ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاگەیاندنی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان هاوكاتە لەگەڵ 25 نۆڤەمبەر كە بە ڕۆژی لە ناوبردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دادەنرێت هەڵبەتە ئەم هەڵمەتە 16 ڕۆژیەی كە ڕاگەینراوە هەروەكو ڕۆژانی تر بەشێوەیەكی ئاسایی تێپەر دەبێت و هیچ دەستكەوتێكی ئەوتۆی بۆ ئافرەتان نابێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئافرەتان بەردەوام ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە , چوونكە ئەم هەڵمەتانە تەنیا لە قسەی باق و بریق خۆی دەبینێتەوە و هیچی دیكە ...

قسەكردن لەسەر توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە كۆنفراسی نێو ژوورە داخراوەكان چارەسەر ناكرێت بەڵكو پێویستە بە كردار و پڕۆژەی گەورەوە كاری لەسەر بكرێت, یەكێك لە هۆكارەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەگەڕێتەوە بۆ خراپی سیستەمی حوكمڕانی لە كوردستان بەتایبەتیش لەم ساڵانەی دوایی دا كە كۆمەڵگای كوردی خۆی لە چەندین قەیرانی دروسكراودا بینیەوە كە ئەمەش لە دەرئەنجامدا وای كرد گاریگەری بكاتە سەر شیرازەی خێزانەكانی نێو كۆمەڵگا , لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی سەنتەری ڕۆشنبیری تایبەت بە بە خێزانەكان كە بە تایبەتی ئەوانەی ژیانی هاوسەرگیری پێك دەهێنن كە بۆ ئەوەی لە ڕێگای ئەو سەنتەرانەوە بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ یەكتری دا دەكەن و خۆیان بپارێزن لە هەموو جۆرە توندوتیژیەك, چوونكە یەكێك لە هۆكارەكانی توندو تیژی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیری.

لەگەڵ ئەوەشدا بەهێزكردنی لایەنی پەروەردە, واتە دەبێت پەروەردە هەر لە قۆناغی سەرتایی دا كار بكات لەسە دووركوتنەوە لە توندو تیژی بە تایبەتیش لە بەرامبەر ڕەگەزی مێدا كە منداڵەكان بەشێوەیەك پەروەردە بكرێن كە ڕێزو خۆشەویستیان بۆ یەكتر درووست بێت وە هیچ ڕەگەزێك خۆی بەسەر ڕەگەزەكەی تردا نەسەپێنێتەوە بۆئەوەی لە دەرئەنجامدا نەوەیەك و كۆمەڵگایەكی تەندروست دەستەبەر بێت بۆ داهاتوودا 

ئەگەر بێت كار لەسەر چەندین پڕۆژەی هاوشێوەی لەم جۆرانە نەكرێت ئەوە بەردەوام كۆمەڵگا خۆی لە توندو تیژیەكی مەترسیداردا دەبینێتەوە.

26|11|2019

  • 1