ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆڕی بەکۆمەڵ ئایا لەمێژوی بزوتنەوەی چەکداری پارتە کوردیەکانی باشوری کوردوستانا. لایەنە چەکدارەکان پێشمەرگەو چەکداری رکبەری ناوخۆ یان هی دژی دوژمنە داگیرکەرەکانیان لەگۆرێکی بەکۆمەڵا شاردۆتەوە. رەنگە ئەنجامدانی ئەم تاوانە بەرلە راپەرین تەنها لەکوشتنی ئەو پۆلە کادرەی حزبی شیوعی عیراقی لە مانگی ئایاری ساڵی 1974دا ئەنجامدرابیت لەناوچەی زاخۆ لەسنوری رۆژئاوا (سوریا) بەدەستی فەرماندەی پێشمەرگەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان عیسا سوار ، یانزە گەنجی بێ چەک یانزە لاوی شیوعی گرت ودانیە بەر ڕێژنەی فیشەک. هەواڵ بزرو ولەگۆرێکی بەکۆمەڵا. گۆڕبزرکران. ئەو کۆمەڵە گەنجە لەخاکی سوریاوەو لە روباری خابور پەرینەوە . بەمەرجێک ئەو پۆلە گەنجە ساڵێک لەوەبەر لەهەمان ڕێگاوە پەریبونەوە بۆناو خاکی سوریاو بەئاگاداری ئەوان. بکوژەکان بەرلەوەی بیان دەنە بەر دەست ڕێژی فیشەک جانتای جل ودیاریەکانیان زەوتکردن. هەروەها ئەم کوشتاری بەکۆمەڵە لەنێوان پێشمەرگەکانی پارتی ویەکێتی وهێزەکانی تری کوردستانا رویداوە. سەرتا لەکارەساتی هەکاری وپشتاشانەوە بۆناوچەکانی تر. رەنگە گوند نشینەکان بەگیانێک مرۆڤ دۆستانەوە بەدەم شاردنەوەی هەندێک لەو مەیتانەوە چوبن. لەسەر دەمی دەسەڵاتدارەکانی کانی ماسی لەناو شاری سلێمانی دوو کادیری حزبی شیوعیان گرت وبرد بۆ چایخانەکەی . قەسابخانەکەی کانی ماسی. ئەو دوو مرۆڤەیان بەزیندوی بەیەکەوە سوتاند وگۆڕ بزریان کردن ئەو دوو مرۆڤە ئەورەحمانی (نانەوا) ئەورەحمانی سالحی خلەو مەلاعەلی پەرستیاری نەخۆشخانەی مەلاریا لەسلێمانی بوون. باسی روداوەکانی رۆژانی راپەرین و گۆڕی ئەوان ناکەم.

  • 1