ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەحمەد كامەران/ دامەزراندنی ئابووریەكی هەمەجۆر و سوودەكانی...

قۆناغی زانكۆ یەكێكە لەهەرە قۆناغە جوان و كورتەكانی ژیانی مڕۆڤی خوێندەوار كە تێیدا بەچەندین خۆشی و ناخۆشی تۆماردەكات, بەڵام بەردەوام ئەوەی كە زۆر خۆشتر دەبێت لە زانكۆ ڕۆژە خۆشەكانە.

27|1|2020 ڕۆژی دووشەم بوو وەكو هەمو ڕۆژەكانی ترم بەرەو كۆلێژەكەم بەڕێ كەوتم بەڵام ئەم ڕۆژە بۆ من جیاوازتر بوو لە ڕۆژەكانی تری كۆلێژم , چوونكە میوانی شاعیر و نووسەری جواننوس و سەركەوتوو مامۆستا سەلام عومەر بووم بۆیە ئیتر ئەو ڕۆژەی كۆلێژم تەنیا بیرم لەلای ئەوە بوو كە بگەمە لای مامۆستا, بێگومان هەستم بە دڵخۆشی دەكرد كە وەكو قوتابیەكی كۆلێژ و نووسەرێكی تازە پێگەیشتوو بڕۆمە خزمەتی نووسەر و شاعیرێكی جواننوس كە خاوەنی خەرمانێكە گەورەیە, پاش ئەوەی دوو محازەرەی كۆلێژم تەواو كرد ئیتر بۆ كاتژمێرو نیوێك مۆڵەتمان هەبوو بۆ دەستپَكردن بە محازەرەیەكی تر, منیش خۆم ئامادەكرد بۆ ئەوەی بەرەو لای مامۆستا سەلام عومەر بڕۆم, ئەو شوێنەی كە من بۆی دەڕۆیشتم خۆشبەختانە بۆ من نزیك بوو كە لە تەنیش كۆلێژەكەمان بوو ئەو شوێنەش بارەگای سەرەكی حزبی شوعی بوو, كە تێیدا مامۆستا سەلام عومەر لە بەشی ڕاگەیاندنەكەی بوو. منیش بە دەفتەرو مەلزەمەكانم كەوتمە ڕێ و نزیك بوومەوە لە دەرگای سەرەكی حزب كە برادەرێك لەپێش دەرگاكە وەستابوو چەكدار بوو جلێكی جوانی سەربازی لەبەردابوو لەگەڵ كڵاوێكی سووردا ,منیش لێی نزیك بوومەوەو سڵاوێكم لێی كرد و ئەویش گوتی: بەخێربێت فەرموو,كاتێك كە گوتی فەرموو منیش تۆزێك شڵەژام و زمانم پاش و پێشی كرد , بەهەرحاڵ گوتم من میوانی مامۆستا سەلام عومەرم لە مەكتەبی ڕاگەیاندن , ڕاستەوخۆ پیاوە چەكدارەكە گوتی. فەرموو بەڕێز بەخێربێیت , منیش خۆم بەژوورەوەدا كرد كە ئەمە یەكەم جارم بوو بێمە ناو ئەو بینایە گەورەیە , هەموو كاتێك كە لە كۆلێژ تەواو دەبووم لە چاوەڕوانی پاس دابووم بەڵام بەبەردەوامی چاوێكم لەسەر ئەو بینایە گەورەیە بوو كە زۆر بە ئاوات بووم جارێك سەردانێكی بكەم و بەناویدا بگەڕێم بێگومان لەكۆتایی دا توانیم سەردانێكی نێو ئەو بینایە بكەم , كاتێك چوومە ژوورەوە لە دەرگای سەرەكیەكەوە حەوشەیەكی گەورە هاتە پێشم بەڵام من خۆم لە بنەڕەتدا شارەزای جیاگاكەی مامۆستا سەلام نەبووم بەهۆی ئەوەی یەكەم جارم بوو سەردانی ئەو شوێنە بكەم بەڵام لەبەرامبەر م ناونیشانی كەناڵی ڕێگام هاتە پێشم ڕاستەوخۆ تۆزێك وەستام و چوومە نێو بیرەوەری ڕۆژانی جوان و ناخۆش , ئەو ڕۆژانەم بیردەهاتەوە كە بینەری چەندین بەرنامەی جوانی كەناڵی ڕێگا بووم, بەڵام ناخۆشیەكەی بۆمن ئەوە بوو كە بەبیرم هاتەوە یەكەم ڕۆژی پرسەكەی خاڵم هونەرمەند (تەها ئاغاجان)دا كە كۆتایی هات گەڕاینەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ خستمە سەر ڕێگا بینیم كورتەیەك لەژیانی خاڵم نیشان دەدات ئیتر زۆر دڵم تەنگ بوو ئەو ڕۆژە , بەڵام ئیتر لە خەیالەكەم دا بەخۆم هاتمەوەو كۆمەڵێك پیاوی بەتەمەن بەلام دا تێپەڕین و سڵاوێكیان لە من كرد هەموویان بە كەسانی ڕۆشنبیر و نووسەر دەچوون چوونكە من دەموو چاوی ئەو جۆرەكەسانە دەناسم بەتایبەتی هەڵسوكەوتیان, ئیتر منیش بەوشوێنەدا ڕۆیشتم كەئەو پیاوانەی لێ هاتن بەڵام ئەوانەچوونە دەرەوە لە بارەگای حزب وابزانم كۆبوونەوەو شتی وایان هەبوو بەڵام د. كاوە محمود و كاك هیوا عومەریان تێدا نەبوو كە زۆر سەرسامی ئەم دووكەسایەتیەم لەبواری سیاسەت و نووسین دا, بەهەرحاڵ خۆم بەشوێنێك دا كرد و كۆمەڵێك برادەر وەستابوون منیش سڵاوم لێیان كردو پێیان گوت: بێزەحمەت ئێرە مەكتەبی ڕاگەیاندنە, برادەرێك وەڵامی دایەوەو گوتی: بەڕێز ئێرە مەكتەبی سیاسی حزبە , مەكتەبی ڕاگەیاندن لەتەنیشتمانەوەیە ئیتر بەمنی نیشان دا وتی ئەوەیە لە نهۆمی سێیەمە مامۆستا سەلام عومەر , منیش سووپاسم كرد كەوتمە ڕێ بەرەو نێو مەكتەبی ڕاگەیاندن كاتێك چوومە ژوورەو چۆڵ بوو كش و مات كەشێكی ئارام و ڕۆشنبیرانە بوو لەناكاو شتێك بەناو مێشكم دا هات گوتم: ئەگەر هەموو ڕۆژێك لێرە بم بۆخۆم من دەبمە نووسەرێكی گەورە چوونكە بەڕاستی كەشەكە زۆر خۆش و ئارام بوو دەنگی هیچ جەنجاڵیەك نەهات بەس نەمزانی كتێبخانەی لێ بوو یاخود لێی نەبوو,هێواش هێواش بەرەو نهۆمی سێیەم بەڕی كەوتم بۆ دواجار گەیشتمە نهۆمی سێیەم بەڵام ئەوەندە ماندووبووم وەكو ئەوە وابوو كە بەیانیەكەی زوو هەستاوم بۆ كرێكاری , نهۆمی سێیەم زۆر گەورەو بوو كۆمەڵێك ژووری لێ بوو هەر ژوورێك ناوێكی لەسەر نوسرابوو منیش خۆم بەژوورێك داكرد نووسرابوو نووسەران چوونكە گوتم ئێستا مامۆستا لەم ژوورە بۆ خۆی دانیشتوە لە كەشێكی پڕ لە ئارامی دایە , ڕاستەوخۆ دەرگاكەم كردوەو كوڕێكی گەنجی قۆزم بەپێش چاو كەوت ئیتر دەمزانی مامۆستا پەیوەندی بەم ژوورەوە نیە , ئەویش گوتی بەخێربێی فەرموو, منیش گوتم سووپاس بەسە بەدوای ژووری مامۆستا سەلام عومەر دەگەڕێم ئەو لێرەیە , ئەویش گوتی بەڵی ئەوەتا ژوورەكەی منی بردە لای ژوورەكەی مامۆستاو لە دەرگاكەی كردەوە كوڕە قۆزەكە بە مامۆستای گوت, مامۆستا سەلام میوانت هاتوە بێتە ژوورەوە كاتێك چاوم بە مامۆستا سەلام كەوت بینیم لەسەر قەنەفە بۆ خۆی دانیشتوە هەركە منی بینی ڕاستەوخۆ گوتی: بەخێربێیت كاك ئەحمەد فەرموو وەرە ژوورەوە , منیش بەڕاستی تۆزێك شەرمم بۆ هات كەوا لەگەڵ كەسایەتیەكی وەكو مامۆستا سەلام عومەر دابنیشم, ئیتر چوومە ژوورەوە دانیشتین بەیەكەوە دەستمان كرد بەقسەو گفتگۆو هەندێك ئامۆژگاری جوان و بەسوود لەلایەن مامۆستاوە وەرگرت و لە پاشان هەستایەوە پێ بەرەو لای مێزەكەی ڕۆیشت بۆ ئەوە دوو كتێبی جوانی ناسكی خۆی بۆ من بێنێت و بە دیاری پێشكەشم بكات , كتێبەكە دانەیەكیان ڕۆمان بوو بەناوی جن بۆ خۆیم دەبات, وە دانەكەی تریش ناوی دیوانێكی شعری جوانكیلە بوو بەناوی هێلانەیەك لە پەشمەك كە لەپێشتردا لە ڕێگای پی دی ئێف لەناو مۆبایلەكەمەوە هەموویم خوێندبوو كە جوانترین ڕۆژانی بۆمن تۆماركرد ئەو دیوانەشعرە بەڵام ئەمجارەیان بەهەردوو شێوەكەی لەلامە كە بەكتێب و هەمیش بەنێو مۆبایلەكەم دا,ئیتر بۆ كاتژمێر قسەو ئامۆژگاری بەڵام بۆ كۆتا جار ماڵئاوایم لە مامۆستا كرد و وێنەیەكمانیش پێكەوە چركاندو, وە ڕاستەوخۆ گەڕامەوە بۆ كۆلێژ ئیتر .

هاوشێوەی كتێبەكانی ترم ئەم دووكتێبەی مامۆستاش لەنێو كتێبخانەكەم بەجوانی ڕیز كردو پاش هەفتەیەك لە تەوابوونی خوێندنەوەی كتێبێكی دیكەم , لەپاشان دەستم بەخوێندنەی ڕۆمانی جن بۆ خۆیم دەبات كە ڕۆمانەكەی مامۆستا سەلام عومەر بوو لە 278 لاپەڕە پێك هاتبوو, هەڵبەتە ڕۆمانەكە جیاواز بوو لەو ڕۆمانانەی تر كە خوێندبوومەوە, چوونكە ڕۆمانەكەی مامۆستا ڕۆمانێك بوو دەربارەی ژیانی خۆی كە بەدرێژایی تەمەنی بەتایبەتی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی و پێك هێنانی خێزان چەندین ئازار و ناخۆشی بینیوە بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە, بەڵام لەلایەكی تری ڕۆمانەكەی پەیامی باوەڕبەخۆبوون و چۆك نەدانی دەدا بەخوێنەران,بەڵام ئەوەی كە سەرنجی منی لەنێو ئەو ڕۆمانە ڕاكێشا كۆتایەكانی بوو چوونكە ژیانی لەنێوان دوو ئەستێرەی جیاواز بەسترابوو, كە ئەستێرەیەك زۆر دادپەروەر و هیچ جۆرە جەنگ و جیاوازی ئاین و حزب و ڕەگەزی تێدا بەدی ناكرێت هەمووی زۆر ئاسایی دەژین, بەڵام ئەستێرەكەی تر ئەو ئەستێرەیە كەئێمە ئێستا تێداین پڕیەتی لە جەنجاڵی و جەنگ.

13|3|2020

  • 1