ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

لەسیستەمی سۆشیالیستیدا هەموو مرۆڤێک مافی دابین کردن ودەستەبەرکردنی تەواوەتی وهەمەلایەنەی تەندرووستی بەخۆڕایی بۆ فەراهەم دەکرێت .

تەندروستی واتا ژیان ، کەمافێکی سروشتی مرۆڤە ، بەپێی یاسای تەندرووستی گشتی لەعێراق بەژمارە (۸۹)لەساڵی (۱۹۸۱) و یاسایی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ژمارە (۱٥)ی ساڵی (۲۰۰۷)جەخت دەکاتەوە لەپاراستنی تەندرووستی گشتی و دابین کردنی هەموو جۆرە پێداوویستیەکانی تەندرووستی لەڕووی جەستەی وعەقڵی ودەروونی و کۆمەڵایەتیەوە. هەموو هاوڵاتیەک بەدرێژاییی مێژوو سوودمەند بووە لەم خزمەتگوزاریە گرنگە کەپەیوەستە بەچارەنووسی مرۆڤە وە ،هەرلە پشکنینێکی سەرەتایی تا نەشتەرگەری گەورە ، دیارە بەهەوڵ وخزمەتی ( پزیشک وکارمەندان وکرێکارانی ) نەخۆشخانەکان وپشتیوانی سەرەکی دارایی حکومەت و بەشداری خەڵک بەڵام بەشێوەیەکی ڕەمزی کەقەد نەبوتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی چینایەتی هەموو کۆمەڵگا سوودمەند بووە لەخزمەتگوزاری تەندرووستی بەڵام لەوەتەی ڕاپەرین بووە لەکوردستان و بەتایبەتی تر دوای ڕووخانی دیکتاتۆری عێراق و هاتنی دەوڵەتی ئەمریکا ودەوڵەتانی ناوچەکە بۆسەر گۆڕەپان و حکومڕانێتی عێراق ، ئەم مافە لەخەڵک سەننراوەتەوە وڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەبەرنامە کاردەکەن بۆفەرامۆش کردنی کەرتی تەندرووستی گشتی و جیبەجێ نەکردنی یاساکانی تایبەت بەتەندرووستی گشتی وبرەودان بەکەرتی تایبەت کەلێرەداتەنها چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێشی وەک توێژی مووچەخۆران و کەم دەرامەت زیانیان بەردەکەوێ وژیانی تەندرووستیان دەکەوێتە بەڕەحمەتی کۆمپانیاکانی تەندرووستی سەر بەکەرتی تایبەت کە دیارە هەمووکۆمپانیایەک بەپلەی یەکەم و ئامانجی سەرەکی قازانجە و هیچی تر واتا ئەگەر هەر هاوڵاتیەک پارەی نەبێ بۆ پشکنین بۆ نەشتەرگەری بۆ دەرمان دەبێ چاوەڕێی قەدەر بکا یاخودچاوەڕێی قەرز بکا یان دەبێت سواڵ بکا بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی لە (ڕوانگەی ململانێی چینایەتیەوە ئەمەتوندترین شێوەی چەوسانەوەی سەرمایەدارییە کە کۆمپانیا و کەرتی تایبەتی پیادەی دەکات بەپشتیوانی سیاسی و یاسایی حکومەتی هەرێم کەئەم سیاسەتە بەشێکە لە سیتەمێکی چینایەتی سەرمایەداری دژ بەمافی مرۆڤ) چونکە هەمووان باش دەزانین نەخۆشی و نەبوونی چارەسەر بۆیان یەکسانەبەمانەوە لە تەندرووستیەکی خراپ و چاوەڕوانیەکی بەئازاری درێژ خایەن یان یەکسانە بە مەرگی پێشوەخت وەک چۆن ئێستا لەم کاتی کۆرۆنایە بەملیۆنان مرۆڤ لەبەر نەبوونی کەرەستەکانی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە لەجیهانی سەرمایەداریدا سەرەڕای بوونی ملیارەها دۆلاری ناوبانقەکان، و لەهەرێمی کوردستانیش نەخۆشخانەگشتیەکان دەبینین کە فەرامۆش کراون و بەهەزاران نەخۆشی درێژ خایەن هەیە وبەدوای سواڵ وساقەوەن بۆ دەرمان وچارەسەری ئەم ماڵ و ئەو ماڵ یان کۆمپانیا دەگەڕێن و هەندێک بەرنامەی تەلەفزیۆنی بۆ دەکەن تاپارەی نەشتەرگەریەکیان بۆ پەیدا بکەن ئایە مرۆڤ شایستەی ئەم هەموو سوکایەتی و بێ نرخیە؟

یان شایستەی خزمەت کردنە کە کەزۆر جار بازرگانی و حزبایەتی تەسک بەم کارانەوە دەکرێت .

لەم ڕاستایەشدا حکومەت دیعایەکی گەورەی هەمەلایەنەی بەڕێکخستووە کەکەرتی تەندرووستی گشتی وەک پێوویست ناتوانێ خزمەت بکات و نەخۆش ڕازی ناکات . بەڵام خەڵک ئەوڕاستیە باش دەزانێت بۆچی دەیان ساڵەهەمان ستاڤ خزمەتیان پێشکەش کردووە ئەوە دکتۆر و کارمەند وکرێکاری نەحۆشانەکان نین خزمەت ناکەن ئەوە سیستەمەکەی ئێوەیە دەتانەوێ هەمووی بکەن بەبازرگانی بۆ دەستکەوتنی قازانج بۆکۆمپانیاکان ، ئەی ئەوکەسانە کێن کەلەکەرتی تایبەت دەتوانن خزمەت بکەن بە نەخۆشەکان هەمان کوڕوکچانی ئەم ووڵاتە نین؟بێگومان هەرئەوانن وبەڵام ئەوە ئێوەن وەک حکومەت و شەریکە کۆمپانیاکانتان بەدەیان کۆمپانیای دەرمان هێنان وفرۆشتنتان داناوەو ونەخۆشخانەی تایبەتیتان کردۆتەوە ولەولاشەوە (دکتۆر وکارمەندان و کرێکاری نەخۆشخانە) گشتیەکانتان خستۆتە بەردەم دەرمانگەی بێ دەرمان و کارو خزمەتی بێ مووچەو نەدانی دەرماڵەکان پێیان ئەگینا ئەوانە بەشی هەرەزۆریان دڵسۆزانی ئەم خەڵک ونیشتمانەن ئەوئێوەن خەڵک دەکەنە قوربانی پارە ،ئەم دۆخە نالەبارە دەبێت لەلایەن چین وتوێژەکانی گۆمەڵکا ڕەت بکرێتەوە و هوشیاری پێوویست بڵاو بکرێتەوە کە پاراستنی تەندرووستی هاوڵاتیان مافێکی بێ ئەملاو ئەولای مرۆڤە و دەبێت ئەم ستەمەی حکومەت و کۆمپانیاکانیان ڕێگری لێ بکرێت . ئاگایی خەڵک لەم دۆخە زەروورەتێکە بۆ ئاراستەکردنی جەماوەر کەئەم (سیاسەتە بەشێکە لەململانێی چینایەتی دەسەڵاتی سەرمایەداری هەرێم بۆ کۆکردنەوەی قازانج بۆ خۆیان لەڕیگەی نەخۆشخانە تایبەتەکانەوە و مەرگ و ونەخۆشیش بۆخەڵک) .....ئەمەش سیستەمی سەرمایەدارییە ....

  • 1