ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

پیشەی سکاڵا نووسین وداواکاری پێشکەشکردن بۆ فەرمانگەکان لەدێر زەمانەوە پیشەیەکی بچوکی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی زەحمتکێشە بۆ ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەگەڵ دادگاو فەرمانگەحکومیەکاندا و ژیانی هەزاران خێزان لەئاستێکی بژێوی ئاساییدا دابین کردووە بەڵام حکومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی لەچوارچێوەی سیاسەتی سەرمایەداریانەی خۆیدا کە کار بۆ بەهێز کردنی کۆمپانیاکان دەکات و بڕیارو سیاسەتەکانی بەبەرژەوەندی ئەوان دادەڕێژێت تەنها بەبواری خزمەتگوزاری گشتی وەک ( ئاو،کارەباو تەندرووستی وخوێندن)نەوەستاوە بیفرۆشێت بەکەرتی تایبەت لەناوپرۆسەی کارکردندادەستی بردووە بۆ بچوکترین پیشیەی بچوک کەکاری عەریزەنووسەکان و زۆرێک لە دادگاو فەرمانگا حکومیەکان بێ ڕەچاو کردنی ژیان وگوزەرانی سەدان خێزان ئەمیشیان داوەتە کۆمپانیا وچەندین مەرجی قورسیان داناوە بۆکارکردن لەو بوارەدا،یەکەمین خاڵ دیاری کردنی مووچەیەکی کەم بۆعەریزەنووسەکان کەدەبیتە کەمکردنەوەی داهاتی ئەم کاگەرانە بەڵام لەولاوە نرخی عەریزە نووسینیان بەرزکردۆتەوە لەچاو جاران کەئەمەزیانی خەڵکی تیادایە بەڵام لەولاوە بۆکرێی عەریزەنووسەکان کرێی کارکردنی کەمی داناوە بۆیان کەلەبنەڕەتدا ئەوان ماندوو دەبن وکاردەکەن بەڵام قازانجە کەی دەبێت بچێتە گیرفانی چەند کەسێک کەکۆمپانیایان بۆ درووست کراوە نمونەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوو چۆی سلێمانی کە دەیان ساڵە ( ٤۳ ) عەریزەنووسی لێبووەو زۆرینەیان خاون خێزانن وکرێچین بەڵام لەئێستا تەنها (۳) کەسیان لەکۆمپانیاکەدا کاردەکەن بەهۆی ئەوەوەی کرێی(۰۰۰ ٤۰۰)دینار داناوە بۆ کرێ مانگێکی عەریزەنووسێک دەبیت لەکاتژمێر( ۸ بۆ ۳ ) کار بکەن بەڵام لەولاوە بۆ هەر داواکاریەک نرخی (۱٥۰۰۰هەزار دینار )دانراوە کەلەسەرتادا (۲٥هەزار دینار) دانرابوو لەژێر فشاری خەڵکدا دابەزێنرا ،بەڵام پێشتر کەکۆمپانیا نەبوو یەک عەریزە بە (۲٥۰۰)دینار دەنووسرا ئەمە نرخ گران کردنە لەسەر هاوڵاتی و بەڵام قازانج بۆ،کۆمپانیاکانە نەک بۆ عەریزەنووسەکان هاوکات داواکاریەکەش دەبێت بەئەلکترۆنیش بێت بێ ئەوەی کۆمپانیاکە ئامادەبێت خولێکی خۆڕایی بکاتەوە بۆ ئەوانەی لەوبوارەدا بەدەیان ساڵە خزمەت دەکەن وبێ ڕەچاوکردنی ئەم خزمەتی ساڵانەیان و ئەوکرێ کەمەی کەدیارکراوە لەئاست وبژێوی وپێداویستیەکانی ژیانی سەردەمدانیە، ئەمە ئەو چەوسانەوەیە کەمارکسیزم باسی دەکات لەناو کۆمەڵگای بۆرجوازیدا ڕێگە یەک نامێنێت نەیگرنە بەر بۆ چەوسانەوەی کرێکار و بوارێک بۆ پیشەوەرە بچوکەکانیش ناهێڵنەوە تا بژێوی خۆیان دابین بکەن وهەموویان فڕێ دەدەنە ناوبازاڕی بێکاریەوە . 

ئەوەی جێگای ڕەخنە ی جدیە لە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەکانی پارێزگاکانەکەخۆیان بەنوێنەری خەڵک دەزانن کە لیستی هاوپەیمانی بەسەرپەشتی هاوێ کاسترۆ ئەم مەسەلەیەی چەند جارێک ووروژاندووە بەڵام حزبایەتی تەسک و بیروڕای بۆرجوازیانە لیستەکانی تری بێدەنگ و بێ سەنگ کردوون ، لەئاواهەلومەرجێکدا دەبێت جەماوەری خەڵک خۆیی و کرێکاران وخاوەن پیشە بچوکانە و سەندیکاکانی کرێکاران وچەپەکان لەدژایەتیەکی ڕاستەوخۆی ئەم بڕیارو سیاسەتانەدابن ئەمەیە تێکۆشان لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ مرۆڤ و بنیاتنانی بەشێک لەتەلاری کۆمەڵکایەکی هاوبەش ویەکسانیخۆاز کەدەبێت (هەموو کەس کاری هەبێت و هەمووکەسیش بەپێی توانای خۆی کاری پێ بکرێت و مافی تەواوی پێ بدرێت) ... دەبێت کارو هەڵوێستمان بۆ نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی بێت کەژیانی هەزاران مرۆڤ دەخاتە بەرمەترسی هەژاری و بێکارییەوە ئەم ئاراستەکردنی پیشەوکارانە بۆ کومپانیاوکەرتی تایبەت زیاتر جیاوازی چینایەتی درووست دەکات و درزی نێوان چینەکان فراوانتر دەکات . 

عوسمان زیندانی ....

۲۰۲۰-۱۱-۲۲

  • 1