ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەر ئاستیڕۆژهەڵاتی ناوینو وڵاتانی عەرەبیدا، ئەوا بە دەوڵەمەندترین پارچەی زەوی خاوەن کەلتووری جۆراوجۆر و جیاواز دەژمێردرێت. لەم ناوچانەدا خەڵکی بە گشتی چاوی لە دەستو بازووکارەکانیڕۆشنبیران هەیە بۆ چاککردن و گۆڕینی هەربوارێکی ژیاری و حکومرانی لە بەرژەوەندی زۆرینەی خەڵکیدا نەبێت، بەڵامڕۆشنبیریڕاستەقینە لەم ناوچانەدا، ئەوەندە ئەرکەکانی زۆر قورسن، لەلایەک و لەلایەکی دیکەش هەموو زۆرداری و ستەمیڕژێمەکانیان بۆ سەری ئەوانە و هیچ دەرفەتێکی کاریڕۆشنبیری وا ئاسان نەبووە کە بتوانرێت بۆچوون و بیروباوەڕی خۆی بەڕاستەوخۆیی بگەیەنێتە خەڵکی. هەر لە زەمانی داگیرکاری هەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیو سەفەویدا و تادەگاتە ئێستاش هیچ ئازادییەک بۆ کارکردنیڕۆشنبیری فەراهەم نەکراوە. چونکە دوایڕووخانی ئەم ئیمپراتۆریەتانە سەرمایەداری کۆلۆنیاڵ داگیریانی کردووەو بەردەوام کاری کردووە بۆ لەناوبردنی هەردەنگێکی ئازادیخواز و ڕۆشنبیر کە بیەوێت گەلەکەی خۆی بێداربکاتەوە بە ناهەمواری ئەو حاڵەی کە تێیدایە. ئینجا چ بواری نیشتمانی بێتیان چینایەتی. خۆ ئەگەرڕۆشنبیرێک هەردوو ئەم بوارانەی پێکەوە گرێ دابێتو خەباتیان لە پێناودا بکات، ئەوا بە هەموو هێزێکی خۆی بەرەنگاری بۆتەوەو لەناویبردووە. هەرچەندە ئەم حالەتانە کەم بوون و ژمارەی ئەو کەسایەتی و ڕۆشنبیرانەی لەم وڵاتانەدا کۆششیان کردووە دەگمەنن، و ئەوانیش بە هێزی ئاگر و ئاسن دامرکێندرانەوە، کە دەڵێین کەم بوون، لەبەر ئەوەیە کە لەم ناوچانەدا مەسەلە نیشتمانییەکانیان، بەڕێژەیەکی کەم نەبێت نەبەستراوەتەوە بە مەسەلە چینایەتییەکان. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر بێتو بەراوردێک لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەمڕۆژهەڵاتە بکرێت ئەوا دەردەکەوێت، کەوا هەر لە سەردەمی رێنسانسی ئەوروپادا، مەسەلەینیشتمانی (واتە هێنانەدی گیانێکی نەتەوەیی و بنیاتنانییەکگرتوویی نەتەوەیی) و مەسەلەی کۆمەڵایەتی (واتە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی چەوساندنەوە)هاوشانییەکتر کاریان بۆ کراوە، و لەلایەنڕۆشنبیرانەوە جێگەی بایەخی زۆر بوون. کە ئەوە لەلایەن رۆشنبیرانی رۆژهەڵات دەگمەن بووە، چونکە گرینگی ئەم بابەتە نەزانراوە، کە کارکردن و تێکۆشان بۆ هێنانەدی بوونی نەتەوەیی و یەکخستەوەی پارچەکانی نەتەوە لەتکراو و بڵاوپێکراوەکان، جودا ناکرێتەوە لە کارکردن بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، کە دادپەروەری و ئازادی بۆ هەمووان دەستەبەر بکات.هەربۆیەش زۆر لە هەوڵەکان بە نیوەچڵی و ناکاملی دەستیانپێ کردووە و بەڵکو تەواویش بوونە. هۆکارەکانیش زۆرن لەوانە ئەو کەلتوورەی کە دەتوانین ناوی بنێین بە چەق بەستوو لەوێدا هەبووە، کە پابەندبووە زیاترداب و نەریت و ئایینە جۆراوجۆرەکانی وا کەیارمەتیدەربوونە لە پێشنەکەوتنیان. هەروا نەبوونی شارستانیەتێکی (مەدەنیەت)وا هاوکاربێت. خۆ ئەگەر دیسان بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەوان و گەلانی ئەوروپی، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت لە ئەوروپا بنەمایەکی شارستانیەت و مەدەنیەت هەبووە و هەروالەرووی کۆمەڵایەتیشەوە ئەوا ململانێی چینایەتی بەڕاستەقینەیی هەبووە لە نێوان چینە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە و لەوکاتانەشداڕۆشنبیران توانیویانە بیروباوەرو ستراتیژێک بۆ خۆیان بخەمڵێنن و خۆیانیەکلا بکەنەوە کە پشتگیری چ چینێکی کۆمەڵگە دەکەن و سوود لە کۆمەڵگەی مەدەنی وەربگرن و پەراوێزێکی ئازادی بۆ کارکردنی خۆیان وەدەست بهێنن، وبتوانن لەنێوان خۆیان و دەسەڵاتەکاندا بۆشاییەک و مەودایەک دروست بکەن و کاری جڤاتییانەی خۆیان ئەنجام بدەن. کە ئەو دەرفەتە نە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتە دواکەوتووەکانو نەلەکاتی کۆلۆنیالیزمدا بەهیچ شێوەیەکنەرەخساوە.

زۆربەی ئەو وڵاتانەش، هەرلەقۆناخەکانی دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە کۆلۆنیالیزم،رژێمە ستەمکارو زۆردار دەسەڵاتیان گرتە دەست، رەنگە لەوانە هەبووبن پێش سەربەخۆیی دروشمی پەرەپێدان و پێشکەوتنیان بەرزکردبێتەوە، بەڵکو هەندێکیان دروشمی ئازادی و سۆسیالیزیشمیان بەرز کردبۆوە.ئەوانە کەگەیشتنە دەسەڵات دەستیان کرد بە سیاسەتی داپلۆسینو کپکردنی ئەو بزاڤانەی بانگی ئازادییان دەکرد، داوایڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتییبوون دەکرد. بەتایبەتیش ئەوبزاڤانەی کەگۆڕانکارییان دەویست، بەناوی سۆسیالیزم،کرانە ئامانج. هۆکاری دووەمیشئەوەبوو ئەوکۆمەڵگایانە هەربە ئەسیریو دواکەوتوویی مانەوە، بەکاریگەری مێژووی دواکەوتوویی دەسەڵاتەکانی ئیمپراتۆرەکان و کۆلۆنیالیزم و ئەو دەسەڵاتانەشی بێتە سەر. هەموو ئەوانە بوونە هۆکار بۆ سەرهەڵدانی بزاڤی سەلەفیو تەکفیری وا کە بە ماوەیەکی کەم توانیان کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری خەڵکیدا دابنێن.لەلایەکی دیکەش، هەموو ئەو روواڵەتانە وایان کرد کەکۆمەڵگاکان تووشی لێک ترازان و دابەش بوون ببن لەسەر بنەمای ئاینیی و مەزهەبی و تیرەو عەشیرەت و ئەتنی. هەموو ئەوانەش بەلایەکو دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری نێوخۆی ئەم کۆمەڵگایانە بەلایەکی دیکە. هەرچەندە زۆرێک لەم دەستێوەردانانە بە داوای هێزە سیاسییەکانی ناوخۆوەش بووە، بۆ تەنیا خۆبەهێزکردن لەبەرانبەر هێزو لایەنە دوژمنکارەکانی ناوخۆیی.

* * * 

لە وڵاتانی عەرەبیدا،کەلتووری عەرەبیڕۆڵێکی بەرچاوی لە کۆتا ساڵەکانی سەدەی نۆزدەهەم هەبوو،تا دەگاتە ساتی وەرگرتنی سەربەخۆیی نیشتمانی، لە رەخنەگرتن لە داگیرکەرانو هاندانی خەڵکی بۆ رزگاربوون، بەردەوام بوو. لەم کارەشیاندا سەربەخۆییەکی خۆیان هەبوو. بەڵام لەگەڵ گەشبینی چینو توێژە خۆماڵییەکان بە دەسەڵاتەکان دوای دەرچوونی هێزە کۆلۆنیالیستەکان لەم وڵاتانە، دەستیان کرد بەپەیڕەوکردنی ئەو ئایدۆلۆژیا بەرتەسک و دواکەوتووەی خۆیانو ئەمڕۆشنبیرییە رەخنەگرانەیان سنوردار کرد، و کەوتنەڕاونانی و دەستەمۆکردنی. تاوای لێهات روواڵەتە رەخنەییەکەی ئەو رۆشنبیرییە دۆڕاو، شێوازی رۆشنبیری دەسەڵاتخوازی بوو بە باوو کۆنترۆڵی بوارەکەی کرد.

لەم وڵاتە عەرەبییانەدا کەلتوور کاول کرا وێنەو سیما مۆراڵییەکانی لێ داماڵدرا. لەوەشدا نەک هەر تەنیا دەزگا چاودێریو ئەمنییەکان کاریان دەکرد، بەڵکو دەزگاکانیڕاگەیاندنی دەوڵەتی و ئایدیۆلۆژییەکانی، کە زۆر دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتوو بوون، هاوکاربوون لە قەدەغەکاری و راوەدوونانیرۆشنبیران. لەکاتێکدا زۆربەی جەماوەریش دابەش ببوون لە نێوان ملکەچیو نەخوێندەواریدا.

هەموو هەوڵەکانیش بۆ نەهێشتنو ریشەکێشکردنی کەلتووری رۆشنبیر و بۆچوونە کەسییەکان و ڕەخنە و ئەفراندن و چالاکییە تاکەکەسییەکان بوو، تا دەگاتە ئەوڕادەیەی کە رۆشنبیر، دەست بەرزبکاتەوە و پراکسیسی کەلتووری وەک مەسەلەیەکی کۆمەڵایەتی گشتی بگوازرێتەوە بۆ کردارێکی خاوەنداریەتی تایبەت. وای لێدێت دەسەڵاتەکان پێوانەکانی ئەو دەفرە دیاربکەن کە بڕی وشەکان بەخۆوە دەگرێت و ژمارەیان دیاردەکاتو تەنیا ئەوەندەبێت کە دەسەڵات دەیانخوازێت، و لەدواڕۆژی خۆیدا کەڵکیان لێوەردەگرێت . هەر رۆشنبیرێکیش کە لەیەک کارو بەیەک ئاراستە قەتیس کراو تایبەت کرا بە خزمەتییەکلایەنە، ئەوا دەبێت لە دەستەو کۆڕ و ناوەندی رۆشنبیران و پێناسەکەی بچێتە دەرەوە و بکەوێتە خانەی فەرمانبەرانی تەقلیدی و گەندەڵ. چونکە سیفەتی رۆشنبیر دەبێت مەسەلە کۆمەڵایەتیو سیاسی و ئابووری و بوارەکانی دیکە بەیەکەوە ببەستێتەوە.

ئەوەی لەدوای ئەم پرۆسەیەدا دروست دەبێت، تەنیا دەتوانین ناوی بنێین تەکنۆکراتەکان. ئەوانەی توخنی سیاسەت ناکەونو دوورن لە بیروڕای خاوەنڕەهەندی کۆمەڵایەتی وشوێنی سروشتی خۆیان لەلای دەسەڵات و لەخزمەتی ئەودا دەبیننەوە. بۆیە دەبێت دووپاتی ئەوەبکەینەوە کەهەربواریڕۆشنبیری گەندەڵ بوو، ئەوا بوارەکانی دیکەبە شێوەیەکی میکانیکی گەندەڵ دەبن. 

* * * 

خۆ ئەگەر بەتایبەتی باسی عیراق بکەین، ئەوا دەردەکەوێت کەلەزۆرڕووەکانەوە جیاوازە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا، کەڕەنگە ئەوان لەپێشدا ئەزموونێکی دیموکراسیو سەربەخۆییەکی سنوردارییان بەخۆوە بینیبێت. لە عێراقی ژێر دەسەڵاتی بەعسداو لەسەرەتای کۆدەتاکەیان کە دەکاتە دوایین ساڵەکانی شەستەکانی سەدەی بیستەم، ئەوان تەنیا فەرمانبەریان هەبوو بۆ چاودێریکردنیڕۆشنبیران. کەڕەنگە ئەم فەرمانبەرانە لەبەرئەوەی پاشخانێکی رۆشنبیریو خوێندنەوەیان نەبوو، بۆیە لە زمانی هێما و سیمبولە کۆمەڵایەتییەکانیان نەدەزانی و زۆریان بەسەریانداڕەتدەبوون و لەڕێگەیڕاگەیاندنی حکومییەوە بە دەستی جەماوەر دەگەشت، بەڵام دوای ئەوەی هەندێک لە شاعیرو نووسەر و هونەرمەند رازی بوون بە ملکەچی بۆ دەسەڵات و وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیەی لە برسیەتی و ئاستی نزمی ژیاری رۆشنبیرانڕزگاریان دەکات. بەمجۆرە دەسەڵات بووە خاوەنی خەڵکێک کە ئاشنای هێماو سیمبولەکان بوون و لەناو دنیایڕۆشنبیرانەوە دەرکەوتوون. بۆیە لەکاتی چاودێریکردنی نووسینەکانیڕۆشنبیراندا، ئەرکیان پاراستنی دەسەڵات بوو لە مەترسییەکانی بۆچوونو بیروڕاکانیڕۆشنبیران. لەوەشدا عێراق نموونەی چەند نووسەرو شاعیر و هونەرمەندی هەیە کە بوونە چاودێری ناوەندی لە دەزگاکانی پەخش و بڵاوکردنەوەی عەرەبی و کوردیدا. کاری سەرەکی ئەوان ئەوەبوو کە نەیانهێشت هیچ هێماو سیمبولێک لەناونووسینەکان و تابلۆکاندا تێپەرببێت کە پەیامی سیاسی و کۆمەڵایەتیان هەبێت بۆ جەماوەر و بە ئازارەکانی ئاشنایان بکات. وای لێهاتبوو وشەی کوردستان ئەگەر لەناو شیعرێکی فۆلکلۆریشدا هەبووایە، ئەوا لەلای خۆیانەوە هێمای(x) بەسەریاندا دادەهێناو نەیاندەهێشت لە هیچ بڵاوکراوەیەکی حکومیدا بڵاوببێتەوە،یان هاوکاری بکرێت لە چاپکردنیدا. لە کاتێکدا هەموو دەزگاکانی بڵاوکردنەوە لەلایەن حکوومەتەوە پشتگیری داراییان وەردەگرت. بۆیە ئەو کەسانەی بەکاری سانسۆریو چاودێری هەڵدەستان، هەموو ئەو دەزگایانە لە خزمەتی نووسینەکانیاندا بوون.

دەکرێت ئەوە دووپات بکەینەوە کەوا هیچ شتێک هێندەیڕۆشنبیر، مەترسی لەسەر دەسەڵاتەکاندا نییە. بۆیە لەو شەڕەیدا کە لەگەڵڕۆشنبیران دەیکات پێویستی بە چەند ناوێکی دیاری ئەم بوارانە دەبێت، کە دەکرێت دروستیان بکات، یان بیانکڕێت. لەوانە بەکرێگرتنیڕەخنەگری دیارو ناسراو بۆ کەمکردنەوەی بایەخ و بەهای نووسینی هەندێک نووسەر و ڕووخاندنیان.

خۆ ئەگەر سەیرێکی بارودۆخیڕۆشنبیری عەرەب بکەین، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە چەندە دەگمەنە ئەگەر مرۆڤڕۆشنبیرێکی عەرەبی بێت بە هەموو ئەو پێوەرانەیڕۆشنبیرکە باسمان کردووە.

بۆنموونە لەکاتی بەجیهانیکردنی سەرمایەداریداو لەکاتی سەپاندنی سیستەمی نوێی جیهانیدا، ئەواڕۆشنبیرانی عەرەب دابەش بوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا کە هەریەک لەوانە بۆچوونی تاییبەتی خۆیان هەبوون، لەوانە:

- رەوتێک کە پێی وابوو تێکەڵی سیستەمەکە بن بەبێ هیچ مەرجێک.

- رەوتی دووەم بەهەموو شێوەیەکڕەدی دەکردەوەو ئەرکی بەرگریکردن لە دژیدا خستبووە سەرشانی ڕۆشنبیران، بەبێڕەچاوکردنی توانستەکانی خۆیان.

- ڕەوتی سێیەم، بانگەشەی هەڵوێستێکی عەقڵانی دەکرد بۆ کەمکردنەوەی سنوری زەرەرمەندییەکانی سیستەمەکەو سوودوەرگرتن لەو توانستانەی لەلای خۆیان دەست دەکەون.

بێگومان بۆچوونی سێیەمیانعەقڵانی تر دیارە، بەڵام کەمینە لەگەڵیدایە، چونکە ئەوانە لەو بروایەدان کەسەرکەوتنی سەرمایەداری تەواوبوونی مێژوو نییە. و مەزندەکانی بیرمەندە سەرمایەدارەکانیش بە زەروری راست نین.

ڕۆشنبیرە عەرەبەکان ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەر خەریکی بەهانە هێنانەوەن بۆ بۆچوونەکانی خۆیان، بە تایبەت ئەوانەی لەدژی سیستەمەکەن، چونکە ئەوان لەو بڕوایەدان عەرەب خاوەنی کەلتوورێکی بەهێزی خۆیەتی و توانستی خۆڕاگری هەیە، بەگەڕانەوە بۆ مێژووی خۆیان، کە وەهمێک لەلایان دروست بووە کە ئەوان خاوەنی ناسنامە و تایبەتمەندی خۆیانن و ئەوانن گەلی هەڵبژێردراو لەلایەن خوداوە(الشعب المختار) یان چاکترین ئومەتێک بۆ خەڵکی دەرکرابێت (خیرڕمەڕخرجت للناس)... کە ئەوانەش واتایڕەشکردنەوەی بەرانبەرەکەیان دەگەیەنێت، مێژوویان پڕە لەم نموونانە. ئەوان هەر خۆییان بە دوای دوژمنێک دادەگەڕێن بۆ زامنکردنییەکیەتییان. وەک ئەوەییەکیەتییەکە دروست نابێت ئەگەر بەرانبەرەکەت لەناو نەبەیت. لێرەدا خۆ بە ناوەند زانینو خاوەن پێوەری کەلتوورانی دیکە بەرێژەی دووری و نزیکی لەو ناوەندەوە هەژمار بکرێت. گوایە ئەوان کراونەتە ئامانج لەلایەن داگیرکاری کەلتووریو پێکدادانی شارستانییەتەکان. بۆیە ئامادە نییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵیاندا، چونکە وا دەزانن پێویستیان بە هیچ کەس نییە. لێرەوەشڕەوتە سەلەفییەکان دروست بوون. گوایە بە دوایڕەگو ڕیشەکان لەناو کەلەپووری خۆیان دەگەڕێن. بەو واتایەی کە ئەوان پێشتریش وەڵامی زۆر پرسیارو چارەسەرییان بۆ هەموو مەسەلەکانی کە ئێستاش دێنە پێش هەبوو و دۆزیوەتەوە. بۆ نموونە،یەکێک لەو (ڕۆشنبیرانە) روونکردنەوەیەکی بۆ وەزعی ئەو کۆمەڵە کەلتوورییە غەیرە عەرەبانە هەیە، کە ناوی (عبدالدائم)ەو دەڵێت؛(ئەو شتەی پێی دەگوترێت کەلتووری کەمینە نەتەوەکان وەک، کوردەکانو بەربەرەکان (مەبەستی ئەمازیغییەکان) و ئەوانی دیکەش هەموویان لەیەک سەرچاوەوە سوودوەردەگرن، ئەویش سەرچاوەی رۆشنبیری عەرەبی ئیسلامییە. غەیری ئەوە تەنیا ئاوازو گۆرانی و جلی ئاڵاوواڵا دەمێنێتەوە، کە ئەویشڕەچەڵەک ناگۆڕن و یەکیەتیڕەد ناکانەوە.)

هەروا هەندێکی دیکە باسی تەعریب دەکەن بۆ سەپاندنی کەلتووری عەرەبی، لەوانە ئیسلامییەکان باسی تەبشیرو دەعوە دەکەن. لێرەشدا ئیسلام وەک پێوەرێک بۆ زانینی رێژەی پەرەسەندوویییان دواکەوتوویی کەلتوورەکانی دیکەو کەسەکان دەزانن. پەیامیشیان ئەوەیە کە هانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی غەیرە ئیسلامییەکان بهێننە ناو ئیسلام. لەوەشدا هەمان بۆچوونی کۆلۆنیالیستەکانیان هەیە، کە بیانوو بۆ داگیرکردنو شەڕ لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقیا و ئاسیایان دەهێنایەوە. کە ناوی نابوو تامەی شارستانیەت و (پرۆسەی پیاوی سپی).

لەگەڵ وەبیرخستنەوەی ئەوەی کە فرەیی لە کەلتوور لەهەر کۆمەڵگەیەک، واتای قبوڵکردنی بەرانبەرەکەیەتی لە جیاتی لابردن ورەشکردنەوەو پەراوێزخستنی، هەروا واتای زەمانەتی مافەکانی دەربرین و ئازادی بیروڕا دەبەخشێت.

ئایا کەلتووری ئەم وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە لە کوێی ئەم پێناسەیەدان لەدوای ئەم خوێندنەوەیەی کەلتووری عەرەبیو زانینی ئەوەیکە کورد نزیکترین میللەتە کە تێکەڵی عەرەب بووە. بۆیە بمانەوێتو نەمانەوێتڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە لەسەر کەلتووری کوردیدا دەبێت و کاریشی بۆ دەکرێت بەخۆبەخشی لەلایەن کەسەکانداو بەڵکو سوودمەندیش هەر لەناوخۆدا هەن. چونکە لە بەرژەوەندی هەندێک لەوانە و دەکەونە خزمەتکردنی بێگانە بۆ پەیرەوی کەلتووری بێگانە و دژایەتی کردنی کەلتووریخۆماڵی .. بۆ نموونە لە هەموو بۆنە نەتەوەییو یادە نیشتمانی و سەیران و گەڕانی خەڵکی و دڵخۆشی و ئاهەنگ گێرانەکانی خەڵکیدا، ئەوانە تەنگاو دەبن و دەکەونە دژایەتیکردن و ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی لەم بۆنانەدا، بە مەبەستیڕەشکردنەوەی کەلتووریڕەسەنی کوردی و گەلانی دیکەی کوردستان.

ئێستا کارگەیشتۆتە ئەوەی کە هێزە ئایینیەکان هاوکات لەگەڵ هێزەکانی دەسەڵاتدار پەلکێشی کەلتووری خۆماڵی دەکەن بەرەو پاشکۆیی بۆ کەلتووری وڵاتانی وەک تورکیاو ئێران. بەجۆرێک کە هەموومان باش دەزانین کە ئەم دوو وڵاتەو نەتەوانەی سەردەست لەوێدا، ئەوڕەسەنایەتییەیان نییە تا کەلتووری تایبەتی خۆیان هەبێت، چونکە کەلتووریان کۆکراوەی کەلتووری گەلانی دیکەی ناوچەکەن و لافی پێوە لێدەدەن و گوایەڕەسەنن و کەوتوونەتەڕەشکردنەوەی کەلتووری کوردو گەلانی دیکەی ناوچەکە. ئایا لێرەدا ئەرکی رۆشنبیری راستەقینەی ئۆرگانی چییە؟ لە بەرانبەر ئەمهەموو ستەمەی ناوخۆیی و دەرەکییانە؟

*خاسڵەتە تایبەتاکانی رۆشنبیری لە کۆمەڵگای کوردیدا،و هەرێم بە تایبەتی:

پێویستە ئەوە بگوترێت، کە زۆرجار دوژمنەکانی کورد بە ستەمو زۆرداری خۆیانەوە وایان کردووە رۆشنبیرانی کورد داهێنان بکەن لە دەربرینی ئازارەکانیان و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لەو شتانەی ئەوان لێیان بێبەش کراون.

لەوانەیە بە شیعری رۆمانسیو رەنگە بەکارهێنانی چەند هێمایەک بۆ دەربرین لە حالەتێک بەکارهێنرابێت، و هەروا شیعریش هەبووە شۆرشگێرانە بە راستەوخۆیی لە ئازارەکانی دەربریوە و بەڵکو لەناو شعرەکەش ئەلتەرناتیڤ و چارەسەری بۆگرفتەکان دیارکردووە. رەنگە ئەو شیعرانە تا دەگاتە ناوەندەکانی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم، هەروەک لە پێشدا باسمان کرد، بەسەر فەرمانبەرانی چاودێریو سانسۆرەکانی ئەوکات تێپەردەبوو، ئەوکات چەندین گۆڤارو رۆژنامەی باش هەبوون کەلەوێدا رێگە دەدرا بەبڵاوکردنەوەیان.. بەڵام دوای ئەو ماوەیە، حکومەتی بەعس بووە خاوەنی دەزگای سانسۆریو چاودێری تایبەت بەخۆی و لەلایەن کەسانی خاوەن قەڵەم و نووسەر و هونەرمەند بەڕێوەدەبران.. بۆیە هیچ نووسینێکی پڕ هێماو مانا بەسەریاندا تێپەڕی نەدەکرد و ڕەدیان دەکردەوە و نەیاندەهێشت لە هیچ بڵاوکراوەیەک، بڵاوبکرێتەوە.

دەمێنێتەوە بڵێین کە پڕ داهێنانترینو پڕ حەماسی شۆڕشگێری ئەو شیعرانەی کاتێ دەسەڵاتی بەعس کاریگەری زۆر بەرچاو و هۆشیارییەکی چیناییەتی و نەتەوایەتی لای خەڵکی دروست کردبوو، بەجۆرێک هەربیرکردنەوەیەک لە روخاندنی حوکمی بەعس ئەلتەرناتیڤەکەی بەچاوی خەڵکی دەسەڵاتێکی دادی کۆمەڵایەتی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دەبێت بەبێ جیاکاری لەنێوان نەتەوەو ئایین و بۆچوونی سیاسی و فیکری..

* * * 

لەدوایڕاپەرینی گەلی کوردستان و عیراق لە ساڵی (١٩٩١)دا و کۆڕەوی ملێۆنی خەڵکی کوردستان و سەپاندنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پاراستنی خەڵکی کوردستاندا... و دروستکردنی دەسەڵاتێک لەلایەن بەرەی کوردستانی و هەڵبژاردنێک بۆپەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئەنجامدرا... خەڵکی چاوەروانی دەسکەوتی زۆر گەورەیان لەم دەسەڵاتە دەکرد لەرووی دابینکردنی نانی خەڵکی و هەروا خزمەتکردنی بواری رۆشنبیری بە هەموو جۆرەکانی ... ئەوەی لە راستیدا رووی دا حزبە نەتەوایەتیەکانی کە کورد بوون، خەریکی کۆکردنەوەی پارەوڕاگرتنی کادیران و چەکدارانی خۆیان بوون، و ئەوەی لەبیریان نەبوو بواری رۆشنبیری بوو، و هیچ بەرنامەیەکیان پلانێکانیان بۆ ئەم بوارە نەبوو. هەرچەندە رێکخراوو کەسایەتیەکانی رۆشنبیر لە شارەکاندا چەند چالاکییەکی هونەریو ئەدەبی و رۆشنبیری گشتییان ئەنجام داوە، بەڵکو هۆڵ و جێگەی تایبەتیشیان بۆ نمایش و چاڵاکییەکانیان بەخۆیان دیاردەکرد... هەرچەندە وەزارەتی رۆشنبیریش ئەوکات هەبوو لە هەرێمدا، بەڵام ئەوەندەی سەرقاڵی شەری حزبایەتی بوون و هیچ هەنگاوێکیان بۆ خزمەتی بواری رۆشنبیری نەهاوێشت...

لەبەرامبەریشدا رەوتە ئیسلامیەکانو نەتەوەییە تورکمانەکان و ئاشورییەکان، لەرێگەو هاوکاری رێکخراوەکانی دەرەوە و بەناوی هاوکاری و یارمەتی خەڵکی بە ماددەکانی خواردن، کاریان کرد بۆ بڵاوکردنەوەو ئاسایی کردنی کەلتوری گەلانی دیکە بەسەر ناوخۆییدا. لەوانەش خراپتر ئاشورییەکان کەوتنەناردنی خێزانە مەسیحییەکان بۆ دەرەوەی وڵاتو چۆڵ کردنی گوند و شارەکان لەم پێکهاتە سەرەکییەی ئەم خاکەو ناوچەیە.. 

لە بواری پێگەیاندنو ئامادەکردنی توێژێکی رۆشنبیر هەریەکەیان بۆی کاری کرد، بەوەی کە رێکخراوە ئیسلامیەکان دەستیان کرد بە هاوکاری ماددی بۆ چەندین خێزانی شار و گوندەکان، بەوەی کە منداڵەکانیان خوێندن تەواو بکەن بە هاوکاری ئەوان و تا پێگەیاندن و بەڵکو تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ و بەڵکو بەرزتریش.. بەوەش توانیان بە تێگەیشتنی خۆیان توێژێک ئامادە بکەنو خاوەنی پلەیەکی ئەکادیمی و بروانامەی بەرز بن.. هەروا بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بزاڤە ئیسلامیەکانی وڵاتانی عەرەبی، کە هەر لەدوای شکستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر ئیسرائیل لە حوزەیرانی (١٩٦٧)ەوە،هێزە سیاسیەکان دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای ئەلتەرناتیڤی گونجاوو نوێ بۆ دەسەڵاتەکانی وڵاتانی عەرەبی،ڕەنگە هەندێکیان چەپڕەو بەڵکو توندڕەوێش بوون لە بۆچوونەکانیان و تەنها بیریان لە رووخاندی رژێمەکان دەکردەوە و بەرپاکردنی شۆرشی سوسیالستی و رزگاربوون لەم دەسەڵاتانە.. بەڵام هێزە ئیسلامیەکان بە پێچەوانەوە، بیریان لەوەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی نەدەکردەوە بەڵکو روویان کردە کارکردن لەناو رێکخراوەکانی توێژو چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە و دەست بەسەر داگرتنی دەستە کارگێرییەکانی ئەم رێکخراوانە..بۆ نموونە ئیسلامییەکانی میسر توانیان لە سەندیکاویەکیەتییەکانی پارێزەران و پزیشکان و چەندین رێکخراوی دیکە پلەییەکەم بەدەست بهێنن و ئەو رێکخراوانە بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە دەستەیاسا دانەر و جێبەجێکارەکان و هەروا مەرامە سیاسیەکانی خۆیان لە دژایەتیکردنی حزبە سیاسییەکانی دیکە و زۆرجاریس دەسەڵات.. بۆیە لە هەرێمیش لەڕێگەیرێکخراوە ناحکومییەکانی هاوکاری و (خەیری) توانیان بگەنە زۆر لە خێزانە هەژارەکانی خاوەن پێداویستی ژیاریو خواردن و خوێندن و کار پەیدا کردن، لە شارو شارۆچکەو گوندەکانیش دا...

هەروا لە هەرێمدا چەندین قوتابخانە و فێرگە بە پلەی جۆراو جۆر بە زمانی تورکی کرایەوە لە هەموو شارەکانی هەرێم، کەلە باخچەی منداڵانەوە دەستیانپێکرد،و کەلتوری تورکییان لە هەرێمدا بڵاوکردەوە..

جێگەی خۆیەتی بگوترێت هەردوو حزبی دەسەڵات، دوای شەرێکی ناوخۆییو خوێناوی و بێ ئەنجام چەندین کوڕی خەڵکیان لەوێدا بە کوشت دا و دوای ئەوەی هەرێمیان دابەش کرد، ئینجا لەوێ بە ئاگا هاتن کە ئەوان لە رووی رۆشنبیرییەوە چەند دواکەوتوون و لەم ماوەیەدا نەیانتوانیوە توێژێکی رۆشنبیر بۆخۆیان دروست بکەن تا بەرگریان لێ بکات. بۆیە هەریەکیان کەوتە کردنەوەی زانکۆی نوێ کە لەلایەن خۆیانەوە ئیدارە دەدران. لەوێدا جگە لە کادیرانیان، کاریان بۆ پێگەیاندنی کۆمەڵێک لاوی وا کە پێشتر لە رێکخراوەکانیانو راگەیەندنەکانیان کاریان کردبوو.. تاببن بە خاوەن بروانامەی بەرز، چونکە بە چاوی خەڵک ئەو کەسەی خاوەنی بروانامەی ئەکادیمی بەرز بێت، ئەوە رۆشنبیری راستییە.. ئەوانە بوونە رۆشنبیرانی دەسەڵات. ئەوەی جێگەی باسکردنە ئەوەیە کە زۆربەی ئەوانە بە زانیاریو بروانامەی ئامادە پێگەیشتوون و لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانەکانی دەسەڵاتەوە بۆیان ئامادە کراوە.. هەر بۆیەش سەرەڕای ئەوەی کە زۆر بەوەوە دەنازین کە خاوەنی بڕوانامەن، بەڵام لە ناخی خۆیاندا، دەزانن کەوا ئەوان ئەگەر بە هەوڵ و تەقەڵای خۆیان بوایە بە هیچ شێوەیەکبەم پلەیە نەدەگەیشتن، بۆیە دەبێت هەردەم چاوبەرەو ژێری (وەلینیعمەکەیان)بن.هەرچەندە ئەوان بۆخۆیان هیچ کاتێک ناتوانن گوزارشت لە بروانامە و تایبەتنەبدییەکانیان بکەن، چونکە پێیەوە ماندوو نەبوونە و شەونخونی و گەڕان بە دوای ژێدەرو خوێندنەوەیان ئەنجام نەداوە..

هەرلەبەر ئەم هۆیانەش، ئەم جۆرە رۆشنبیرە هیچ کاتێک بەبێ خێرەکانی دەسەڵات ناژیێتو هەموو کاتێک قەلەمەکەی لە خزمەتی ئەواندا دەبێت... ئامادەیە لە ناراستی و درۆیەکانیان، راستی دروست بکات و هەوڵی رازی کردنی خەڵکیشی بۆ بدات، کە راستە. هەرکاتێکیش ئەوان لە هەر هەلویستێکیان هەڵگەڕانەوە لەهەمبەر مەسەلە نیشتیمانیو نەتەوەیی و چینایەتیەکانیان، ئەوا ئەو لەخزمەتدایە و سەدەها بەهانەیان بۆ دێنێتەوە کە ئەوەی هەبوو لە پێشتر هەمووی چەوت و بێکەڵک و بەسەرچوو بوو، ئەوەی ئێستا هەیە لوتکەی راستیەکانە.

هەرچەندە دەسەڵاتەکان زۆر پێویستیان بە رۆشنبیر هەیە، بەڵام هەمیشە هەوڵی بە پاشکۆکردنیان دەدەن. ئەگەر ئەم هەوڵەشیان سەری نەگرت، واتە رۆشنبیرەکە نەهاتە بەر خزمەتی دەسەڵات، ئەوا لە هەموو بوارەکانی رۆشنبیری دووری دەخەنەوە،و ئینجا لە ناوخۆی وڵات بێتیان لە دەرەوە. چونکە هەر بەرهەمهێنانێکی رۆشنبیر کاریگەریو ڕەهەندی سیاسی و فیکری دەبێت، و مەترسییەکەی دەسەڵات لەمجۆرە رۆشنبیرە لەبەر ئەم هۆیانەیە.. هەندێ جار دژیایەتیکردنەکە دەگاتە ئەو رادەیەی کە دەسەڵات بگاتە ئەوەی بریاری لەناوبردنی ئەم رۆشنبیرە بدات، چونکە کاریگەرییەکانی دەگاتە پلەی مەترسی لەسەر دەسەڵاتی سیاسی.

رۆشنبیرانی دەسەڵات، دوای بەدەستهێنانی بروانامەی زانکۆییو بەرزتریش، ئینجا کە دەبنە خاوەن دەسەڵاتێکی زانستی و تیۆریی سیاسی و کۆمەڵایەتی.. دەرفەتی زیاتریان بۆ دەرەخسێنن بۆ خزمەتکردنی دەسەڵات، بەوەی کە پلەی وەزیفیو حزبی بۆیان بەرز دەکەنەوە، تا لەوێدا ببنە فەرمانبەری ئایدیۆلۆژی حزبی دەسەڵات.. ئەمەش کاریگەری لەسەر خەڵکی زیاتر دەبێت، چونکە خەڵکی چاوەروانیڕاستیەکان لەکەسانی مامۆستای زانکۆوخاوەن بروانامەی بەرز دەکەن. و دەمێنێتەوە سەر ئەو کەسەی چۆنیەتی گەیاندنی پەیامەکەی بە قسە خۆشی و شارەزایی خۆی..

ئەوەی زانراوە کەوا هەر کەلتورێک دەکاتە گوزارشت لە کۆمەڵگە بە گشتی، ئەوەش دەکاتە وێنەی ئەم کۆمەڵگایە لە رابردوو و ئێستاو ئایندەیدا. بەڵام رەنگە ئەو بۆچوونە لەسەر کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا بگونجێت نەوەک هەموان بە گشتی. چونکە هەر میللەتێکڕێچکەی خۆی هەیە لە پەرەسەندنی کەلتوری مێژووییدا. لەوانە ئەگەر بە نموونە کەلتورێکی نەتەوایەتی سەیربکەین. دەردەکەوێت کە رەنگە کەلتور هەبێت توانستی وەرگرتنو تێکەڵکردنی لەگەڵ کەلتوری جیهانیدا هەبێت، بەڕەچاوکردنی پێویستیەکانی ئەو کەلتورە بۆ پەرەپێدان. بەڵام لە کۆمەڵگایەکی مەندو داخراودا، زۆر قورسە کە بتوانێت کەلتورێکی جیهانی وەربگرێتو تێکەڵی خۆی بکات. جێگەی خۆیەتی بگوترێت کەوا سیستەمی ئابووری نەتەوەیی بەهێز، دەتوانێت بزاڤێکی کەلتوری بەهێز شانبەشانی خۆی دروست بکات، هەروەک لەئەمریکاو ئاسیادا بەرچاو دەکەون،و کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی دیکەی جیهانیش هەبێت بۆیە کە بواری ئابووری هەر کۆمەڵگەیەک تەپیوبێت و کەلتوریشی داخراوو دواکەوتوو بێت، ئەوا دەتوانین نموونەی هەرێم و عیراق و چەندین وڵاتی دواکەوتوو بێنینەوە..

لەناو ئەم دواکەوتوییەدا، ئینجا دەسەڵاتێک دێت، رۆشنبیرێک دروست دەکات، چەکدار بەم هەموو کەلتورە دواکەوتوەو کۆکەرەوەی هەموو نەریت و ئاکارو پەیرەوە کۆن و بەسەرچوانە دەیخاتە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو نەریتێکی تازە و مەدەنی و پێشکەوتنخواز کەلە کۆمەڵگەدا سەرهەڵدەدات، ئەو نەریتە تازانەی کە دەیەوێت خەڵکی بەگشتی چاوکراوەو مافزان و حەقپەرست و تێکۆشەر بن بۆ بەدیهێنانی داواکانیان. تاوای لێهات بۆ هەر بوارێک لە بوارەکانی ئایدیۆلۆژی کەسی تایبەت ئامادەکرا. بۆ نموونە، بۆ بواری کەسانی عەلمانی، رۆشنبیرێکی عەلمانی ئامادە دەکرێت، بۆ بواری ئایینی بە هەمان شێوە کەسانی لێزانو تایبەتمەند ئامادەیە، بەڵکو لەبوارەکانی کاری مەدەنی و رێکخراوی نا حکومیش کەسانی بە ئەزموون و کارا دروست دەکرێنیان دەکڕدرێن.

لەوەشدا مەبەستێک هەیە، ئەویش، ئەگەر مەترسییەک لە ئیسلامیەکانەوە بوو، ئەوا عەلمانییەکان دژیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بە تیرۆرستو پاشکەوتوو و دەقخواز تاوانباریان بکەن. ئەگەر مەترسیش لە عەلمانییەکانەوە بوو، ئەوا ئیسلامییەکان دژیان بەکاردەهێننو بە ماتریالیست بوون و بێبروا تاوانباریان دەکەن.

وانەبێت دەسەڵاتەکان تەنها بیر لە ئامادەکردنی رۆشنبیرانی تایبەت بەخۆیان بکەنەوە، بەڵکو بیرلەبوونی خەڵکی نیوە خوێندەواریش دەکەنەوە، کەڕەنگە ئاستی خوێندنی بگاتە زانکۆش، بەڵام لەگەڵ نەخوێندەوارێک هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە، چونکە ئامادەیە بەرامبەر دیارکردنیوەزیفەیەک بۆی هەر کارێکی پێ بسپێردرێت ئەنجامی دەدات ئەگەر دژی مرۆڤایەتیش بێت، واتە کوشتن و ئازاردانی مرۆڤەکان، ئینجا ئەو مرۆڤە هەر کێ بێت و لەهەر ئاستێکیتێگەیشتن و ناوبانگی هەبێت و دڵسۆز بێت بۆ نیشتمانەکەی، ئەو بەهای ئەمجۆرە مەسەلانە نازانێت و ئەوەی پێیسپێردراوە ئەنجامی دەدات.. لەگەڵ دوپاتکردنەوەی ئەوەی کە دەسەڵات لە رووی ژمارەوە زۆر زیاتر پێویستی بەمجۆرە خەڵکە هەیە، کە پێویستن بۆ پاراستنی گیانی کەسەکانی دەسەڵاتو درێژە پێدانی تەمەنی دەسەڵاتەکەیان. واتە دەبێت ژمارەیان زۆر زیاتر بێت لە ژمارەی رۆشنبیرەکان. لەگەڵ زانینی ئەوەی کە نەخوێندەواری دووجۆرە، نەخوێندەواری ئەلفوبێیو نەخوێندەواری رۆشنبیری.. یەکەمیان واتاکەی روونەو دەکرێت چارەسەر بکرێت، هەر وەک لە زۆر وڵاتی پێشکەوتوودا هەڵمەتی مێژوویی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری ئەنجام دران و سەرکەوتوو بوون.. بەڵام دووەمیان گرفتێکی ژیوارییەو دژوارەو بۆ زاڵبوون بەسەریدا کۆششێکی تایبەتی پێویستە. چونکە سەرەرای ئەوەی کە ئەو کەسە دەزانێت بخوێنێتو بنووسێت، بەڵام ئامادە نییەیەک کتێب بخوێنێتەوە بۆ خۆ رۆشنبیرکردن.. رەنگە ئەو توانستەی بۆ نووسین کە پەیدای کردووە، لە راپۆرتی دژە خەڵکی بەکاربهێنێت لەخەبەرلێدان کە بزاڤی دژە دەسەڵاتی هەیە.. خۆ ئەوانە بەوەش بەناوبانگن کە کەسانی نزیکو خزمەتکاری دەسەڵاتیش لەخەبەر لێدانەکانیان رزگاریان نابێت.

ئەوەی هەرە گرینگە لێرەدا ئەوەیە کە هیچیەک لەو جۆرە رۆشنبیرانە بە کەلکی دەسەڵاتەکان نایەن، کاتێ گەل بریار دەدات بە لابردن و گۆڕینیان. بەڵکو هەموو هێزە چەکدارەکانیشیان کە ئەوان زۆر بە پێویستی دەزانن زیاتر لەو توێژە رۆشنبیرە دروستکراوە، بە کەڵکی رزگارکردنی سەرانی دەسەڵات نایەن..

  • 1