ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 عوسمان زیندانی/ وەفایەک بۆتێکۆشەران و بۆ ئەوەی مێژوومان بزانرێت 

ماڵئاوا مام عزیز 

ڕۆژی ۵ ئازار لەیادی یەکەمین ڕۆژی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان پیاوێکی نیشتمانپەروەر و شیوعی بەجێیهێشتین و لەگەڵ خۆیدا دنیایەک ئاوات و ئامانجی بەدی نەهاتووی بەجێهێشت بۆمان۰هاورێ لەگوندی سوسێی ناوچەی سورداش) لەساڵی( ۱۹۳۳ )دا لەدایک بووە واتا ساڵێک 

پێش دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق کە هاوڕێ(حمە عزیز) زۆربەی ژیانی لەپێناویدا تەرخان کرد۰ بەداخەوە (مام عزیز) باوکی هاوڕێمان (‌سلاح حمە عزیز)لە ساڵی ۲۰۲۰دا کۆچی دوای کرد ۰

لەتەمەنی لاوێتیدا خوێندنی مەلایتی تەواو کردووە وەک زۆرێک لە گەنجانی ووڵات شانی داوەتە بەر کرێکاری و وەستایەکی نەقاری باش بووە ٫هاوڕێ لەناوئازار و مەینەتیەکانی ژیانی گەلە چەوساوەکەی و لەناو سەختی ژیانی کرێکاران و جووتیارانە وە هەستی نیشتمان پەروەری و بۆ گەل و بیری سۆسیالیستی لە هزریدا چرۆی کردوەو لەگەڵ سەرکردنی تەمەندا چووتە ناو ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەردەمی داگیر کاری بەریتانیا وئاغا و سەرمایەداران وکۆنەپەرستانی ناوخۆیی و ڕێگەی خەباتی گرتە بەر لە ناو ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق دا لەساڵی ۱۹۵۷ وە بەردەوام بووە لە کارکردن و هوڕێیەکی چالاک و دڵسۆز بووە و دیارترین کارێکی لەڕیزی ڕێکخستنی نهێنی پۆلیسدا کاری کردووە ماویەکی زۆر لە ساڵانی (٦۰ کان و ۷۰) کاندا لە کۆمیتەی ڕێکخستنی سلێمانی کاری کردوو ۰ بەشداری چالاکانەی هەبووە لە هەرەوەزی جووتیاراندا و هەمیشە لە دژایەتی ئاغا و دەربەگەکانی ناوچە کەدا بووە هەربەو هۆیەوە هاتۆتە ناوشاری سلێمانی بەڵام بەردەوام بووەلە کارکردنی حزبی و هاوکات کاری کرێکاری کردووە ۰لەم تێکۆشانەدا لە ئەنجامی هەڵوێست و چالاکی بەردەوامی لە ساڵی ۱۹٦۳ دا لە حامیەی سلێمانی بۆ ماوەیەک دەستگیر کراوە و پاشان بەهۆی ناردنی چەک و بەشداری کردنی لە پشتیوانیکردن لە دامەزراندی (کۆماری مهابات ) ماوەی (۱ ساڵ و ۷ مانگ) زیندانی دەکرێت ۰و بەڵام کۆڵ نادات و بەردەوام دەبێت لە کاری سیاسی تاکو ساڵی ۱۹۷۹ پاشا ن بەهۆی بڵرودۆخەوە دادەبڕێت بەڵام هەر لە سەنگەری گەلدا ماوەتەوەو تا ڕاپەرین ی۱۹۹۱ جارێی تر پەیوەندی ڕاستەوخوی حزبی دەکاتەوە بە ڕێکخستنی شاری سلێمانی وە وە ک ئەندام م کادرێکی چالاک بەرپرسیارێتی شانەی حزبی وەردەگرێت و زۆر بەدڵسۆزانە بەردەوام دەبێت لە کارکردن تاکو ساڵی ۲۰۰۳ و پاشان بەهۆی تەمەنەو دادەبڕێت لەڕێکخستن بەڵام هەر سەر هەمان بیرو باوەڕ دەمێنیتەوە بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک و داواکاریەکی هەبێت سوور دەبێت لە بیروباوەڕی شیوعیەت لەتەمەنە زۆرەی سیاسیدا هاوسەرە دڵسۆز و بەهیمەتەکەی (ملیحەخان) هەمیشە هاوکار و بەشدار بووە لە کاری نهێنی و کاری حزبیدا ماندوو بوونی زۆری چەشتووە و ‌ویستاشی لە گەڵ بێت هەر جاری سەردانیمان کرد بێت سڵو خۆشەویستی زۆر گەرم پێشکەش بەحزب دەکات و هەر جار ئەگەر گۆڵێ دیاریەکمان بۆ بردبێت چەند جار ماچی کردووە (مام عزیز )لەباری ڕۆشنبیرییەوە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی زانیووە و بەپێی ئەو سەردە خوێندوارێکی باشی بیری مارکسی بووە ۰

هاوڕێ حمە عزیز لەڕووی پەروەردەیووە مناڵەکانی بە هەمان بیری پێشکەوتوو خوازی و پەروەردە کردووە کە ( سلاح و زامبیا و گوران ) ۳ هونەرمەندی دیاری دنیای مۆسیقا م گۆرانی کوردین و ۰ کچێکی تری بەناوی مامۆستا زکێ و دوو کوڕی تری بەناوەکانی( ئەمیر و فلاح و شوان ) بە کرێکاری پێ گەیاندووە ۰

سڵاو لە یادو یادەوەر تێکۆشەرانی ڕێگای خەباتی (نیشتمانێکی ئازاد و میللەتێکی بەختیار )

  • 1