ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

  بەڵگەنامە بەریتانیەکان ئاشکرایان کرد. ئاینی ئسلامیان بەکارهێناوە بۆ دژایەتیی کردنی

 عه‌لی قادر: له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كۆدوویه‌تی به‌ كوردی

 یەکەیەکی پاشکۆی دەزگای( ئیم .ئەی . 6 ) هەواڵگری بەریتانی ماوەی سی ساڵە لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست چالاکانە پروپاگەندەی دژی شێوعیەکان بڵاوکردۆتەوە .ئەو پیگەیە( موقع) رونی کردۆتەوە(میدل ئیست A) بەریتانی لە راپۆرتێکا چاڵاکیئەم یەکەیەی بڵاوکردۆتەوە. نوسەرەکەی پسپۆڕە لەکێشە سیخوری وهەوڵگریەکانا (ئایبن کوبین)ە بەناونیشانی ئۆپراسوێنە ئاینیەکان : بەریتانیا چۆن لەکاتی جەنگی ساردا ئاینی ئیسلامی بۆ پروپاگەندە بەگەڕخستوە بۆ هێرشی جەنگێکی رۆشنبیری ؟ راپۆرتەکەی(میدل ئیست. ئەی)چی لەخۆی ئەگرێت. حکومەتی بەریتانی ڕێگەی دا ئەو بەڵگەنامانە لەدۆسیەی نیشتمانی بەریتانیدا بڵاوبکرێتەوە، ئاشکرابوە بەریتانیەکان لەساڵی 1948وە دونگە( منبەر) ئاینیەکانیانی جیهانی عەربی بەکارهێناوە لەپێناوی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی دژ بەحزبە شیوعیەکان، بەریتانیا یەکەیەکی پێکهێنا ناوی لێنا( پرۆسەی ئاینی) ئەرکی بەکارهێنانی ئاینی ئسلامی بوو وەک کۆسپێک دژی کومەنستی، ئەو یەکەیە سەرپەرشتی ژمارەیەک رۆژنامەو گۆڤارو خانەی بڵاوکردنەوەو ئێستگەو ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیەی ئەکردوە بەدرێژای29 ساڵ، هەروەها دەستی خستبوە دارشتنی ناوەرۆکی وتاری رۆژانی هەینی بەتایبەتی هی مزگەوتی ئەزهەر لە شاری قاهیرە لەمیسر ، بۆمەبەستی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی دژایەتی کردنی شیوعیەت لە خۆرهەڵاتی ناوین بەبێ ئەوەی هیچ گوماانێک خرابێتە پاڵ حکومەتی بەریتانیا. رۆژنامەوان ئایان کوبین ئاشکرای کرد بودجەی ئەو یەکەیە لە(کارگوزاری ئاسایشی بەریتانی) وەرگیراوە، چیرۆکی بۆ مناڵان ومێردمنداڵان گەورکان بەرهەم ئەهێنا، بەتایبەتی ئەو چیرۆکانەی لەگەڵ گەنجەکانا ئەدوا( سۆزداری وپۆلیسی)بووە هەمووی بریتیبوون لە نامەی ناواخن کراو بەهۆشداری وترس لەبیروبروای شیوعی و بێ باوەری ورۆڵی سۆڤیەت کەئەیەوێت بێ باوەری وئاژاوەی سیاسی و  ئابوری لە خۆرهەڵاتی ناوەراستا بڵاوبکاتەوە، بەرێوەبەری ئەم یەکەیە لەپێکهێنانیەوە بەکرێگیراوێکی بەریتانی بوو بەناوی (جون بیک).                              بەگوێرەی یاداشتنامەی نهێنی نووسینگەی بیروت لەمانگی ئابی ساڵی 1960دا لەیاداشتەکەدا دەستەواژەیەکی رون هاتووە،، ئومێد ئەخوازین بڵاوکراوەیەک پێشکەش بکەین یان وتاری مانگانە بەبابەتی ئاینی داپۆشراوبێت، شیخ سەعدەدین تەرابلسی هەڵ ئەستێت بەنووسینی.کەجاران لەدادگای شەرعی بیروت بووەو ئێستا لەدادگای شاری زحلەیە. ئەو کەسایەتیەکی ئاینی لەخواترسە. دووهەزار دانە لەهەموو وتارەکان  لەجیهانی عەرەبیدا دابەش ئەکرێت بێجگە لەعیراق بەبێ ئەوەی  نوسەرەکە ناوببرێت. ئەم وتارانە ئەنێرێت بۆ شێخەکان وکەسایەتیەموسڵمانەکان و مزگەوتەکان ودامەزراوە فێرکاریە ئسلامیەکان.                                                  ئایان کوبین ئاماژەی بەناوی ئەو نێواکارە داوە لەنێوان یەکە بەریتانیەکەو شێخ سەعدەدین تەرابلسیدابووە لەوانەیە ناوەکەی نهێنێ بێت ناوە خۆوازراوەکەی (ریفیرا) بووە. هەروەها ئاماژەی کردووە بەناو هێنانی نێوانکارێك لەنێوان یەکەو کەسانێک بە کاریگەری ئانی باسیان ڵێوەئەکات. ئەو نێوانکارە تەلعەت ئەلدەجانی بووە کەپەناهەندەیەکی فەلەستینی بو لەبیروت لەدوایدا چووە شاری لەندەن. شاژنی بەریتانیا لەساڵی1979دا خەڵاتی کرد لەساڵی1992مردووە. راپۆرتەکەی(میدل.ئست .ئەی) تێچووی ئەو ئۆپراسوێنەی شێخ سەعدەدین لەساڵێکا  جێبەجێی کردووە8800 لیرەی لوبنانی بووە بەرامبەرە بە1000جونەی ئسترلینی. ئایان کوبین باس لەوەئەکات لەساڵی 1953 ناوەندی یەکە کە لاشاری لەندەنەوە نوسروێکی بۆ نوێنەرەکەیان نووسیوە لەشاری بەغداد خوازیاربون پرۆگرامە ئەزمونگەریەکەی بزانن بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی نهێنی لەشوێنە پیرۆزەکانی شیعەداو ئەتوانن بەسنورداری بیروباوەری دەرەوەی عیراق بەکاربهێنن وەک ئەوەی لەمزگەوتەکانی شیعە لە پایتەختی لوبنان بەکارهێنراوە،                          راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە لەمانگی نیسانی 1959دا گۆنگرەیەک بۆ ئەفسەرانی یەکەی ئۆپراسوێنە ئاینیەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست گیرا، ئایان کوبین ئەڵێت یەکە لەژمارەیەک وڵاتی ناوچەکەدا چالاکە بەڵام لەمیسر لەیەکەم رۆژی پێکهێنانیەوە چاڵاکبووە  لەبەڵگەنامەیەکدا کەلە ساڵی1950دا نووسراوە دریخستووە گومان لەوەدانیە بڵاوبونەوەی بیروباوەری شیوعیەت لەمیسر کارێکی حاشاهەڵنەگرە، بەهۆی ئەوکەلێنە گەورەیەی هەبوو لەنێوان دەوڵەمەندەکان وهەژارەکاندا وخاوەندارێتی زەوی وزارەکشتوکاڵی لەدەستی ژمارەیەکی کەمی دەربەگ وخاوەن زەویدا کۆبوبوەوە، ئامانجی گرنگی یەکە بەریتانیەکە بەتایبەتی زانکۆی ئەزهەر بوو، لەبەرئەوەی پێش نوێژەکان لێرەوە دەرئەچوون ولە سەرجەم مزگەوتەکانی میسرا وتاری رۆژی هەینیان ئەخوێندەوە، لەسەرو ئەمەشەوە مامۆستای زمانی عەرەبی بۆ قوتابخانە ئامادیەکان ومامۆستیانی لادێکان وپارێزەرانی پسپۆڕ لەیاسای ئسلامیدا، ڕەنگە دامەزراندنی ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیە ئەنجامدانێکی گەورەی یەکەی شاری قاهیرە بوبێت، کە هەواڵگری بەریتانیا دایمەزراند لەکاتی دووەم جەنگی جیهانیدا ئاماژە بەوەی کەوەک ئاژنسەکان وئێستگەی رادیوکانی لەشاری بیروت وتەرابلس وبەحرین وعەدەن دامەزرێنران، ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیە دوای دامەزراندنی لەساڵی1948وە چووە ژێر دەستی بەرێوەبەرایەتی یەکەوە، پێگەکە(موقع) ئاماژە بەوەئەکات دوای تێکچوونی پەیوەندیەکانی میسرو بەریتانیا لەساڵی1956دا یەکەی ئۆپراسیونی ئاینی رووی پروپاگەندەکانی گۆڕی بۆ روبەرو بۆنەوەی جەمال عەبدولناسر. کەهەڵمەتی دژی بەریتانیا دەست پێکردبوو دوای خۆماڵی کردنی کەناڵی سوێس لەمانگی تەموزی 1956دا، پروپاگەندەکانی بەریتانیا لەرێگەی ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیەوە زۆرتربوو، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  ئەنتۆنی ئایدن بروای هێنابوو کەجەماڵ عەبدولناسر کەوتۆتە ژیر هەژمونی سۆڤیەتەوە، لەگەڵ ئەوەی کونسلی بەریتانی لەقاهیرە،همفری تریفلیان. لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نەبو ،ئایان کوبین باس لەوەئەکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆ ئامادەکردنی بەریتانیا بۆ کاری سەربازی دژی میسر، کاری نووسینگەی یەکەی بەریتانی لەقاهیرە ئاشکرابوو، هەواڵگری مسری هەستا بەپەلاماردانی نووسینگەی ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیە ومالی کارمەندەکانی ویانزە مسری تاوانبارکران بەسیخوری کردن لەبەرژەوەندی(ئم. ئەی.6)و ئەمین مەحمود وکورەکەی لەسیدارە دران و زیندانی کردنی ئەفسەرێکی دەریاوان و بەندکردنی دوو سیخورلە(ئم. ئەی.6 ) لێکۆڵینەوەی میسریەکان لەگەڵیانا درێژەی کێشاو ئەوانیتر سزای پاشملەیان (حکم غیابی) بۆ دەرچوو، دوو دیپلوماتکار و چوار رۆژنامەوان گەڕێنرانەوە بۆ بەریتانیاو بەرێوەبەری ئاژانسی بەریتانی رزگاری بوو کە پەیامنێری گۆڤاری(ئکۆنومیست و تایمز) بوو لەقاهیرە، ئایان کوبین ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە لە مانگی ئازاری 1960دا  بەرپرسێکی دیاری یەکە لەکونسلخانەی بەریتانیا لە شاری بیروت وتویەتی وجەختی لەوەکردۆتەوە لەنێوان ئوپراسیونە نهێنیەکانمانا کاری گەورەو گرنگ ئاژانسی راگەیاندنی ئەلعەرەبیە ئەنجامیداوە، بێگومان ئەوان هەڵئەستان بەکارێکی گرنگ لەناوچەکەو بەرێوەبردنی نووسینگەکە بەباشی، بەپێی راپۆرتەکە بەڵگەنامەکان ئاشکرایان کردووە، حکومەتی بەریتانیا دڵنیابووە ئاژانسی (رۆیتەرز) لەشەستەکانا  دوو یەکەی بەرێوەبردووە کەدوو روکاربون سەربە یەکەی خزمەتگوزاری راگەیاندنی ناوچەی( خۆرهەڵاتی ناوەراست) وخزمەتگوزاری( ئەمریکای لاتینی) وئاماژەیداوە لەبارەی ئاشکراکردنی پەیوەندی( رۆیتەرز) لەگەڵ یەکەدا ، لە هەشتاکانی  سەدەی رابردوا حکومەتی بەریتانیا بانگهێشتی ئۆپراسوێنی رۆیتەرزی  کرد لەرێگا(بی. بی. سی)وە پشتگیریەکی بەنرخ بەپێشکەش کرا بە بی.بی.سی. لەرێگای ئوپراسوێنی خزمەتگوزاری جیهانیەوەو بی.بی.سی لەبری  وەرگرتنی هەواڵ بەرۆڵی خۆی برێک پارەی دا ، دوای داخستنی یەکە بەریتانیەکە لەساڵی1977دا چی رویدا ..؟ ئایان کوبین وەڵام ئەداتەوە دوای وەڵامی رونکردنەوەکەی وەزیری راگەیاندنی ئوردنی(عەدنان ئەبو عودە) کە(ئم. ئەی.6 ) بەکرێیان گرتبوو، ئەو کەسێکی فەلەستینی بوو گەیشتە ناوندەی گرنگی هەواڵگری ئوردنی ئەو رۆژگارەی ئوردن رووبورووی تەنگەژەی ئەیلولی رەش بوە لەگەڵ فەلەستینیەکانا ، شا حسەین بۆ ئەم پلەیە هەڵیبژارد ، دوای ئەوە پێشمەرگە فەلەستینیەکان گوازرانەوە بۆ سوریا چارەسەرکرا، ئایان کوبین بەرونی ئاشکرای کردوە کە عەدنان ئەبو عودە لەچاوپێکەوتنێکیا لەگەڵ (میدل ئست.ئەی) لەساڵی 2018 وتویەتی لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە، چۆن بۆ ڕاهێنان بۆ بەریتانیا نێردراوەو ئەفسەرێکی هەواڵگری ئوردنی بووەو بەرێوەبەری هەواڵگری ئوردنی پێی وتووە شا حسەین ئەیەوێت تۆ برۆیت بۆ خولی راهێنان بۆ ئنگلترە  ناوی خولەکە(یەکەی لێکۆڵینەوەی زانیاری) بوو، عەدنان ئەبو عودە، ئەڵێت دوای ئەو خولە بەدوایا نێردرامەوە بۆ ئنگلتەرە بۆ خویندنی جەنگی دەرونی وشا حسەین ئامادەی ئەکردم  بۆ ئەوەی ببمە وەزیری راگەیاندن لەسەر بنەمای ئامۆژگاریەکانی(ئم.ئەی. 6 )و یەکەی ناو ئوردن کەشیوازو ئامرازەکان فێرکرام وکاتێک بووم بەوەزیری راگەیاندن، هەستام بەراهێنانی یەک دووکەس لەسەر چۆنێتی هەستان بەکارە، ئایان کوبین لە(میدل ئست ئەی )کۆتای بەراپۆرتەکەی ئەهێنێت بەئاماژەکردن بۆ سەلماندن وبەڵگەی جێگیر هەیە یەکە بەر لە داخستنی راهێنانی کردوە بە لێپرسراوانی ناوچەکە بۆ هەستان بەهەمان ئەرکی گرنگ. سەرەرای ئەوەی هەتا ئێستا ئاماژەیەک نیە بە دۆسیەکانیان.                                              

ئەم بابەتە لەرۆژنامەی تەریق ئەلشعبی ژمارە 17ی 27ی تشرینی یەکەمی 2020دا بڵاوکراوەتەوە ...... و .. عەلی قادر

 

  • 1