ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

            

هەنێک کەس لەبێ بنەمای سیاسی و کەم تێگەیشتنی سیاسیان و کارتیانەکردنیان لەسیاسەتا کردویانە بەبنێشتە خۆشەی ژێر ددانیان هەمێشە لەقسەکردنەكانیانا ئەڵێن سیاسەت قێزەونە، بێ رەوشتە، فروفێڵە، بازرگانی کردنە بەمیللەت و نیشتمانەوە، بەڵێ راستە ئەگەر سیاسەت بەم رووکارە ناشیرینەیا کرا، ئەوە قسەی ئەوکەسانەیەو شایستەی ئەو هێرشی و بەرتیروتوانج وقێزەونانەیە، ئەوە سیاسەتی سیاسەتمەدارە براگماتیەکانە وشایستەن  بۆ دوورو نزیک  ئاشكرابکرین  بەڵام پێویستە بەر لەهەموو هێرشێک رێبازی سیاسی ئەو دەستەو تاقمانە بزانرێت و جیاوازی بکرێت لەنێوان رێبازەکان بیرو بڕواو بۆچوونەکانا ،رووەکەی تری سیاسەت  پاکژە رێبازەکەی  رێک و راست و ئاشکرایە خزمەت  بە خەڵک و وڵات ئەکات، ڕێز ئەگرێت لەسەر جەم  ئاین و بیروباوەرو داب و نەریتەکان، دژایەتی دەمارگیری و تایەفەگەری و سەرجەم بۆ چوونە توندرەوەکان ئەکات، شان بەشان خەبات ئەکات لەگەڵ  هەموو چەوساوەو ستەم لێکراوەكانی سەر گۆی زەوی  خۆی  نادات بەدەستەوە، هەتا ئەگەر بەتەنیاش بمێنێتەوە و هیوابڕاو نائومێدەکان و ئەوانەی لەگرنگی تێکۆشان گومانیان هەیە بەجێی بهێڵن ........  بیروبرواکەی ژیانێتی و بریتیە لە بەردەوامی تێکۆشانی ........  تێکۆشان دژی داگیرکاران ........ دژی ستەم....... دژی چەوساندنەوەو خەبات ئەکات دژی نایەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و یاسای......  تێکۆشان دژی هەموو ئەوانەی خۆیان کردووە   بە برێکاری خوداو دەسەڵاتی خودایان داوە بەخۆیان و فەرمانڕەوای گۆی زەوی ئەکات ومرۆڤەکان و ژینگەکەی وێران ئەکات. بەتەنها ئەوەستێت و سەرنج ئەدات ....... چۆک دا نادات بەڵکە بیرئەکاتەوە لەهەنگاوی داهاتوو. لێرەدا  باسی رووکارە قێزەونەکەی کەسێکی  وەک ئەردۆگانی سەرۆکی ئاکپارتی ئخوانی وهەتا سەر ئێسک شۆڤێنی وبراگماتی بکەم  لەدۆرگەی قوبرس ی داگیرکراو ئەڵێت ، لەدۆرگەیەدا دوو نەتەوە ئەژی پێویستە هەر نەتەوەیەک دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیی هەبێت، لەپێناوی ئەوەی لەوە بەشەدا کەلە ژێر دەسەڵاتی تورکەکاندایە و تاک لایەنە حکومەتیان تیا دروست کردوەو  تاکە دەوڵەت کە دانی ناوە بەو دەسەڵاتە دا حکومەتی تورکیایە ، رێکەوتنیان لەگەڵا بکات لەپێناوی گەڕان وپشکنین بەدوای نەوت وگازا، ئەمەیە رووی قێزەونی سیاسەت و بەدئاکاریەکەی،  لە باکۆری کوردستان  (تورکیا) نزیکەی بیست ملێون کورد لەزێدی خۆیاندا ئەژین، لەلایەن حکومەتی ئاکپارتیەوە کە ئخوانەکان حوکمی ئەکەن رێگریان لێ ئەکرێت بەزمانی دایکیان قسەبکەن وبخۆێنن و گۆرانی بڵێن و بەئاشتی کاری سیاسی وحزبی بکەن، هەروەها ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا کە لەبنەچەدا خودی خۆی تورک نیەو (لاز)ە، ئەڵێت ئەگەر کوردستان لە ئەفریقا  دروستبکرێت دژی ئەوەستمەوە، بەڵام بۆ تورکەکانی دۆرگەی قوبرس دروستکردنی حکومەت رەوایە لەسەر خاکێک کەداگیریانکردووە،  لەلایەکی ترەوە  ئەردوگان وحکومەتەکەی لەشەڕی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجاندا پشتگیری تورکە ئازەریەکانی کرد بۆ هەمان مەبەستی دەسکەوتی گومرگ بەتێپەر بونی لولە گازی روسی بەناو خاکی تورکیادا و سەرۆکی ئازەربایجان بەئاماژەی ئەردوگان سکاڵا نامە تۆمار ئەکات لەدادگای نێو دەوڵەتی دژی (پ.ک.ک) لەبەر ئەوەی گەریلاکانیان بەشداریان کردوە لەبەرامبەر سوپای داگیرکارەکەیاناو بەدستی گەریلاکان سەربازیان لێ کوژراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمانە دەسەڵاتدارانی ئازەری بێ ئاگان لەوەی لەجیهانا ولەناو خاکی ئەرمێنیا دەملیون هاوڵاتی هەیە ژمارەیەکی زۆریان لەدوای ئەنفال کردنیان وفەرمانی قەلاچۆ کردنیان لەسەردەمی دەسەڵاتی وەسمانیەکانەوە لەترسی ژیانی خۆیان  بەوڵاتانی جیهانا بڵاوبونەتەوە، ئەمە رووی سیاسەتی سەرۆکی حزبێکی ئخوانە ، تۆ بڵێت ئەردۆگان و ئاکپارت کوردو حزبە ئسلامیەکانی بەموسڵمان بزانێت.  ئەم یاری کردنەی ئەردۆگان وحزبەکەی لەسەر سێ کوچکەی ئیخوان وشۆڤێنیەت و پراگماتیەت، خۆی وحزبەکەی و دەسەڵاتەکەت بەرەو دارمان  ئەبات، ئەمە رووی قیزەونی سیاسەت کردنە،

16ی تشرێنی دووەمی ساڵی 2020

  • 1