ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 كووشتن بەیەكێك لە دیاردە قێزەونەكانی نێو كۆمەڵگا دادەنرێت, كە ڕۆژانە لەلایەن تاكە شەڕ خوازەكانەوە وەكو گورگێكی دڕندە دەكەونە نێو گیانی یەكتریەوە, دیارترین ئەو كوشتنانەی كە لە جیهاندا ڕوودەدات كووشتنی ئافرەتانە یاخود ڕووبەڕوو بوونەوەی دەستدرێژی سێكسیە لە بەرامبەریاندا, ئەمەش لەلایەن ڕەگەزی نێرەوە بە شێوەیەكی دڕندانە پەلاماری ڕەگەزی بەرامبەر خۆیان دەدەن كە ئەویش ڕەگەزی( مێیە) بە تایبەتیش لە نێو كۆمەڵگا داخراوەكان دا كە ژیانی ئافرەتانی تێدا لە ژێر هێلی مەترسیدایە ,چوونكە بە بەردەوامی گوێبیستی كوشتنی ئافرەتێك یاخود كچێكی گەنج دەبینەوە كە ئەمەش بەیەكێك لە حالەتە مەترسیدارەكانی نێو كۆمەڵگا هەژمار دەكرێت , چوونكە ئەم جۆرە حالەتانە بە حالەتێكی ئاسایی دانانرێن لە كۆمەڵگادا بە تایبەتیش لە كۆمەڵگای كوردیدا كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەڵكشانێكی مەترسیدار دا خۆی دەبینێتەوە ,كە ئەمەش وا دەكات كۆمەڵگا بخاتە ژێر پرسیارێكی قولەوە,چوونكە ئافرەتان ڕەگەزێكی سەرەكی كۆمەڵگان ئەوجا ئەگەر بێت و ئەم ڕەگەزە ژیانی لە ژێر هێلی مەترسیەوە دا بێت ئیتر لە دەرئەنجامدا كۆمەڵگاش دەكەوێتە نێو كەلێنێكی قولی كۆمەڵایاتیەوە, وە هەروەها جیاواز لە كوشتنی جەستەیی ئافرەت لەهەمان كاتدا ئافرەتان ڕووبەڕووی كوشتنی ( فكری و خەونی ) دەبنەوە لەلایەن كەس و كاری ئافرەتەكەوە یاخود مێردەكەیەوە كە لە خوێندن و هەوڵدانی بۆ خەونەكانی دا دوور دەخرێتەوە كە ئەمەش بە یەكێك لە هەرە كوشتنە مەترسیدارەكان لە قەلەم دەدرێت .

حالەتی كووشتنی بەرامبەر یان بە تایبەتی كوشتنی (ئافرەت) دەگەرێتەوە بۆنەبوونی ئاستی ڕۆشنبیری ئەو تاكە بكووژە, چوونكە پێش ئەوەی كە كارەكە بگاتە حالەتی كوشتن و خوێن ڕشتن ئەگەر بێت لایەنی ڕۆشنبیری ئەوتاكە بەهێز بێت و بەشێوەیەكی فراوان بیربكاتەوە, لە دەرئەنجام دا بە هۆی ڕۆشنبیری و بیرە فراوانەكەیەوە پەنا ناباتە بەر كوشتنی ئافرەت, كەچی دەتوانێت لە ڕێگای چەندین ئامرازی ترەوە كێشەكانی چارەسەر بكات نەك تەنها دەست بردن و بیركردنەوە بۆ كوشتن, چوونكە هیچ كاتێك كوشتن كێشەكان چارەسەر ناكەن بەڵكو زیاتر قولتریان دەكاتەوە لە دەرئەنجامیشدا كەلێنیكی قولی بەدوای خۆی دەهێلێتەوە.

ئەگەر بێت و باسی كۆمەڵگای ئەمڕۆی كوردی بكەین بەهۆی 

بەردەوامی ئەم جەنگ و ململانێیانەی كە ڕووبەڕووی تاكی كورد بۆتەوە, لە دەرئەنجامدا وای كردوە كە گاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی تاكەكان درووست بكات , كە ئەمەش زیاتر تاكی كورد بەرەو لایەنی توندڕەوی هەنگاو دەنێت, وە هەروەها بوونی چەك لە نێو زۆربەی ماڵەكاندا بەیەكێك لە حالەتە هەرە مەترسیدارەكان لە قەلەم دەدرێت , چوونكە كاتێك لە نێو ئەو خێزانەدا كێشەو دەمەقالێ درووست دەبێت لە دەرئەنجام دا بەهۆی تووڕەیی و لە دەستدانی كۆنتڕۆلی هۆشی خۆیدا ڕاستەوخۆ دەست بە چەكەكەیە دەنێت و لە ئەنجامدا كووشتنی لێ دەكەوێتەوە.

  • 1