ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناو بەناو ،میدیاکان دڵمان دادەخورپێنن،بە هەواڵی تیرۆرکردنی کەسایەتییەکی سیاسی،یان ڕۆژنامەنوسێک ،یان چالاکوانێکی مەدەنی، لە عێراق ولەهەرێمی کوردستانداکە بەشی هەرەزۆریان دەستە بژێری نێو کۆمەڵگان ، وبەبیروڕاو نوسین ولێدوان وچالاکییەکانیان خۆیان نەک لە سەنگەری گەل ،بەڵکو لەنێو دڵی زۆرینەی جەماوەردا جێگەی خۆیان هەیە،و بە ووتنی ڕاستییەکان سەنگەری ئەوبەرکە دەسەڵاتداران بن یان پەراوێزەکانیان توڕە دەکەن ،و دەستە شاراوەکانیان بەڕوونی دەخەنە پێش چاوی هەموان. فێنکاییەک دەخەنە نێو دەروونی خەڵکە ماف خوراوەکە و تووڕەیی وبێزاری نەیارەکانیان بەرز دەکەنەوە،و لە بەرامبەریشدا ئەوان،بە ووشە و بەیاننامە و لێدوان ناتوانن ، ئەنجامێک بخەنە ڕوو، پێچەوانەی ڕاستییەکانی ئەمان بێت،هەربۆیە،ڕێگای دەمکوتکردنی هەتاهەتایی دەگرنەبەرو ، لەو باوەڕەدان بەتێرۆرکردنی ئەو دەنگە ئازادانە ،کۆتایی بە ووتەی هەق و بزاوتە جەماوەریەکان دەهێنن.

نموونەو ناوزۆرن، با دوا قوربانی تیرۆر لە عێراقدا کە لێکۆڵەری دیار (هشام الهاشمی)بوو، کە پێش ماوەیەک ڕووبەڕووی هەڕەشەو تۆڵە سەندنەوە بوو،بەتیرۆرکردنی لەناوچەیەکی دیاری پایتەخت دا کە چەندین بارەگای هێزەئەمنییە جۆراوجۆرەکانی لێیە.

دوای تیرۆرکردنی ئەلهاشمی، سەرجەم دامەزراوە حکومی وفەرمی لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هەرێم بگرە،تا دامەزراوە فەرهەنگی وڕۆشنبیرییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان ودەوڵەتانی دونیا بە ئێران وئەمریکاوە پەیام لە دوای پەیامی (ئیدانە)کردنیان ڕاگەیاند.

هەڵوێست وەرگرتنی پۆزەتیفانە وبڕیاری ئیدانه ،لای هەرکەس ولایەنێکەوە بێت،جێی سوپاسە، بەڵام نە میکانیزمێک بۆ ڕێگری وسزادانی ئەو کەسانەو هاندەرەکانیان لە ئارادایە،و نە زەمانەتێک هەیە بۆ چەند بارە نەبوونەوەی. لەسایەیدەسەڵات و حوکمڕانییەکدا، کەهۆکارەکان بنەبڕ نەکات،وبەڕۆژی ڕووناک میلیشیا نایاسایی و ،بواپێدراوە یاساییەکان تەراتێن بکەن و بکەرانی کردەوەکان،لە ماڵ وبارەگاکانیان حەشار بدەن وبپارێزن.

هەموو ئیدانە کەرانی ئەم کردەوانە،بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقیان لە ئەستۆیە کە لەپاڵ ئیدانەو وەستانی مەعنەوی لە پشت دۆزی ڕەوای قوربانیان وکەسوکارو هاوڕێکانیان ، هەموو ڕێگاکان و دەسەڵات وتواناکانیان بەکار بهێنن،بۆ گواستنەوەی سیستمی سیاسی لە عێراق دا لەسیستمی بەش بەشێنەی تایفەگەری و حزبی وبنەماڵەیی میلیشیایی چەکدار،بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی دیموکراسی، کەزامنی پاراستنی مافی تاک ومافەکانی هاووڵاتی بێت،لەبەردەم یاسا وبەدیهێنەری ئازادییەسیاسی وکۆمەڵایەتیەکان ومافی مرۆڤ ودادپەروەری وژیانێکی شایستەی مرۆڤانە بێت.

 

  • 1