ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕێکەوتنی ئەمنی ناسراو بە سوفا کە لە ۲۰۰۸ لەنێوان عێراق و ئەمریکا بەسترا،ئەمڕۆ ئێوارە کوتلە شیعەکان بە دەنگی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵیانوەشاندەوە و بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکانیان پەسند کرد،لەو بەینەدا کورد و سوننە دژی وەستانەوە ،ئەم بڕیارەش بەخواستی ئێران بوو و کەمتر خواستی تەواوی گەلانی عێراق بەگشتی و هەتا زۆرینەی شەقامی شیعەش نیە چونکە لەکاتی دەرکردنی ئەم بڕیارە خۆپیشاندەران بارەگای حشدی شەعبیان لە ناسریە سوتاند ئەوەش ئاماژەیە بۆ نەویسترانی ئێران لەلایەن شەقامەوە،ئەوەی گرنگە لە ئێستادا تەنها دەرکردنی بڕیارەکە نیە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵکو بوونی حکومەتێکە توانای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی هەبێت کە لە ئێستادا عێراق خاوەنی حکومەتێکی کاربەڕێکی تەوافقیە لەنێوان شیعە و کورد و سونە و شەقام دەکوڵێت و هەڕەشەکانی جەنگی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەر خاکی عێراقن ،لەناو ئەو هەموو ململانێیە و توندبوونی ململانێکانی ئەمریکا و ئێران بۆ دانانی سەرۆک وەزیران دەگاتە لوتکە و زیاتر قورستر دەبێت ،چونکە هەردووک لا لە هەوڵی ئەوەدادەبن سەرۆک وەزیرێک دابنێن کە لەخواستی ئەوان نزیک بێت ،ئێران هەوڵدەدات سەرۆک وەزیرانێک دابنێ بڕیاری دەرکردنی بیانیەکان جێبەجێبکات و ئەمریکاش سەرۆک وەزیرانێکی دەوێت کار بەو بڕیارە نەکات،بەبڕوای من لەو ناوەندەدا پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەگاتە بن بەست ،ئەمریکا دوای لەدەستدانی ٥۰۰۰ سەرباز لەعێراق و سەرفکردنی سەدان ترلێۆن دۆلار وابەئاسانی عێراق بۆ ئێران بە لوتشکاوی بەجێناهێڵێت ،بەڵکو هەوڵی زیاتری کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەو لایەنانەدەدات کە سیاسەتەکانی ئێران جێبەجێدەکەن ، نزیکەکانی ئێران لەو هەڵبژاردنەی کۆتایی بەهۆی تەزویری ئەلکترۆنی زۆرینەی کورسیەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەرکرد،بۆ کەمکردنەوەی هەژموونیان یەکەم هەنگاوی ئەمریکا لێدانی ناڕاستەوخۆی زیاتر دەبێت لە بنکەو بارەگاو سەرکردەکانی حشدی شعبی و بلۆککردنی سەرماییەکانیان و دروستکردنی کەیسی جۆربەجۆر، وەیارمەتی دانی زیاتری ئەو تەیارانە دەکات کە لە ناو ماڵی شیعی لە سیاسەتی ئەمریکا نزیکن و دواتر بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێت بەئامانجی گۆڕینی معادەلاتی ناو ئەنجومەنی نوێنەران ،تا لەو ڕێگەیەوە زۆرینەی پەرلەمانی جارێکی تر بەدەست بێنێتەوە کە لەبەرژەوەندی سیاسەتی ئەمریکا بێت و جارێکی تر ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ ئێوارە وەک شکاندنی هەیبەتی ئەمریکا لە عێراق باڵی ئێرانی نایان پووچەڵ بکاتەوە،هەرچەندە کردنەوەی ئەو ڕیسە بەخوری لەلایەن ئەمریکا وا ئاسان نابێت بەڵام لە هەلومەرجێکی ئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زاڵبونی مدی شیعی ئەمریکا و ئەوروپا دەست بەرداری عێراق بن بۆ ئێران

  • 1