ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

سەرەتا پێش ئەوەی دەست بكەم بە بەنووسینی وتارەكەم دا, سڵاوێك بۆ رووحی پاكی ئەو كرێكارە زەحمەتكێشانە دەنێرم كە لەپێناو جەنگ كردن لەگەڵ نان و ئازادی گیانی خۆیان سپاردوە , هەروەها سڵاوم بۆ سەرجەم ئەو كرێكارە زەحمەتكێشانانە هەیە كە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی خەبات كردن ئامادەن لەپێناو بەدەستهێنانی نان و ئازادی و یەكسانی دا, كە هیچ كاتێكیش كۆلیان نەداوەو بەردەوام بوونە لە خەباتی خۆیان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری دا, كە لە خەبەتاكەیان دا ئاوات دەخوازن رۆژێك بێت چیتر جیاوازی چینایەتی نەمێنێت و سەرجەم چینەكان بەچینی كرێكارانەوە لەژێر چەتری یەكسانی دادپەروەری دا بژین و ئیتر كۆتایی بە ئەقلیەتی فاشیلی سەرمایەداری بهێنرێت...

وەكو هەموو بۆنەكانی تردا , ساڵانە لە یەكی ئایاردا , یادی چینێك دەكرێتەوە كە بەدرێژایی مێژوو بۆتە قوربانی دەستی سیستەمی سەرمایەداری و ئیمپریالیزمی دا, كە ئەو چینەش , چینی ماف خوراو چەوسێنراوی كرێكارانە,خۆی لە راستی دا ئەم رۆژە بۆ كرێكار هیچ جەژن و خۆشی نیە بۆیان , بەڵكو پیشاندانی ئازارەكانیانە بەرووی جیهان و سەرمایەدارانی كۆنەپەرست,بەڕای من ئەوكاتە دەبێتە جەژن بۆ كرێكار كە چیتر لەژێر سیستەمی سەرمایەداری دا نەچەوسێنرێنەوە و سەرجەم مافە خوراوەكانیان بەدی بێت, هەتاوەكو ئێستا كرێكاران بۆ پەیداكردنی پاروویەكی نان دا چەندین رێگای سەخت و كاری قورس پێیان ئەنجام دەدرێت , كە زۆرجاریش لە ئەنجامی ئەو كارە قورسانەدا , كرێكار ژیانی خۆی لەدەست دەدات , لەپاشانیش هیچ جۆرە بیمەیەك بۆ خێزانەكەی دەستەبەر ناكرێت, جگە لەوەی كە خۆی هیچ جۆرە بیمەیەكی نیە لە كاتی كاركردنی دا, كەچی سەرمایەداران بێ باكن و تەنانەت گاڵتەیان بە مردنی كرێكارێك دێت و زۆر بێباكانە هەڵسووكەوت دەكەن لەبەرامبەر كرێكارەكە و خێزانەكانیان دا , كە ئەمەش نابێت چیتر قەبول بكرێت , بەڵكو دەبێت كرێكارانیش هاوشێوەی هەموو چینەكانی دیكەی كۆمەڵگادا بەڵكو بەزیادەوەش , دەبێت سەرجەم خزمەتگوزاریە تەندووستیەكانیان بۆ دابین بكرێت, لەهەمان كاتیشدا نابێت ئیتر كرێكاران بچەوسێنرێنەوەو ژیانیان بكرێت بە دۆزەخ , چوونكە سەرەنجام چینی كرێكار بە داینەمۆو بەرهەم هێنەری وڵات دادەنرێن, بەڵام بەداخەوە خۆیان بێبەش بوونە لەو بەرهەم هێنانەی كە لە وڵات ئەنجامی دەدەن.

جیاوازتر لەهەموو ساڵانی دیكەدا, ئەم ساڵ یەكی ئایار هاوكات بوو لەگەڵ شەپۆلێكی كووشندەی دژ بە مڕۆڤایەتی دا كە ئەویش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لەبەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان دا, كە بە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بووە هۆی داخستنی سەرجەم كارگە پیشەسازیەكان و بازارەكان بە ڕووی تاكەكانی كۆمەڵگادا, بەڵام ئەوەی كە لەم نێوەندەدا , گەورەترین زەبری ئابووری بەركەوت, ئەویش چینی كرێكاران بوون , كە بەشێكی زۆری كرێكاران لەجیهان لەكارەكانیان دابڕان و نێردرانەوە بۆ ماڵەوەو , كە هاوكاتیش ئەم ڤایرۆسەش وا تەماشا دەكرێت كە دووبارە كودەتایەكی تری سەرمایەداران بوبێت بەسەر چینی كرێكارانەوە, بەڵام لەلایەكی دیكەوە سەرمایەداران هیچ جۆرە زیانێكی مەترسیداریان بەرنەكەوتوە لە ئەنجامی ئەم ڤایرۆسە, ئەمەش بەهۆی ئەو سامانە زۆرەیان كە لە رێگای ماندبوون و بەرهەمی شەو و رۆژەی چەندین ساڵەی كرێكارانەوە بەدەستیان هێناوە, بۆیە دەبێت سەرجەم ئەو سامانانەی سەرمایەدارەكان بگەڕێتەوە بۆ گیرفانی كرێكارانی ماف خواراو دا, بۆئەوەی چیتر لەناخۆشی و چەوساندنەوەدا نەژین , لەهەمانكاتیشدا دەبێت ئیتر یەكسانی و دادپەروەری ئابووری و كۆمەڵایەتی بێتە ئاراوە لەنێوان هەموو تاكەكان دا.

 

  • 1