ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە ئینگلتەرە محمەد حەسەنین هەیکەل

وه‌رگێر : عه‌لی قادر

رۆژنامە نووسی ناوداری میسری وعەرەبی محەمەد حەسەنین هەیکەل لەکتێبی شەری کەندوا باسی لەشانۆگەریەک ئەکات کەبەردەوام بێ بڕان بۆماوەی دەساڵ لەسەریەک لەشاری لەندەن نمایش کرا، بەرێزیان بەم شێوەیە ئەچێتە ناو باسکردنی شانۆگەریەکەوە، لەگەڵ زۆربوون وکەڵەکە بوونی سامانا بەشێوەی رەهابێت یان تۆمارکراو، دەوڵەمەندە تازە پیاکەوتوەکان لەبەهەڵەداچوونیان لەبارەی سامانەوە نغرۆبون، وائەزانن بارانێکە بەئاسانی زەریای بەهەڵەداچونیان پڕئەکات بەخەیاڵی دەسەڵات پەیداکردن، دەوڵەمەندە نوێ کان کاتێک بینیان پادشاو سەرۆکەکانی ئەوروپا ڕیزیان گرتووەو چاوەڕێیانن و سەرۆک وەزیرەکان لەپێشوازیانا بەختیار دەرەکەون و وەزیرەکان و سەرۆکەکانی ئەنجومەنی بەرێوەبەرانی کومپانیە دەوڵەتیە زەبەلاحەکان بەرێزو شکۆوە بەرلەوەی دەم بکەنەوە بۆیان ئەچەمنەوە بۆبەدەست هێنانی خۆشەویستی ورەزامەندیان وپێشبرکێیانە بۆ جێبەجێکردنی ئارەزوەکانیان، شانۆگەریەکە لەسێ بەش پێکهاتووە، هەمووی لەناو هۆلی ماڵی سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەری یەکێک لەکومپانیا گەورەکانی نەوتدایە. لەبەشی یەکەمی شانۆگەریەکەدا، ماڵەکە لەچاوەرێی شێخێکدان لەشێخەکانی نەوت کەبۆ نانخواردنی ئێوارە دێتەئەوێ، لەیەکەم دیمەنا، لۆرد دەرکەوت لەگەڵ ژنەکەیا کەمیوانداریەکە ئەکات، هۆڵەکەیان بەسەرئەکردەوە بۆ دڵنیابون لەهەریەک لەکەڵو پەلە جوانەکان وشوێنی گونجاویان و هەروەها تابلۆکان و گوڵەکان وپاشان بەسەر لیستی خواردن وخواردنەوەکانا چوونەوەو دواهەمین رێنامایان ئەدا بەسەرۆکی خزمەتچیەکان وبەسەرکردنەوەو زیادکردنی ئەو زانیاریانەی بەراپۆرت بۆی هاتووە، لەبارەی خوڵیاو نەریتەکانی شێخەوە، پاشان سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی شتێکی بیرئەکەوێتەوە، دودڵبوو لەوەی کەبەژنەکەی بڵێت، لەدوایا بەسەر دودڵیەکەیا زاڵ ئەبێت و بەژنەکەی ئەڵێت، شێخ بەدرێژای کات ئاشق بووەو ئاهەنگەکەمان خەریکە دەست پێ ئەکات، رەنگە جوانتترو گونجاوتر بێت،( لێدی) خزمەتکار بتوانێت بەسەر نیگاکانی شێخا سەرکەوێت، وهیچی تیانیە ئەگەر شێخ بەیەکێک لەمیوانەکان سەرسام بێت، خراپ نیە (لێدی) بەیەکیان بناسێنێت و دەرفەتیان بۆبەجێ بهێڵێت، لێدی ژنی ( جۆن)ە سەرۆکی دەستەی خزمەتچیەکانە، بەهاتنە ژوورەوەی شێخ بۆناو ئاهەنگەکە، بەشی یەکەمی شانۆگەریەکە تەواوئەبێت پاشان بەشی دووەم،دەستپێ ئەکات لەهۆڵێکی دێرینی بەریتانیا، هەمووی لەدەور هەكسوکەوتی شیخ ئەسوڕێت، شێخ لێرە بۆ ئەوێ قونەقونی ئەکرد، لێرە دەستی ئەهێنا بەسەر روومەتی ژنەکاناو لەولاتر دەستی ئەهێنا بەقژیانا، نیگاو سنووری بۆ پەنجەکانی بەرەڵاکردبو ، پێکی پڕ لەمەی بە نێوانیانا ئەگەڕاو لەرینەوەی پێکەنین و بۆنی خۆشی دلفرێن تێکەڵاو بووبوو، بەشی سێیەمی شانۆگەریەکە دەست پێ ئەکات و ئاهەنگەکە هێشتا هەر بەردەوامەو دەنگ وهەرا نەنیشتۆتەوە هەروەها شێخیش، پاشان (لێدی) دەرئەکەوێت لەناو ئاهەنگەکەدا خزمەت ئەکات، لێدی هەولی ئەدا مێردەکەی رووبکات بەلایەوەو قسەی ئەوەی بۆبکات کەکاری تێکردبوو، بێگومان بەزمی شەو درێژەی کێشاو جۆش وخرۆشی خۆی ون نەکرد. لەدواییا مێردەکەی(لێدی) کەسەردەستەی خزمەتچیەکانە دوای ژنەکەی ئەکەوێت بۆ گۆشەیەکی هۆڵەکە، بۆئەوەی لیدی بەسەرسورمانەوە بەمێردەکەی بڵێت... *جۆن..لێرەدا گرفتێک هەیە .. ! *مێردەکەی ، بەپەلە وەڵامی ئەداتەوەو قسەکەی پێ بەبرێت * ئەمشەو گرفتم ناوێت * لیدی . ئەڵێت چاوەرێم بکە هەتا لێم تێبگەیت * جۆن بەپشوو لێبراوی ئەڵێت، من گوێم بۆ راگرتویت، *ژنە بەمێردەکەی ئەڵێت وزیاتر تووشی سەر سورمان ئەبێت ؛ * ئەزانیت كێ سەرسامم بووە ؟ جۆن، کێی ئەیەوێت ؟ لێدی، منی ئەوێت، ! وڵامەکە لەخۆوە بوو : * چێ ؟ تۆ ؟ ئایا هزری خۆی لەدەستداوە ؟ پاشان بێدەنگ ئەبێت ودەربرینەکەی ئەگوازێتەوە بۆ شپرزەی روخساری ، پاشان وشەکانی پچرپچڕ لەلێوەکانی ئەکەوێتەخوارێ * ئەی خۆشەویستەکەم، چاوەکانت دابخەو بیربکەرەوە لەئنگلتەرە. پەردە دادرایەوە !

 

  • 1