ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ناوەڕاستی شەستەکانەوە، گرفت وناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و دروستبوونی هەردووباڵی جەلالی ومەلایی ،لە ململانێی

نێو یەک حزب ویەک دەزگای ڕاگەیاندن وپێشمەرگەو ڕێکخستن..وتاد،گواسترایەوە بۆ دوو ڕێکخراوو ،دوو

دەزگا لە هەموو بوارەکان، تا پاکتاوی جەستەیی وتیرۆر ودروستکردنی پێوەندی جۆراوجۆری نێوخۆیی ودەرەکی بۆلەناوبردن وسڕینەوەی یەکدی بەردەوام بوو، ولە هیچ شێوازێک نەدەگەڕانەوە بەرامبەر یەکتر بەکاری نەهێنن.

کە جگە لە دوژمنانی گەلەکەمان هیچ سودێکی تری بۆ گەل نەبوو و لەزیانی مادییەوە تا خوێنی ڕۆڵەکانی خێزانە هەژارو زەحمەتکێشەکانی چ سوودێکی تری نەبووە.

ئەم ڕق وکینەیە،ئەم ململانێ ناشارستانییە،ئەم ژیلەمۆی بیری سڕینەوەی ئەوی دی لەژێر خۆڵەمێشی ڕۆژگارە جیاجیاکانی دوای شکاندنی هەردوو باڵ لەئاشبەتاڵی ناوەڕاستی هەفتاکاندا، بەشنەبایەکی سەرهەڵدانەوەی زەمەنەکانی دوای ئەو مێژووەوە،دوبارە پشکۆکانی گەشاندۆتەوەو ئاگری بەرداوەتەوە بەر خەرمانی خەبات وقوربانیدانەکانی میللەتەکەمان.

شەڕو ماڵوێرانییەکانی کۆتایی هەفتاکان ،ودرێژەی شەری براکان تا ناوەڕاستی هەشتاکان، کەبوە هۆکاری دروێنەکردنی جەستەو گیانی سەدان لاوی گەلەکەمان . تا شەقی زەمانە

پێکهاتن ودروستکردنی بەرەی کوردستانی لە بەشی زۆری هێزە نەیارەکانی ئەودەمەی سەر گۆڕەپانەکە پێکهێنا.وجۆرێک لە ئارامی دروستکرد و بووە فاکتەرێکی یاریدەدەر ی سەرخستنی ڕاپەرینی 1991، بەرەو هەڵبراردن و پێکهێنانی حکومەت. کەچی ئەم دۆخەش درێژەی نەکێشا ودووبارە بەرژەوەندییە تەسکەکانی حیزب و کەسو بنەماڵەکان نەیهێشت گەلەکەمان،ئاهێکی دوور لە شەڕو دیکتاتۆریەت هەڵکێشن،وشەڕێکی تری ناڕەوا بەرۆکی ئەم گەلو خاکەی گرتەوە،وسەردەمێکی تری بەهەدەردانی ماڵ وموڵک وڕەزوباخ سوتاندن وڕاوەدوونانی لایەنگرو خێزانی یەکتر وشاربەدەرکردن دەستی پێکردەوەو سەرەڕای بەکوشتدانی سەدانی تر لەلاوانی ئەم گەلە. لەسەر دەسکەوتەکانی سیاسەتی برابەشی پەنجا بە پەنجای نەگریس،وپەنابردنە بەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری وڕژێمە نەیارەکانی هەرێمایەتی .

ئەگەرچی لەدوای ئەو قۆناغەوە،شەر بەمانای سەنگەرگرتن و تۆپباران وکوشتن وبڕینی گەورەو دیار لەوکاتەوە نییە،بەڵام هەموو ئەگەرەکان لە حساباتدا نەسڕڕاونەتەوە

و بۆ هەرگرفتێکی بچوک،ئامادەیی سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا سازدراوە.

هەڵەو کەموکوڕییەکانیانی هەردوولا بەرامبەر بە یەکتر وبەرامبەر بە دۆزەکە هێندە زۆرن، بۆیادکردنەوەی هەریەک لەو ڕۆژو کارەساتە خوێناویانە،تەنها لێدوان یان ووتارێکی ڕۆژنامە یان چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی بەرپرسێکی هەر لایەک ،وەڵامدانەوەی توندی ئەویتر بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێ،و نزیک دەبێتەوە بۆ سەرکێشان بۆ دووبارە هەڵدانەوەی لاپەڕە تۆز لێنیشتووەکانی ڕابردوو وسڕینەوەی هەموو ڕێککەوتنە (ناوەڕۆک جوان وبێ کردەوەکان).

چەند ڕۆژێکە دووبارە،لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان و هەردووکوتلەی وەزاری وڕاگەیاندنی (دوو دۆستە دوژمنەکەوە)چەلەحانێی( هێرش وبەرگری) لە (31 ی ئاب و16ی ئۆکتۆبەروڕیفڕاندۆم.) دەستی پێکردووەو لەبری پێکهاتن لەسەر لێکۆڵینەوەی ووردوهەڵسەنگاندنسوودوەرگرتن لە هەموو هەڵەوکەموکوڕییەکان، وهەوڵدان بۆ لەگۆڕنانی ئەو هەڵە وپەڵانەی کە ڕوویانداوە،کەوتوونەتە بەرگریکردن لە هەڵەکان،وتاوانبارانکردنی ئەویتر..

ئەمکاروکردەوانە درێژکراوەی هەمان هۆکارو زەمینەکانی شەڕو ململانێکانی زیاتر لە پەنجا ساڵی ڕابردووەو، هۆکارەکانیشی خۆپەرستی وکورسی پەرستی وبەرژەوەندیخوازی حزب وبنەماڵەکانەوسووتەمەنیێەکەشی کوڕوکچانی هەژارو زەحمەتکێشانن.

تیژکردنەوەی نوکی قەڵەمەکانی ڕق وکینەو بەرزکردنەوەی دەنگی بڵندگۆی ڕاگەیاندنەکان، لەئەنجامدا سووربونەوەی دەموچاو وڕەقبوونی دەمارەکانی لاملی مرۆڤە توڕەکان،بۆ

پاککردنەوەوچەورکردنی چەکەکان دەبات. 

هیوادارم گەلەکەمان،و ووڵاتەکەمان،لە بەڵای بەرژەوەندی پەرستی وخۆویستی ئەم بیرە دواکەوتووە پارێزراوبێت.

  • 1