ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەرچی من لایەنگری سیستمی دیموکراسی پەرلەمانیم،وزۆرینەی تەمەنم بۆ خەبات لە پێناو دامەزراندنی جێگرەوەیەکی دیموکراسیکە شوێنگرەوەی سیستمە دیکتاتۆرییەکەی بەعس بێت سەرفکردووە،و پەشیمان نیم وتا دواهەناسەش هەوڵی بۆدەدەم.

یەکەم/کە بەرنامەی هەموو هێزە سیاسییەکانی سەردەمی خەباتی پێش ڕاپەڕین، و ئەوانەشی دوای ئەو مێژووە

دامەزراون دەخوینیتەوە هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە کوردستان وعێراق لە سایەی سیستمی دیموکراسیدا ، دەبێتە زۆنێکی ئارام و دەتوانێت لەبەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی پێشکەش بکات ،وگەلانی دونیاش شایەتی بۆ بدەن وبەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

دووەم/ ئەم ئەرکە بە هێز گەلێکی دیموکراسی دەکرێت کە لەبەرنامەو لە پراکتیکدا لەنێو خۆیان ولەگەڵ ئەوانی تردا،پرەنسیپەکان بەجێ بهێنن.دیموکراسی بن

سێهەم/ لە سەردەمەکانی ڕۆژانی کاری نهێنی و شاخدا بەشێکی زۆر لە شۆڕشگێران،ئەو ووتەزایەیان خوێندۆتەوە کە ڕابەرەکانی شۆڕشەکانی نیشتمانی و دیموکراسی ،لە بارەی پارتە بۆرژواکان ووتویانە ولە مەیدانی پراکتیکدا،ئەزموونیان کردووە کە(ئەو هێزانە لە قۆناغی تێکۆشانی شۆڕشگێریدا،خۆیان بەهەموو پرەنسیپەکانی هێزێکی دیموکراسییەوە بەند دەکەن و بانگەشەی بۆ دەکەن،بەڵام کاتێک کە دەگەنە دەسەڵات،ئیتر خۆیان وبەرنامەکەیان لە هەموو ئیلتیزامێک، بەتاڵ دەکەنەوە،وهەموو کارو ڕێگایەک دەگرنەبەر بۆ پارێزگاری و هێشتنەوەی دەسەڵاتەکانیان) ،دیارە بەڕێگا ناڕەواکانی چەواشەکاری وتۆمەت هەڵبەستن و دەم چەورکردن و ویژدان کرین،تادەگاتە هەڕەشەو کوشتن و بڕین و تیرۆرکردنی مەعنەوی بێت یان جەستەیی.

چوارەم/ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ساڵی 1992 ەوە تا دواهەڵبژاردن،سەرنجی دابێت وێرای بەرنامەی جوان وبەڵێنی ڕەنگاوڕەنگ،کەچی لەباری کردەییەوە،پڕبوون لە ساختەکاری،وئەنجامیش ئەو هێزانە سەرکەوتوون کە هەر خۆیان ونوێنەرەکانیان بواریان بووە بە هەموو جۆرەکانی فێڵ کردنەوە زامنی زۆرینەو بردنەوەیان مسۆگەر کردووە، سەرەنجام پەرلەمانێک دێتە بوون کە لەسەر ئەو کارە دزێوانەوە بنیات نراوە.ئەوە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە شۆڕشگێری دوێنێ لە سەردەمی دەسەڵاتداریدا، هەمان چەمک وبۆچونە بەرنامەیەکانی ڕابردوو دەڵێتەوە و دەنوسێ، بەڵام لە پراکتیکدا کار بۆ هێشتنەوەی دەسەڵات وبڕیارەکان لە لای خۆی پێڕەو دەکات.

پێنجەم/دەرەنجام نمونەیەکی بەرچاوی دواکۆبونەوەی پەرلەمانە،سەبارەت بە پرسی سەندنەوەی

پارێزبەندی پەرلەمانتاران، وسەرەڕای هەڵویستی 7

فراکسیۆن ودەیان کەسایەتی ونوسەروڕۆشنبیر کە ئەم بابەتە،هەڵگرن بۆ کاتێکی دواتر،وئێستا بابەتی گرنگتر لە پێشن کە پێوەندییان بە زۆرینەی خەڵکی کوردستانەوەیە.لە ژیان وبژێوی ومووچەو خزمەتگوزاری و...تاد،بەڵام سووربوونی لایەنێک بەسوود وەرگرتن لە چەند کورسی تر کە ئەندامێتیان جێی سەرنجە.زۆرینەیەکی لاوازی بردەوە بە تێپەڕاندنی ئەو پلانەی کە بۆی داڕێژرابوو بە شکاندنی پارێزبەندی لەسەر یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان، و بەسەلامەت دەرکردنی سێ پەرلەمانتاری تر کەلە بەرەی دەسەڵاتن.

شەشەم وکۆتایی/ کاتێک لایەنێک لەنێو پەرلەمان بتوانی بەلارە ڕێدا زامنی زۆرینە بۆپڕۆژەکانی سازبدات،وکەوابێت دەتوانێت هەموو ڕێکارەکانی تر بەو شێوەیەی دەیەوێت تێپەڕ بکات،وهەرچی فراکسیۆن وهێزی تر هەن ئەگەر پێکەوە بن ڕێک بن ،ناتوانن سادەترین پڕۆژە ببەنەوە.

کەواتە، ئەگەر ئەنجامەکان بو شێوەیە بن و وەک مانگەشەو ڕوون دیاربن،ئیتر خۆماندووکردن دەبێت بە خۆڕایی،و ڕێگای جێگرەوە لەبەر دەم ئەوانی تردا کۆتایی هێنانە بەکاری پەرلەمانیان،لە ڕێگەی حەلکردنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەختە. دوای پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی پیشەیی سەربەخۆ لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان یان هەر لایەنێک کە زامنی پاکی ئامادەکاری و ئەنجامەکان بێت.

  • 1