ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ ، دواكه‌وتویى گه‌مارۆى داوین و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دواكه‌وتویه‌ش په‌روه‌رده‌ده‌بین و گه‌وره‌ده‌بین ، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ رق و كینه‌ له‌ عه‌قه‌ڵماندا ده‌چێنن ، ئه‌گه‌ر بێت و له‌ بنه‌ماڵه‌ رۆشنبیره‌كانیش بین ، ئه‌وا ئه‌ كلتوره‌ ناشرینه‌ى به‌ دوامانه‌وه‌یه‌ وازمان لێناهێنێت .

نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامى به‌شێكى زۆرى ئه‌م دواكه‌وتویى و وێرانكاریه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه‌ هه‌میشه‌ به‌ دوامانه‌وه‌یه‌ ، پاشان هه‌موو ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه‌ پیس بونه‌ به‌ دواكه‌وتویى و رق و كینه‌ كه‌ ناسراون به‌ رۆژهه‌ڵاتى پیس "رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" ، چونكه‌ پشت به‌هیچ بنه‌ما و سستمێكى زانستى نابه‌ستێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنمان ، به‌ڵكو زۆربه‌ى كات له‌سه‌ر رق و كینه‌ و جه‌هاڵه‌ت په‌روه‌رده‌مان ده‌كه‌ن و داوامان لێده‌كه‌ن رقمان له‌ سه‌گ بێت و رقمان له‌ جوله‌كه‌ بێت رقمان له‌ مه‌ى خۆر بێت رقمان له‌ نوێژنه‌كه‌ر بێت ....... هتد .

ئه‌گه‌ر بێتو من هه‌ڵه‌بم ، باشه‌ بۆچى موسوڵمانان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌ تایبه‌تى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى مزگه‌وته‌كان و حوسینییات و ماڵى خوا ده‌كه‌ن و گوێ بۆ وتاره‌ ئایینیه‌كان ده‌گرن ، كه‌چى په‌نا دبه‌نه‌ به‌ر دزى و درۆ و ته‌ڵه‌كچێتى و سته‌م و كوشتن و جیوازاى له‌نێوان مرۆڤه‌كان دروست ده‌كه‌ن !

ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام راست و هۆشیار بێت ، بۆچى ئه‌م هه‌موو دواكه‌وتویی و سته‌م و تاوانانه‌ له‌ نێو تاكه‌كانى بڵاوبۆته‌وه‌ ، له‌كاتێكدا دادپه‌روه‌ریى و یه‌كسانى و گیانى خۆشه‌ویستى یه‌كترى له‌ وڵاتانى رۆژئاوا به‌ربڵاوه‌ ؟

له‌ هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌و حكومه‌ت و حزبانه‌ى له‌ رۆژهه‌ڵاتى پیسن ئیسلامى بن یان عیلمانى هه‌مان پڕۆگرامیان هه‌یه‌ وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ى گوتارى رق هڵگرتن و هاندان ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م ناوچانه‌ له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆگرامن ، به‌ڵێ ده‌رده‌كه‌ بۆ هاوڵاتیانیش گواستراوه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و له‌ وڵاتانى رۆژئاواش بژین ، به‌ڵكو بۆ هه‌ركۆى بڕۆن ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن .

ئێره‌ رۆژهه‌ڵاتى پیشه‌ : موسوڵمان سوكایه‌تى به‌ بێباوه‌ڕ ده‌كات ، بێباوه‌ڕ سوكایه‌تى به‌ موسوڵمان ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌بانین له‌ناو یه‌كتریدا و په‌ست و توڕه‌ین له‌یه‌كترى ته‌نها به‌هۆى جیاوازى بیروڕا و بیروباوه‌ڕمان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جیاواز له‌یه‌كترى بیرده‌كه‌ینه‌وه‌ !

هاوڕێیه‌كم كه‌ خه‌ڵكى سلێمانیه‌ و له‌ سوید نیشته‌جێیه‌ و له‌وه‌ێ یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌زایانى په‌ره‌وه‌رده‌ پێى وایه‌ : رۆژهه‌ڵاتى پیس دووچارى جۆره‌ها نه‌خۆشى ده‌رونى بونه‌ته‌وه‌ ، ناشكرێت ئه‌م نه‌خۆشانه‌ بتوانن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى هۆشیار په‌روه‌رده‌بكه‌ن ، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسه‌ سیاسیه‌ شكستوخواردوه‌كان دوربخرێنه‌وه‌ و باسى له‌وه‌ش كرد : كه‌ هاوڵاتیان له‌ وڵاتانى رۆژئاوا ژیانیان به‌پێى چه‌ند پڕۆگرامێك رێكخستوه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌ى هاوڵاتیانى رۆژهه‌ڵاتى پیس كه‌ به‌بێ هیچ پڕۆگرامێك ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن !

ئه‌م جیاوازیه‌ به‌رفراوانه‌ بۆچى و تا كه‌ى ؟ له‌كاتێكدا ئێمه‌ تاكو ئێستاش به‌ گوتارى رق و كینه‌ و هاندان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر بارودۆخ له‌بار بێت و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ئه‌م رق و كینه‌یه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ى یه‌كترى له‌سه‌ر بكوژین ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كو یه‌ك بیرناكه‌ینه‌وه‌ و بیروڕا و بیروباوڕمان جیاوازه‌ !

ئه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام و حكومه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى پیس تا كه‌ى له‌م بازنه‌ داخراوه‌دا بسوڕێینه‌وه‌ و له‌م ونبونه‌دا بژین ؟ ئایه‌ ئێوه‌ بیرناكه‌نه‌وه‌ و وانه‌ وه‌رناگرن و سێركه‌ن و ببین و بزانن ، بۆچى ئه‌م دۆزه‌خه‌تان بۆ ئێمه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌ ؟ له‌كاتێكدا وڵاتانى رۆژئاوا به‌هه‌شتیان به‌ هاوڵاتیان به‌خشیوه‌ ؟ !

  • 1