ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ،و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، لە یەکەم ساتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کرۆناوە،بەبەردەوامی ڕێکارو ڕێنماییە ئەمنی وتەندروستییەکان بڵاو دەکەنەوەو هەوڵدەدەن کە هاووڵاتییان کەمترین بەرکەوتەیان لەگەڵ یەکتردا هەبێت،چونکە بە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دیاریکراوە. وناوبەناویش قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ بە هۆیەکانی گواستنەوەو پیادە دەسەپێنن. ووتنی (بەڵێ)ئەگەر تابۆ ئەم سنوورە ڕاست بێت،ئەوا دەیان بەڵام وڕێگر لەبەردەم بەجێهێنان وپێڕەوکردنی ڕێنماییەکاندا هەیە.

+ کاتێک هاووڵاتی ئەم هەرێمە،وبەتایبەت مووچەخۆرا (بە فەرمانبەرو) خانەنشینانەوە تەنها لە 6 مانگی ساڵی 2020 دا یەک مووچەیان وەرگرتبێت،سەرباری پاشەکەوتی زۆرەملێی بڕێکی زۆری داهاتیان کە مووچەکانیانە ،بەچی بژین؟

+کاتێک ژمارەیەکی تری هەژارو کەمدەرامەتانی هەرێم ژیانیانیان لەسەر ئەو داهاتەیە کە ڕۆژانە لە ڕێی دەستفرۆشی، گێڕانی عەرەبانەیەک،کرێکاری ، شۆفێری تاکسی وهۆیەکانی گواستنەوە ودوکانداری کشتوکاڵ وئاژەڵداری و....تاد. بەوداهاتە ڕۆژانەیە دەژین.

+ زۆرینەی ووڵاتان،کاتێک قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنن، ئەوا جێگرەوە بۆ داهاتی هاووڵاتیان،لەڕێگەی بیمەو قەرەبووکردنەوەو ودوانەخستنی مووچەکانیان وئاسانکاری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان ،هاووڵاتیانیان لە ماڵەکانیان هێشتۆتەوەو،ولانی کەمی ژیانیان بۆ دابین کردوون.

+ هەموو بڕیارێک کە دامەزراوەیەک ،بۆ هەر مەبەستێک دەری بکات،بەپێی پلانی دیراسە کراو دەبێت و تێچووی پلانەکەش خەمڵاندنی بۆ دەکرێت وئینجا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم،بەبێ پلان و بەبێ حسابکردن بۆ ئەنجام وکاردانەوەکانی بڕیارە کەیان، بڕیار وەردەگرن. کە هەندێک جار لەژێر فشاری خەڵک و نادروستی بڕیارەکە ناچاری پاشگەزبوونەوە دەکرێن.

لە کاتژمێر 6 ی ئێوارەی 1ی حوزەیرانی2020 بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ چووە بواری جێبەجێکردن، بەڵام لە ناوەڕاستی هەمان شەودا کاسبکاران وهاووڵاتییانی شارەکانی دەربەندیخان وڕانییەو قەڵادزە وچەمچەماڵ هاتنە سەر جادەو ووتیان لەسبەینێوە دەچینە سەرکارو ئیلتیزام بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە ناکەین و ئەگەری ئەوە هەیە ناڕەزایەتییەکان ناوچەی فراوانتر بگرنەوە،و سەرەئەنجام ڕێنماییەکانی خۆپارێزی سەرکەوتوو نەبن. ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم ،بەڕاست بەتەنگ ژیان و تەندروستی هاووڵاتیانەوەن،ئەوا دەبێت پێش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردن بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، زامنی مووچەو نان وپێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیان بکەن.

 

 

  • 1