ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 لەناو شاری سلێمانی و بەهەمانشێوە لەشارەکانی تری  هەرێمی کوردستان   بەهۆی  کاڵاو شەمەکی  هاوردەکراوەوە  چەند پیشەیەکی  کاری دەستی لەناوچوون یان  بەرەو لەناو چوون ئەچێت وپیشەوەرەکان پاشناوەکانی پیشویان لەگەڵ پیشەکانیانا  سڕاوەتەوە یان پاشناوی نوێیان هەڵگرتووەو کاری نوی ئەکەن . ئێستا زوربەی ئەوە کارە دەستیانەی لەناچوون بووە بە کاری ئامێر ولە کارەگەی گەورەدا بەرهەم ئەهێنرێت و هەناردە ئەکرێت. ئەو پیشە لەناوچوانەی ناو شاری سلێمانی وەک زین دروێتی. کورتان دروێتی. پێستە خۆشکردن . بەرگ دروێتی بەتایبەتی پۆشاکی ئەفرەنجی( چاکەت وپانتۆڵ) چەخماخ سازی. ئاسنگەری  بابەتی ماڵ و کێڵگە . دارتاشی. پێڵاو دروێتی . مسگەری . ماسی گرتن بۆ فرۆشتن وقەزازی بڕێکی تر لەو جۆرە پیشانە. ئەوەی سەرنج ڕائەکێشێت هەندێک لەو پیشەوەرە بەڕێزانە پاشناوی پیشەکانایان بەزمانی عەرەبی هەڵگرتووە چونکە بەزمانی کۆردی  نابەجێ وجوانیە بەمەرجێک  پیشەی باپیرو باوکیان بوەو بەبەرهەمی ئەو کارو پیشە یە پەروەردەکراون  پێگەێنراون، بەڵام شانازی ئەکەن بەپاشناوەکەوە  پەزمانی عەربی و لاف وگەزافی نەتەوایەتیش لێ ئەدەن و ڕەنگە باس لەپاکژکردنەوەی زمانی کوردی بکەن لەوشەی بێگانە بەتایبەتی وشەی عەرەبی  کە ئەرکی هەمومانە . بەڵام هەندێک لەو بەڕێزانە  بەلایانەوە ئاسایە خەڵکانێکی تر بەپاشناوە کانیانەوە بانگ بکەن بڵێن فڵان کەسی حەماڵ. کەناس . فەڕاش باخەوان ئەم ناونیشانانە هەمووی کاری پیرۆزن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانبووە . بەڵام  خۆیان پێیان شەرمە پاشناوەکانیان بەزمانی کوردی هەڵبگرن وەک زیندرو . پێستە خۆشکەر وپیڵاو درو. ماسی گرو قەزاز وسابونچی   بەعەربی . سەراج . دەباغ . خەفاف .سەفار سەماک. بەزاز نەجار، هەڵگرتنی ئەم پاشناوە عەرەبیانە هیچ پەیوەندیەکی نیە بەدورو نزیکی  ناوچەکانیان بەشارە عەرەب نشینەکانی عیراقەوە لەوانە شاری ڕەواندز و زاخۆ. تێبینیەکی تر نەوەکانی ئەو پیشەوەرە بەڕێزانە      ئەو پیشەیەیان نەکردوە بۆ ئەبێت  ڕاستەوخۆ ئەو پاشناوە  دوای ناوەکەی خودی خۆیبێت . جوانترو شیاوترە لەدوای ناوی باوکیەوە بێت ( فڵانی کوڕی فیساری  دارتاش یان خەیات. هەروەها هەندێک لەو خانەوادانە پلەی فەرمانبەرێتی  باپیریان کردوە  بە پاشناوی خۆیان و ڕاستەوەخۆ لەدوای ناوەکەی خۆیانەوە ئەینووسن وەک موفتی ونەقیب ، خەزنەدار وقازی ، حاکم ،معاون ، عەریف  و ئەمە پاشنای خودی ئەو بەرێزانەن کەئەو پلەی فەرمانبەرێتیەیان هەبوە هیچ گونجاو نیە کوڕو کچەکانیان و نەوەکانیان  ئەو  پاشناوە هەڵبگرن و ڕنگە هەندێک لەو ناونیشا نی فەرمانبەرێتیە  هی سەردەمی وەسمانیەکان و دوای جەنگی دووەم جەنگی جیهانیبووە بەمەرجێک   پلەی موفتی لەئاینی ئسلامدا نادرێت بەخانمان هەروەک پلەی پێش نوێژی پێنادرێت  .ئەگەر زیاتر شیبکەینەوە پاشناوەکانان لەگەڵ پیشەو فەرمانی فەمانبەرەکانا ناگونجێت  وەک مامۆستا فڵانی قەزاز یان سابونچی یان دەباغ یان عەتار ،لێرەدا پرسیارێک دێتەپێشەوە ئایا  ئەو بەڕێزە ماۆستایە یان قەزازە یان دەباغە یان سەراجە ئەگەر بوترایە فڵانی کوری فڵانی سەراج یان دەباغ یان سابونچی یان سەفار یان  قەزاز  ئەگونجا هەروەها  هەندێک  دوکاندار یان پەرتوک فرۆشی  بەرێز ناوی شاعیرێک  ئەکاتە تابلۆی دوکانی شەمەک فرۆشیەکەی یان کتێب فرۆشیەکەی.  ئەوەناوە ئەکات بەپاشناوی خۆی بەمەرجێک دورو نزیک هیچ پەیوەندیەکی نیە  بەو شاعیرە یان نوسەرەوە بەهەمان شێوە نەوەی ئەو شاعیرو نوسەرانە  راستەوخۆ نازناوەکەی باوکیان کردوە بە پاشناوی خۆیان بەمەرجێک ئەو نازناوە هی باوکەکەیە. شیاوترە  ناوی خودی شاعیرەکە یان نوسەرەکە لەدوای ناوی کورەکەیەوە بنوسرێت ئینجا نازناوەکە  ( فڵانی عەبدوڵا گۆران) لەبەر ئەوەی  گۆران  نازناوی  عەبدوڵا بەگە. زۆرێکی تر لەم جۆرە نازناو و پاشناوانە وەک مامۆستا  پلەی وانەوتنەوەکەی لەهەر قۆناغێکی خوێندنا بوبێت کە خانەنشین کرا یان دورکەوتەوە لەوانە وتنەوە مانای ئەوەیە ئیتر مامۆستانیەو  لەبری ئەوە بەکاک بانگ بکرێت،  ئێمە بۆچ  هەر لاسای نەتەوەکانی تر ئەکەینەوە بۆچی هەوڵنەدەین زمانەکەمان لەوشەی بێگانەخاوێن بکەینەوە  لاموایە ڕاسترین پاشناو ئەو پاشناوانەیە  کەخەڵکی لەنزێک ودوورەو بەسەر  خەڵکانی ترا بڕیویانە لەسەر ڕەنگی پێستی روخساریان یان چاویان یان قژی سەریان و شێوەی باڵایان وکەم ئەندامی لەشیان .چونکە کوڕو کچەکانی ئەم بەڕێزانە ناوەی باوکی یەکسەر لەدوای ناوی خۆیەوە دانانێت پاشان پاشناوەکەی باوکی  هەمیشە ئەڵێن فڵانی کوڕی فیسارەکەسی چاوجوان یان ساڵحە ڕەش یان ساڵح عەرەب،                           1ی ئوکتۆبەری 2020

 

  • 1