕێژکردن و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و بۆمبی فرمیسکڕێژ و شیوازەکانی تر شەقامەکانیان بەخوێنی لاوان و کیژانی خۆپیشاندەر نەخشاندووە.

شێوازێکی دیکەی هەوڵدان بۆ لەڕێ لادانی خۆپیشاندەرەکان و شۆڕشەکەی گەلی عێڕاق هێنانە ناوەوەی دروشم و داوای دیارکراوە کەمەبەستیانئاشکرایەو یەکێک لەودروشم و داوایانە (دەستکاریکردن و واژۆکردنەوەی دەستوری هەمیشەیی عێڕاقە!!) کە لە رۆژی ٣٠/١/٢٠٠٥دا ڕاپرسیی گەلی عێڕاقی لەسەرکراو واژۆکرا.

ئەم دەستورە بە چاوپۆشین لە هەندێ کەم و کوڕی و ناتەواوی دەستورێکی باشەو لەم کاتەدا شایانی واژۆکردنەوە نییە. 

ناتەواوی سەرەکی لەوەدایە کە ئەم دەستورە و قانونە باشەکانیتر پەیڕەو ناکرێن و لە جێبەجێکردن دوورخراونەتەوە.!

لە باوەڕە سەرەکیەکانی دەستورەکەدا سەرنجی ئەم چەند بەندە بدەن:

بەندی یەکەم: کۆماری عێڕاق دەوڵەتێکی فیدراڵیی سەربەخۆیەو خاوەنی سەروەرییەکی تەواوەو رێژیمی حوکمڕانییەکەی کۆماری نوێنەرایەتی(پەڕلەمانی) دیموکراسییە. ئەم دەستورە یەکێتیی عێڕاق زامن دەکات.

بەندی ٢

ب- نابێت قانونێک دابندرێت پێچەوانەی سەرەتایەکانی دیموکراسیبێت.

ج- نابێتقانونێک دابندرێت پێچەوانەی ماف و ئازادییە بنچینەییەکانی ناو ئەم دەستورەبێت،

بەندی ٤

یەکەم – زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێڕاقدا.

دووەم - چوارچێوەی زمانێکی فەرمی دیاریی دەکرێت، لەگەڵ چونیەتی پەیڕەوکردنی حوکمەکانی ئەم بەندە بە قانونێک کە ئەمانەش دەگرێتەوە:

أ- دەرکردنی رۆژنامەی فەرمی بە هەردووزمانەکە.

ب- قسەکردن و وتارو دەربڕین لە بوارە فەرمییەکاندا وەک ئەنجومەنی نوێناران و، ئەنجومەنی وەزیران و، دادگایەکان و کۆنگرە فەرمییەکان، بە هەرکام لەو دوو زمانە.

ج- دانپێدانانی بەڵگەنامە فەرمییەکان و نامە ناردن بە هەردوو زمانودەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بە هەردوو زمان.

د- کردنەوەی قوتابخانەکان بە هەردوو زمان بەپێی رێوشوێنەکانی پەروەردەیی.

ه- هەر بوارێکیتر کە باوەڕی یەکسانی دەیسەپێنێت وەک کاخەزەکانی دراو، پەساپۆرتەکان و، پوولەکان.

سێیەم: دامەزراوەکانی فیدراڵی و دامەزراوە فەرمیەکان لە هەرێمی کوردستاندا هەردوو زمان بەکاردێنن.

ئەمانە وێڕای بەندەکانی دیکەی دەستورەکە لەسەر دەسەڵاتداریی قانون و گەڵ کە سەرچاوەی دەسەڵاتەکانەو، ئاڵو گۆڕی دەسەڵات بە ئاشتی و شێوازی دیموکراسی و، هێزە چەکدارەکان و ئاسایش کە بێ جیاوازیکردن لە هەموو پێکهاتەکان دەبن و، قەدەغەکردنی میلیشیای سەربازی دروستکردن و، ئازادیی بیرو ویژدان و بڕوای هەموو کەسێک و، دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و، هەروا بەندی (١٤٠) دەربارەی ناوچەکانی کوردستان کە داگیرکراون و بەکیشە حەسەر ناویاندەبەن!! کە دەبوو تا ٣١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧ پەیڕەوبکرێت، بەڵام پەیڕەویان نەکرد.

مەبەستی لایەنەنەیارەکان و دوژمنانی شۆڕشەکەی گەل لەواژۆکردنەوەی دەستور چییە؟

- سەرقاڵکردنی شۆڕش بە واژۆکردنەوەی دەستور، کە شەش مانگ زۆرتری دەوێت.

- بڵاوەپێکردنی شۆڕش بە ڕێگەی چاوەڕوانیی ئەو واژۆکردنە.

- کەمکردنەوەی ماف و ئازادییەکان و بەرتەسککردنی دیموکراسی.

-لابردنی بەندی (١٤٠) بە بیانوی بەسەرچوونی کاتەکەی.

- کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.

- هەوڵدان بەرەو نەهێشتنی فیدراڵی لە عێڕاقدا.

- جێبەجێ نەکردنی زۆر لە بەندەکانی دەستورو ئەو قانونانەی بەپێی دەستور دانراون.

- گریمان دەستور واژۆ بکرێتەوە، دیسان جێبەجێی ناکەن.

-ڕاستنییە حکومەتی هەرێم و حیزبەکان و کەسانیتربە دروشمی واژوکردنەوەی دەستور هەڵبخەڵەتێن.گەلی ڕاپەڕیو بەو پیلانە هەڵناخەڵەتێت.

- خۆپیشاندان و شۆڕشەکە خۆی لە خۆیدا ڕاپرسییەکی زیندوی گەلی عێڕاقە کە لەهەندێ داخوازیی رەواوەپەرەی سەندووە بۆروخاندنی رێژیم کە بۆتە مایەی کوشتن و برینداربوونی هەزاران کەس.!!

داخوازی و دروشمەکانی ئەم شۆڕشە مەزنەی وەک ڕاپرسییەکی زیندووی گەلی عێڕاقە لەم دێڕەدا چڕ دەبێتەوە:

نا بۆئەم ڕێژیمە تاوانبارە گەلکوژە..! بەڵێ بۆدەسەڵاتێکی دیموکراتیی ڕاستەقینەی گەل.!

  • 1