ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکانی سەربەخۆ بوونی مرۆڤ ئابووری یە ،گەر مرۆڤ خاوەن ئابووری خۆی بێت ،بەئاسانی دەستەمۆ ناکرێت ،بۆیە لەهەموو قوناغەکانی گەشەکردنی مرۆڤایەتی دەست براوە بۆ ئەم کایەییە ،بۆ ئەوەی قۆناغ بەقۆناغ بەشێک لە ئینسانەکان لەخزمەتی بەشێک لە ئینسانەکانی تردابن ،لە کۆمەڵگەی یەکەمی مرۆڤایەتی وە ململانییەکان لە نێوان دوو ڕەگەزدا کە نێرومێ یە سەری هەڵدا ،تاکو لایەکیان توانی لاکەی تر دەستەمۆ بکات ،ئەمیش هەر لە ڕێگەی ئابووری ،کە ئەوکات خۆی لەڕاوکردن و زاڵ بوونی بەسەر سرووشت دا دەبینیەوە.. لاکەی تری مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی منداڵی دەخستەوە ،نەیدەتوانی هاوشێوەی بەرانبەر بژێوی خۆی پەیدا بکات ،جۆرێک لە زاڵ بوون پیشان بدات بەسەر سرووشت دا، وردەوردە پێگەکانی کەوتنە مەترسیەوە ، رۆژبەڕۆژ لەچواردیوای ماڵەوە گیرکرا ، ئیتر لەو ڕۆژەوە جیاوازی چینایەتی پەیدابوو، چینێک باڵادەست بوو ،تەحکومی بەسەر خێزان و سرووشت دا دەکرد ،بۆ باڵادەست بوونی خۆی هەموو جۆرە ئەفسانەیەکی داتاشی بەجۆرێک لەپاڵ ئابوورییەکەی ،دەسەڵاتی خوداوەندیشی دا بەخۆی ، وتی: زاڵ بوونی من پەیوەندی بە خوداوەندەوە هەیە ،ئەوە خوداوەندە منی کردۆتە دەم سپی ئەم سەرزەمینە ،نموونەی بەپێغەمبەران دەهێنایەوە کەهەمووی لەڕەگەزی ئەوە، هەموو ئەم ململانێیە بۆ ئەوە کرا بەشێک لە توانای مرۆڤەکان ،چ زهنی بێت ،یان جەسەدی بەکار بهێنرێت وبخرێتە خزمەت لایەنێکی تری مرۆڤ ،کە ئابووری قۆرخ کردوە ،قۆناغ بەقۆناغ ئەم ململانێیە بەرگی نوێی بەبەر خۆیدا کردوە ،کاتێک زەوی بایەخی زانراو دۆزرایەوە ،دووبارە سوودی لەم کایەیەش وەرگرتوە ،بەجۆرێک لەدوای ڕاوکردن و ململانێ لەگەڵ ساردی و گەرمی سرووشت دا...کێڵان وبەرهەم هێنانی زەوی هاتە کایەوە دیسان زۆرگرانتربوە بۆ ڕەگەزی بەرانبەر، ئەمیش دەسەڵاتەکەیشی دوبارە هاتۆتە خوارتر ..

لەگەڵ پەیدابوونی پایەکانی سەرمایەداری و درووستکردنی کارگەکان ،کەبەپارەو سەرمایەی پێش خۆی دەست کرا ،کەسیستەمی فیوداڵی بوو ،واتە پارەو سەرمایە لەدەست پیاوان دابوو تا ئەوکاتە ،دوبارە بۆ درێژەدان بەدەسەڵات و باڵادەست بوونی خۆی ،دووبارە ،ئابووری کردە وەسیلەیەک تاکو چیاوازی چینایەتی قوڵتر بکاتەوە ،ئەم جارە لەگەڵ بەشێک لەڕەگەزی خۆشی کەوتە کێ بەرکێ وبەتەواوەتی دوو چینی کۆمەڵگە درووست بوون، کە جێنێکیان لە ڕێگەی ئابووریەوە بوونە خاوەن بڕیار و چینەکەی ترێش هەر لەڕێگەی نەبوونی پێگەی ئابووریەوە ،بوونە خزمەتکاری چینی یەکەم ،کە پێگەکانی ئابووری ،کە خۆی لەسەرمایەو زەویدا دەبینیەوە قۆرخ کردبوو ،لە واقعی ئەمڕۆدا زۆر بەڕوونی هەست بەم دابەش بوونە چینایەتیە دەکەین ،کە چینی یەکەم زۆر کەمن لە رووی ژمارە وە، بەڵام بەهۆی باڵادەست بوونیان لەڕێگەی قۆرخکاری ئابووریەوە بوونەتە خاوەن بڕیاری سیاسی و ئابووری ،تەنانەت جڤاکیش،بەجۆرێک خێزانەکانیشیان بۆ دووبەرە دابەش کردوە ،بەشێکی لەبەر بەرژەوەندی ئابووری وابەستەبوونیان پێیانەوە داکۆکیان لێ دەکەن ،ئەمیش جارێکی تر دابەش بوونێکی تری درووست کردوە ،بەڵام ئەمەییان لەجەوهەردا هەر ئابووری یە ،بەڵام ئەم جارە زهنییەتیشی تێکەوت ،چونکە زهنییەتی بەشێکییان لەبەشێکی تر باڵاترە ، بۆ هەست کردن بەئازارەکانی خۆیان.

  • 1