ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تەنها کۆرۆنا کوشندەیە ؟ هەر ئەوکەسە بکوژنیە کەمرۆڤێک یان ئاژەڵێک .بالندەیەک یان پەپولەیەك ، هەنگێک بەهەر جۆرە چەکێک بکوژێت ولەژیانا نەی هێڵێت. ئەو چەکە سەربازیبیت یان بایولۆجی وکیمیاوی و فیزیکی بێت یان ئامێری بڕین وکون کردنبێت. قەساب لەڕیزی بکوژەکانا پۆلین ناکرێت چونکە ئەو ئاژەڵ وباڵندانەی سەرەبڕێت بەپێی یاسای مەدەنی وئاینی ڕێگەپێدراوە. بەڵام ڕاوچی رێگە پێدراونیە چونکە ژینگە تێک ئەدات کەموڵکی هەموو دانیشتوانی وڵاتەکەیەو بەشی دانشتوانی گۆی زەوی پێوەیە. ئەوسەربازوکارمەندانەی لەبەندیخانەکاندا کاریان لە سێدارەدانی سزادراوەکان و دەستڕێژی فیشەکە. ئەوانە فەرمانی سەرو خۆیانەوە جێبەجێ ئەکەن. بەڵام یاسای ئەو وڵاتە یاسای بکوژەکانە. ئەو کەسانەی زەردەخەنەی سەر لێوەکان ئەکوژن و پێکەنین لەگەروا ئەتاسێنن و قەڵەمی ڕۆژنامەوان و نوسەرەکان ئەشکێنن وسانسۆر ئەخەنە سەر نوسینەکان و ڕێگری ئەکەن لەبڵاوکردنەوەکان و نمایشی شانۆگەریەکان وجوانیەکانی ڕۆژانەی تاکەکان ئەشێوێنن ئەوانە بکوژن. هەروەها ئەوانەی پاروی بژێوی ماڵ ومنداڵ ئەبڕن. ئەو پزێشکەی چارەسەری نەخۆشی کردوە بەبازرگانی وئەودەرمانخانەیەی دەرمان وجارەسەی ساختەو ماوە بەسەر چوو ئەفرۆشن هەروەها ئەو پارێزەرەی بۆ پارە بەفروفێڵ دزو تاوانبار ئەکاتە ئەستۆپاک و بەپێچەوانەشەوە. بەهەمان شێوە ئەو ئەندازیارو کۆنتراتچیانەی ناپاکی لەکارەکانیانا ئەکەن لەکۆتایا ئەبنە هۆی گیان لەدەستدان. ئەو مامۆستایانەی لەهەر قۆناغێک لەقۆناغەکانی خوێندنا وانە بێژی ئەکەن و لەپێناوی پلەو پایەو خاترو خۆترا وێژدانی خۆیان ئەخەنە ژێر پێکانیانەوە. ئەو بەڕێوەبەری فەرمانگەو کومپانیانەی خودی خۆیان دزی ئەکەن و لەملی کارمەندێکیەوە ئەی ئاڵێنن. ئەوکەسانەی مادە بێ هۆشبەرەکان ئەچێنێت ودروستی ئەکات وبازرگانی پێوە ئەکات بکوژن چونکە هزرو هۆش وگیرفانی مرۆڤەکان دائەماڵن..هەروەها ئەو عەمامە بەسەرانەی بەخرافیات وقسەوباسی چواردە سەدە لەمەوبەر ئەئاخننە مێشکی خەڵکەوەو هانیان ئەدەن بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆری. لەهەمانکاتدا ئه‌و کەسانەی فەرمان دەرکەن و کەسانی تر رائەسپڕن بۆ غافڵ کوژی وتیروری رکەبەر وناحەزەکانیان ئەو جۆرەکەسانە لەناو خەڵکا خۆیان بەئەستۆ پاک ئەدەنەقەڵەم . لەهەر پلەو پایەیەکدابن بکوژن ئەوجۆرەکەسانە ئەگەر لەپلەی خوارەوەی پەیژەکەدابن لەکاتی مردنیانا لەچاڵێکی ئاسایدا بەژێر خۆڵەوە ئەکرین خۆ ئەگەر لەپلەی سەرەوەی پەیژەکەدابوو گڵکۆکەی ئەکرێتە مەزارگەو بەتاجە گوڵینە ئەرازێنرێتەوە. بکوژ کێیە پۆلیس ولێکۆڵینەوە ئەڵێت رێکەوتە یان ئەڵێت بکوژ ئاشکرانیە. هیچ کەسێک بەناو وناونێشان وشێوەی روخسارو رەنگی پێست وقسەی سەر زارەکی پیرۆز نەکەیت. کەسە پیرۆزەکان لەکرداراو مامەڵەیانا دەرئەکەون.

  • 1