ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 دانەر ئەبوبەکر/ کرۆنا، جەنگی گۆرانکاری هێزی سەرووی مرۆڤەکان 

بە گوێرەی زانستی کۆمەڵناسی، دوو جۆر گۆرانکاری لە کۆمەڵگا و ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان روودەدەن.

گۆرانکارێک بە حەز و ئارەزووی مرۆڤەکانە، وەک دەڵێت گۆرانکاری دەستکرد. ئەوەی تریان گۆرانکاری لە دەرەوەی حەزوو ئارەزووی مرۆڤەکان روودەدەن، مرۆڤ بییەوێ و نەیەوێ هەر روودەدات. با ناوی بنێین گۆرانکاری (کرۆنا) کە گۆرانکاری هێزی سەرەوەی مرۆڤەکان، سروشتییە.

جیهانی مرۆڤایەتی سەلماندوویەتی هەر چەند سەد ساڵێک مرۆڤ و کۆمەڵگا و جیهان پێویستی بە گۆرانکاری سروشتیش هەیە نەک تەنیا گۆرانکارییە دەستکردەکان. 

کرۆنا، گۆرانکاری هێزی سەرووی مرۆڤەکانە، بەبێ حەز و ئارەزووی خەڵکی بڵاوبۆتەوە و دەبێتەوە بەهەموو جیهاندا. ئەوەی چاوەروانکراوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ئێستا بگۆردرێت بەهۆی کرۆناوە: 

ـ پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ لەهەموو جیهان و وڵاتانی دونیا.

ـ گۆرانکاری لە دۆخی ئابووری وڵاتان.

ـ گۆرانکاری لە سیستەمی سیاسی دەوڵەتان و، لە دایکبوونی ئایدلۆژیای نوێ.

ـ گۆرانکاری لە ئاراستەکردنی شێوازی ژیان(کلتور) و داب و نەریتی سەردەم کە چەند ساڵێکە ئەمریکا و ئەوروپا سەرکردایەتی دەکەن.

ـ گۆرانکاری لە هێز و کاریگەری دەوڵەتان و بەرێوەبەرانی جیهانی مرۆڤایەتی، کە دیسان وەک ئاشکرایە ئەمریکا و رۆژئاوا سەرکردایەتی دەکەن. 

ـ گۆرانکاری لە سروشتی تەبیعەتی مرۆڤ، و شۆرش دژی نەزانین و نایەکسانی و نادادپەروەری هەتا چاوچنۆکیش.

ـ گۆرانکاری و شۆرشی ئاوهەوای گەرم بەسەر ساردیدا. 

ـ دواجار گۆرانکاری و کۆدەتای گەنج بەسەر باوک و باپیر و بەتەمەن و پیرەکاندا لە دەرەوەی ویست و حەز و ئارەزووی گەنجەکان.

کرۆنا، جەنگی مرۆڤ و ژینگەیە. کرۆن، جەنگی ئارامی و پەلەکردنە. کرۆنا، جەنگی جەنجاڵی شار و هێمنی شاخەکانە. کرۆنا، جەنگی پێچەوانە بوونەوەی، هێرشی ژینگە و بەرگری مرۆڤایەتییە. کرۆنا، جەنگی ئایدلۆژیاو پێکدادانی مرۆڤایەتی( کڵاسەکان، گەنج و پیرەکان و، لیبرالیزم و ریالیستەکانە)

ئەوەی شۆرش و گۆرانکاریەکانی کرۆنا بەسەر جیهانی مرۆڤایەتیدا دەهێنێت، پێشبینیدەکرێت نە شۆرشی رێنێسانس( ژیانەوە و ئاگایبوونەوەی مرۆڤ) نە شۆرشی پێشەسازی، نە شۆرشی فەرەنسا و جەنگە جیهانییەکان بەسەر مرۆڤایەتیاندا نەهێنابێت.

بەرگری لە مانەوەی ئەوانی تر، سەلماندنی هەست و سۆزی مرۆڤایەتیمانە.

  • 1