ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرەتا پێش دەستپێكردنی گوتارەكەم ڕۆیشتنی عادل عەبدولمەهدی لەوەوە سەر هەڵدەدات كە ماوەی دوو مانگە شەپۆلێكی ناڕەزایەتی نێو شەقامی عێراقی بە خۆیدا تەنیوە كە هاوكاتیش لەگەڵ خۆیدا بە دەیان هەزار گەنجی خوێن گەرمی هێناوەتە نێو گۆڕەپانی ئەم خۆپیشاندانە لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانیان و سەرجەم پێداویستیە هەنووكەیەكانی , هاوكات ئەم خۆپیشاندانە بە زنجیرەیەكی درێژ تۆمار دەكرێت لە مێژووی عێراق كە ئەنجام دراوە لە پاڵی شیدا بە شۆڕشی هەژاری دەناسرێت بەهۆی ئەوەی كە هەژاری لە نێو تاكی عێراقی گەیشتۆتە سەر ئێسقانەكانی كە ڕەنگە ئەم خۆپیشاندانەش ڕووخسارێكی مەترسیداری ئەوتۆی پێوە دیار نەبێت , هەربۆیە كە ئەگەری شۆڕشی گەورەتر هەیە لە عێراق دا, چوونكە هەتاوەكو دێت هەژاری و برسیەتی و گەندەڵی و نادادپەروەری باڵێكی گەورەی بەسەر عێراق دا كێشاوە, هەرچەندە لە سەرەتادا ئاراستەی خۆپیشاندانەكە لەلایەن كەسانی دیاری كراو جوڵەی پێكرا بەڵام ئەتوانین بڵێن كە ئیتر لەژێر دەسەڵاتی ئەو كەسانەش دەرچوو كە خۆیان بە ڕێڕەوی خۆپیشادانەكە دادەنا, پاش ئەوەی كە ئەم خۆپیشاندانە پێی خۆی دەنێتە نێو دوومانگەوە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران كۆمەڵێك داواكاری جیاوازی لە خۆدا دەبینێتەوە بێگومان گرنگترین داواكاریە سەراتایەكان بریتین لە دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان كە بە گرنگترین داواكاری نێو ئەو خۆپیشاندانە دادەنرێت كە گەنج لەعێراق كراوەتەوە قوربانی دەستی بەرپرسە گەندەڵكان واتە بەرپرسان گەندەڵی خۆیان دەكەن و لە دەر ئەنجامدا گەنج باجەكە دەداتەوە ,وە لەگەڵ چەندین پێداویستی تر كە ساڵانێكی زۆرە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت...

ئەوەی لێرەدا جێگای تێبینیە كە پێویستە بخرێتە ڕوو ئەوەیە كە ئایا بە گۆڕینی ڕووخسارێك لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق ئیتر هەموو كێشەكان بەرەو كۆتایی دەبات و چیتر گەندەڵی و نادادپەروەری لە نێو عێراقدا نابینرێتەوە؟ بێگومان نەخێر بە گۆڕینی ڕووخسارەكان لە گۆڕەپانی عێراق هیچ شتێكی ئەوتۆ بەخۆیدا ناگۆڕێت بەڵام ئەوەی كە پێویستە بكرێت بریتیە لە چاكسازیەكی ڕاستەقینەیی, ئەگەر هەردەمو چاوێكی تر بێتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراقەوە وە نەتوانێت ئەو چاكسازیە ڕاستەقینەیە ئەنجام بدات وە بەبێ گوێدانە هیچ لایەنێك و هیچ جۆرە بەرژەوەندیەكی تایبەتی خۆی ,ئەگەر هەرنا عێراق لە گەرمەی گەندەڵی دا خۆی دەبینێتەوە, خۆی لە ڕاستیدا ئەگەر بێنە سەر بوونی حكومەت لە عێراق دا كەچی دەبینین هیچ جۆرە حكومەتێكی یەك دەنگی تێدا بەدی ناكرێت چوونكە عێراق كراوەتە مەیدانی گرووپی چەكداری وزۆری حزبەكان كە ئەمەش وایان كردوە باڵێكی گەورە بەسەر عێراقدا بكێشن كە ئەمەش لە دەرئەنجامدا هەژموونی حوكومەت لە عێراقدا تووشی ئیفلیجی دەكات هەر بۆیە ئیتر جا هەركەسێك بێت و بڕوات هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆی لێ بەدی ناكرێت , ئەوەی پێویستە كە بكرێت بریتیە لە داماڵینی تەواوی ئەم حزب و گرووپە چەكدارانەی كە باڵیان بەسەر گۆڕەپانی عێراقدا هەڵكێشاوە, لەگەڵ ئەوەشدا كە تێبینی دەكرێت بەشێكی زۆری گرووپە چەكدارەكانی نێو عێراق لە ژێر هەژموونی وڵاتی ئێرانەوە دەجوڵێنرێن , چوونكە ئەگەر سەیری مێژوو بكەین دەبینین عێراق بەلای ئێرانەوە گرنگیەكی ئەوتۆی هەیە بەهۆی بوونی مەزارگەی ئیمامەكانی شیعە لەم ناوچەیە , وە هاوكاتیش كە ئێستا عێراق كە بەناو حكومەتەكەی لە مەزهەبی شیعەدا خۆی دەبینێتەوە بۆیە هەژموونەكانی ئێران بەسەر عێراقەوە زیاتر بە تۆخی دیارە.

لە كۆتایی گوتارەكەم ئەوە دەڵێم كە عێراق هەتاوەكو خۆی لە یەك دەنگی و لە یەك حوكمرانیدا نەبینَتەوە وە لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەم یەك حوكمڕانیەی عێراق دووربێت لە هەموو جۆرە كێشمە كێشێكی حزبی و مەزهەبی و تایفی دا كە لە بنچینەدا ئەم حكومەتە یەك دەنگیە خۆی لە حكومەتێكی مەدەنیدا ببینێتەوە و كۆتایی بەو هەموو میلیشیایە بهێنرێت كە بودجەی عێراق قوت دەدەن و دەبنە هۆی مەترسی راستەقینەش بۆسەر داهاتووی ئەم وڵاتە.

  • 1