ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زانای ئەمریکای (ئەبڕهەم ماسلۆ) تیرۆرێکی تایبەتی لە دەروونزانی دارشت تایبەت بە پێویستیەکانی مرۆڤ بەو پێەی چۆن ئەم پێویستانە وەک پاڵنەر کار دەکەن. بە بۆچوونی ئەو پێداویستیەکانی مرۆڤ بەشێوەیێکی ستونی ڕێکدەخرێن، بەوەی زنجیرەیە لە پاڵ تێربوون و تێرکردن مرۆڤ هەوڵ ئەدات، پێویستیەکانی تری جێبەجێ بکات.

بەو جۆرەش ماسلۆ ڕێزگرتنی خود یەکێکە لە پاڵنەرەکانی مرۆڤەکان بەوەی مرۆڤ هەوڵ دەدات ببێتە جێگای بایەخ و ڕێز بۆ دەوربەری بەوەش لە دووڵایەنەوە دەبێت:

خەسڵەتەکانی ئەوانەی خودی خۆیان وەدیهێناوە

خۆیان و ئەوانی تر و سرووشتی دەرەوەی خۆیان بە شێوەیکی گشتی قبووڵە ، بایەخدان بە گرفتەکان و زیاتر لە بایەخ بە خودی خۆیان وا هەست دەکەن کە پەیمێکیان لە ئەستۆیە پێویستە وە دی بهێنن چەند ئامانجێکی پاکیشیان لە ژیان هەیە دەکەونە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە پێکهاتەی کەسایەتیان زۆر دیموکراسیانەیە زۆر لێبوردەن و راو سەرنجی کەسانی بەرامبەریان قبووڵە و هیچ هەستێکی رەگەزپەرستی و تایەفی ئاینی کۆمەڵایتیان نیە ، خاوەنی جۆرێک لە گاڵتەجاری فەلسەفی و لەو روانگەیەوە روانین بۆ جیهان ، واتە لە هەمان کاتدا کە بەگاڵتەوە کێشەکانی ژیان وەرئەگرن ، بە چاوێکی گرنگ و وردیشەوە سەیریشیان دەکەن .

تێروانینی"ماسلۆ"بۆ سرووشتی مرۆڤ

ماسلو بەگەشبین و مرۆڤ دۆست دەناسرێ زۆر بایەخ بە دەرووندروستی و گەشە و پێشکەوتن و کردەوە باشەکانی مرۆڤ دەدات و لا لە بێتوانی و وەستان و لاوازی ناکاتەوە ، بە رونی جەخت لەسەر گرنگیی لەسەر زانیارییە سەرەتاییەکانی منداڵی دەکاتەوە بۆ راهیی کردن یا کۆسپ خستنە پێش گەشە بەڵام پێیوایە ئێمە قوربانیی ئەو زانیاریانەنین ، مرۆڤەکان توانای ئەوەیان هەیە رۆڵی باش لە کاروبارە تایبەتییەکانی ژیانی خۆیان بگێرن و توانستە مرۆیەکان لەوە زیاترن کە ئێمە هەستیان پێدەکەین و زۆربەی کەسەکانیش لە توانایاندا هەیە ئاستێکی باڵای بەرهەمیان هەبێت ئەگەر هەلومەرجیان بۆ برەخسێت .

ڕێزگرتنی خود واتە هەستکردن بەها ئاکار و نەرخی خۆت.

وەدەست هێنانی ڕێز لە لایەن کەسانی دەوەربەرت، بوونبە کەسێکی کۆمەڵایەتی و بەدەست هێنانی پێگەیێکی باش.

بەشێوەیێکی گشتی ڕەفتارەکانی مرۆڤەکان ڕەنگدانەوەی بیروبۆچوونەکانیانە دەربارەی خودی خۆیان، بەوەی مرۆڤ گەر بەشێوەیێکی باش لە توانا و بەهای خۆی بکات ئەوا ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر تاک خودی خۆی جێدەهێلێت.

بەوەش مرۆڤ تێیدا لەگەڵ گەشەکردنی زیاتر تێکەڵ بوون و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و بەرکەوتنی زیادتر لەژیانی رۆژانەیدا زێدە ئەبێت، لەگەڵ ئەم گەشەکردنەشدا مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لە چواردەور و دەوربەری ئاڵۆزتر دەبێت. بەوەش ناچارە شێوازی مامەڵەکردنی لە گەڵ چواردەوری بگۆرێت.

دەروونزانی گرنگی بە ڕێزگرتنی خود ئەدات بەشێوەیێکیی هەستیار مامەڵەی لەگەڵدا ئەکات. بەپێی بۆچوونی زانایەکانی دەروونزانی کەسایەتی ڕێزگرتن لە خود هەوڵێکە بۆ درووست بوونی کەسایەتی، چونکە وابەستەیە بەڵایەنی سۆز و هەستەوە. بەوەش هەست وسۆز بەژدارە لە دروست بوونی خود.

(ڕۆجەرز) پێی وایە ڕێزگرتن لە خودی خۆت، پاڵنەرێکی بە هێزە بۆ بنەڕەتی وەدیهێنانی خود.

گەر سەرنجێک بدەین، بە نێوەخۆی کۆمەڵگەی ئێمە، وەک سەرتایێکی یان گەر وێنایێکی گەورە ببینن، تاک بۆ وەدیهێنانی خود هەر ڵە مناڵیەوە، وەک پەروەردە خێزان تا ڕادەیێک یاخود بلێن ڕێژەی دەبینن،بتوانێت خود خۆی وێنا بکات، بەوەی خودێکی بەهێز بێنێتەکایەوە، بەوەش ڕۆڵی خێزان و پەروەردەی نێو ماڵ زۆر کات بەربەستە لەم بەرەو پێچوونەی تاک کە تێیدا ئازادانە مومارەسەی توانا و لێهاتوویی خۆی بکات. یاخود بەشێکی زۆر مرۆڤ کاتێک دەچێتە ناو کۆمەڵگە و بەکۆمەڵایەتی دەبێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەشێکی زۆری کۆمەڵگە بەو جۆرەش تاک خۆی نامێنێت. ناچار بەدوا کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای نەریتی بکەوێت، لە کاتێدا تاک خۆی نایەوێت.!

چارەسەر بۆ ئەمە ئەوەیە بتوانین پەروەدە و خێزان و کۆمەڵگە بەشێک بن لە سەرخستنی تاکەکان بەو جۆرەی کە خۆیان دەیانەوێت. بەوەی بتوانێت گوزارشت لە خۆی بکات بۆ حەز و پاڵنەر و وڕوژاندەکانی چواردەوری. بەو جۆرە مرۆڤ ئەتوانێت وێنایێکی گونجاو بدۆزێتەوە، تێیدا خۆی گوزراشت لە توانا و بیرو ڕایەکانی بکات. 

 

  • 1