ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماکرۆن لەساڵی١٩٧٧لە ئەمیان لەدایک بووە لە٢٠٠٤لە قوتابخانەی نیشتمانی دارایی دەرچوور، لەسالی٢٠٠٦ پەیوەندی بە پارتی سۆشیالستی فەرەنسا کردووە دواتر بوە بە وەزیری ئابوری وپیشەسازی لە حکومەتی مانویل فالس تا ٢٠١٦ ھەر لەو سالە پارتی (بۆ پێشەوە)ی دامەزراند دوای ئەوە کاندید کرا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە٧/مایۆ ٢٠١٧ سەرکەوت بەسەر ماری لوبن بەرێژەی66.06 لە١٤/مایۆ /٢٠١٧بەرەسمی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی فەرەنسای وەرگرت.

ئێستا ماکرۆن دەیەوێ ئەو شکۆیە بۆ فەرەنسا بگەرێنێتەوە کە وەکو ھێزێکی گرنگ لە ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست دەربکەوێت لەرێگای گرنگی دان بەو وولاتانەی کە کێشەیان تێدایە وەکو لبنان کە دوای تەقینەوەکە ئەوە دووەم جارە سەردانی بکات وە ھەول دەدات کە حکومەتێکی بەھێز لەو وڵاتە بە ناوەندگیری فەرەنسا دابمەزرێت.ھەوەھا دەیەوێ رۆڵی گرنگ لە عێراق بگێرێت وە کێشەکانی نێوان بەغداو ھەرێمی کوردستان چارەسەربکات،وە پێشتر رۆڵی گێراوە لەسوریا بەتایبەتی بۆ یەکریزی لەنێوان ھێزو لایەنەکانی کوردانی رۆژئاوا ئەمە جگە لەو رۆڵەی کە پێشتر ھەیبو وە ئێستاش بەردەوامە لەناو ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش.ھەروەھا ئێستا بەرامبەر بە تورکیا وەدەستێوەردانەکانی لە رووی سیاسی و سەربازی لە وڵاتانی دەوروبەری بگرە وڵاتانی تریش تێروانینەکانی دیارە وە چەند جار داوای لەتورکیا کردوە بۆ وازھێنان لەو دەستدرێژییانە. فەرەنسا وەکو ھێزێکی گەورە وە کاریگەر لە ماوەی ١٠٠سالی رابردوو وە وەکو وڵاتێک کە ئەندامێتی ھەمیشەیی ھەیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێم وایە دەتوانێت ئەو رۆڵە کاریگەرەی ھەبێت لەسەر ئاستی جیھان بە گشتی وە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەشێوەێەکی تایبەتی بۆیە ئەگەر ماکرۆن بەردەوام بێت لەوھەوڵانەی پێم وایە دەتوانێت ئەو رۆڵە گرنگە ببینێت بۆ گەرانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە وە بیرمان نەچێت وەکو مارکس دەڵێت فەرەنسا ھەمیشە پێشەنگ بووە بۆ سەرھەڵدانی شۆرشەکان وە گەلەکەی گەلێکی زیندووە.

  • 1