ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەکر تەیفور/ بۆ سەرۆک ئەردۆغانسڵاو، به‌ڕێز

ئاشکرایە ئەم وەبای کڕۆنایە خەریکە هێدی هێدی بەختەوەری و ئومێد بە ژیان بنکۆڵ و وێران دەکات،دەرهاویشتەکانی جگە لە زیانی گیانی کە بە لێشاو خەڵکە

بەساڵاچووەکان لە گۆڕدەنێ،

لەولاوەش وا ژێرخانی ئابووری جیهانیش هەڵدەتەکێنێت،نەخاسما ئەم هەرێمەی لەمەڕخۆمانیش کە هیچ بناغەیەکی وا ئابووری بەهێزمان نییە کە بەرگەی ئەم بارودۆخە بگرێت،لەراستیشدا فاکتەرێکی سەرەکی ئەم مەسەلەیەش دیارە کە بەهۆی مانەوەی هاوڵاتیانە لە ماڵەکانیان و داخستنی زۆربەی هەرەزۆری کۆمپانیا و جوڵە بازرگانیە وەبەرهێنەرەکانە،گەر خودانەخواستە ئەمە درێژە بکێشێت بزاوتەکانی ژیان بەرەو راوەستان دەچێت و پەکی دەکەوێت،بۆیە بەکورتی دەمەوێ بڵێم رۆژی هیمەتی بەرپرسە باڵا و خاوەن سەرمایەدارەکانە بەشێکی موچە و داهاتەکانیان ببەخشنە ئەو دەزگایانەی کە زۆر بەجددی بەرگری لە تەشەنەکردنی ئەو پەتایە دەکەن و لە هەمان کاتدا بە هەژارانی میللەتەکەمانیش کە پێداویستیە رۆژانەکانی ژیـان خەریکە تەنگیان پێ هەڵدەچنێت،چی دەبێ گەر تەواوی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتاران و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی هەرێم مانگێک یا دووان لە بەشە موچەی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە ببەخشن!

دڵنیام کە زۆربەیان بەو کارە دڵسۆزانەیە هەڵدەستن و ئەنجامی دەدەن.

بەکر تەیفور

۲۰۲۰\۳\۲۱

  • 1