ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەبەراورد لە گەڵ ڕابردووی ئەمە بە روونی دیارە، کە تاک لە ئێستادا ئەم بیرە نەتەوەیەی لای کاڵبۆتەوە، تۆ وەک تاک لێی مەڕوانە یاخود ڕێژەییە ئەوانەی یەک تۆزقاڵ بەرژەوەندیان دەست ئەکەوێت،لە هەر لایەن و حزب و گروپێک بێت، هەمیشە خۆیان بە پێشەنگی بیری نەتەوەی دائەنێنن، لە ئەساسدا دووڕوی تاک لێرە بەدەرئەکەوێت. نەتەوە و بیری نەتەوەی لە پێش بژاردەکانی ترەوەیە، وەک ماددە،دەستکەوت، کۆمەڵێک بەرژەوەندی تری حزبی و کەسی هەتا دوای.

ئێمە بەجۆرێکمان لێهاتووە، نەتەوەش لە پێناو بەرژەوەندیە کەسیەکان بەکار دێنین. لە ئێستادا ئەمە بە ڕوونی دیارە لە نێو حزب و بگرە لە نێو کۆی کۆمەڵگەی کوردیدا.

(ئەوەی دووژمن کورد بە یەک دەبینێت،ئێمەی کورد ئەمە ناکەین و وای نابینن، لە هەرپارچەیێک شتێک بە قازانجی کورد تەواو ببێت، دوژمنەکانمان بە هی کوردی ئەزانن لە هەر پارچەو ناوچەیێکی ئەم جیهانەبێت،پێیان وایە لە سود و قازانجی نەتەوەی کوردە، بەڵام ئێمەی کورد خۆمان ئەمە دەلێین نا ئەمە فڵان پارت و فڵان گروپ کردوویتی لە قازانجی کورد نییە بگرە.)

ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە، بۆ لێک دوورکەوتنەوە و لێک نزیک نەبوونەوەی پارچەکانی کوردستان. کە تائێرە جیاوازی زۆر بەدی ئەکرێت لەجۆری بیرکردنەوە بەرانبەر بە نەتەوەی کورد و جۆرەی بیرکردنەوە بەرانبەر کۆی سێکتەرەکان لە ژیانی ئەدەبی و هونەری و کولتوری و فرهەنگیەوە، بنواڕن جۆری ڕوانین بەرانبەر بەپارچەکان چی لێهاتووە؛ باشور بە باکوریەکان دەلێن تورک یان رۆژئاوا بە باشور دەلێت عێراقی رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەلێن سوری. ئەمەش بە قازانجی و سودی کورد کۆتای نایێت؛ بگرە تا کات درێژ بێتەوە بەوجۆرە بیکردنەوەمان بەرانبەر بە پارچەکانی تر، ئەمە لە سود و قازانجی دووژمنەکانمانە.

قەزیەی نەتەوەی کورد لە دەست کورد نەماوەتەوە، بۆتە پرسێک جیهان و وڵاتە زلهێز و کۆمەڵێک بازرگان بریار لەسەر چارەنوسی ئەم نەتەوەیە ئەدەن، هۆکارەکانیش روونە نێوەخۆی کورد بەدرێژای چەندین ساڵ، نێوەخۆیێکی تۆکمە و جێگیر نەبووە، هەمیشە پڕسە لاوکیە نێوەخۆیەکان گەورە کراون لەپێناو بەرژەوەندیە شخسی و حزبیەکاندا،ئەمەش قەزیەکەی کوردی بەرەو ئاقارێکی نادیار و ناروون بردراوە، کە جیهان لە ئێستادا بەچاوێکی ترەوە سەیری نێوماڵی کورد ئەکات، بەبەراورد لە گەڵ سەدەی ڕابردوو، کە کورد هەمووی تێکرا لە پێناو ئازادی و وەدیهێنانی خەونی تاکی کورد شۆرش و خەباتیان کردووە.

چارەسەر؛ پەروەردەی تاکی کورد هۆکارێکی سەرەکییە ئەم نەتەوەیە جوانە و خەباتگێرە جارێکی تر نیشان بە جیهان بدەینەوە، کە نەتەوە لە حزب و شخس و بەرژەوەندیە کەسیەکان گەورەترە. ئەبێ تاک جارێکیتر ئاشنابکرێتەوە، بەوەی خەون بە نەتەوەکەی ببینێ لەچوارچێوەی یەک قەوارەی سەربەخۆدا، باحزب بژاردەی دوومەی تاک بێت نەک بژاردەی یەکەم !