ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی : محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل

عەلی قادر/ کردووێتی بەکوردی

هەموو شتێک بەپارەی خۆی هەمووشتێک بۆ پارەی خۆی*  لەجەنگی عیراق- کویتدا میسر لەسەر سڕینەوەی قەرزە سەربازیەکانی پێداگری کرد کە بڕەکەی 7 ملیار دۆلاربوو کەقەرزی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکابو، هەتا بەشداری بکات لەیەکڕیزی لەشەری کەنداوی دووهەمدا، لەگەڵ سەربازەکانی وڵاتانی هاوپەیمان و بە39 هەزار سەرباز بەبەشداری کردو ڕەوانە گۆڕەپانی شەڕی کردن، جیاوازیەکە لەوەدایە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو 7 ملیار دۆلارەی لە کۆی خەرجی شەری گەردەلولی بیابان ئەژمار کرد کە هەمووی بەیەکجارەکی بەپارەی نەوتی عەرەب قەرەبوکرایەوە،                    ماشێنی سیستمی نوێیی جیهانی بەنەوت ئەروا بەرێگاوە**                هەرلەیەکەم کاتژمێری داگیرکردنی کویت لەلایەن سوپای عیراقەوە، واشنتون و لەندەن رێگای جەنگیان هەڵبژارد دژبە عیراق، بەڵام زۆر ستەم و گرانە ئەگەر لەناو رای گشتی وڵاتە یەکگرتوەکان و بەریتانیا بڵاوبێتەوەو بڵێن ئەم بریارە بریاری جەنگە لە پێناوی نەوتا، لەکاتێکا لەخەڵک داوائەکەن ئەکرێت بۆ ئامانجێکی پیرۆز خۆیان بکەنە قوربانی پێویستە بۆ رای گشتی ناوەوەی وڵات بەتایبەتی و دەرەوەش بەگشتی بخرێتە روو کەئامانجێکی پیرۆزەو ڕەوایە خەڵک بەخوێن پارێزگاری لێبکات، بەم شێوەیە وشەی نەوت شارایەوە، رێگەی قسەکردن واڵاکرا بۆ بۆچونی پارێزگاری لەسیستمی جیهانی نوێ ویاسایی دووەلی و مافی گەڵان لە سەربەستی و چارەنوسدا، ئەمانە هەمووی ئامانجی پیرۆزن بەڵام نەوت هیچ ئامانجێکی پیرۆزی پێوەنیە، هیچ کەسێک لەعەرەب عەرەب ترنیەو ئێوە سەری خۆتان مەئێشێنن*** بەکارهێنانی هێزی سەربازی عەرەبی دژ بە عەرەب، هەندێکیان زۆر نزێک نیە و هەندێکی نزیک ترە،    بەکارهێنانی هێزی عەرەب دژبەیەکتری مێژوەکەی زۆر دورنیە، میرنشینی نەجد عەولعەزیز ئاڵ سعود هێرشی کردە سەر مەملەکەتی حجازو دەستی بەسەرا گرت و خستیە سەر میرنشینەکەی خۆی کەبە هەردووکیان بونە نەجد و حجازو یەک شانشین کەهەڵگری ناوی خیزانی ئال سعودە، بەمجۆرە شانشینی عەرەبی سعودی دامەزرا، بەڵام بەکارهاینانی هێزی عەرەب دژبە عەرەب نمونەیەکی بڕێک نزیکتر لەساڵی 1977 میسر هەستا بە بۆردومانکردنی بنکەسەربازیەکانی لیبیا یەکێک لەو بنکانە، بنکەی سەربازی جەمال عەبدول ناسر بو کەلە پێشدا ناوی بنکەی عەزم بو، خەرێکبوو بۆردومانەکەی لیبیا لەلایەن فرۆکەکانی میسرەوە ببێتە کارێکی سەربازی فراوان کە بە پلەی یەکەم ئاراستەی ناوچەی بەرقە ئەکرا، سەرۆکی ئەوسەردەمەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەئاگاهێنانەوەیەکی بۆ ئەنوەر ساداتی سەرۆکی میسر نارد، وای لێکرد کەلە دواهەمین ساتا خۆی راست کاتەوە، ئەم هەرەشەیەی ئەمریکا لەبەر خاتری تێکچوونی پەیوەندی نێوان عەرەبەکان نەبوو، هەروەها هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆ وناراستەوخۆی بەسەرۆک قەزافیەوە نەبوو، بەڵام ترسی نەوت پاڵی بەئەمریکاوەنا نەکا داهات و نەوتی لیبیا بکەوێتە چنگ میسر، کەئە گونجێت بە بری قەبارەی خۆی هەتا ئێستا کارلێکی هەبێت، رەنگە لەناوچەکەدا ترسی سەرەکی هەبێت پپویستە بهێنرێتەوە یوک و گەمارو بدرێت  لەم دووانە کامەیان راستە، نەوت لەپێناوی جەنگا یان جەنگ لەپێناوی نەوتا**** عەبدولرەحمان عەزام پاشا خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی کۆمکاری عەرەبی و ناودارترین و یەکەمین راستگری گشتی ئەو کۆمکارەبوو، بۆ ئەکەمین جار بوخەیاڵیا هات عەرەب ئەتوانێت نەوت بخاتە ڕیزی ئامانجە سیاسیەکانیەوە هەر بەو پێوانەیە ئەتوانێت خزمەتی ئابوری وڵاتانی تر بکات،لەسەردەمی شەڕی دروستبونی ئیسرائیلدا لە ساڵی1948دا عەبدولرەحمان عەزام پاشا چوو بۆ چاوپێکەوتنی پادشای سعودی(عەولعەزیز ئال سعود) هەتا پێی بڵێت ئەتوانین نەوت بکەین بەگوشارێک بۆ سەر خۆرئاوا، ئەم پرۆژەیەی خستە بەردەم پادشای سعودی هەتا خۆرئاویەکان مافی عەرەب لەفەلەستین پشت گوێ نەخەن، لەوکاتەدا پادشای سعودی وای بیرئەکردەوە کە هیچ پەیوەندیەک نیە لەنێوان ئەم دوکارەدا، لەنێوانیانا قسەو گفتوگۆ درێژەی کێشابو، بەڵام پادشای سعودی ڕاشکاوانە وەک جەنگاوەرێکی بەساڵاچوی عەرەبی کۆچەری کۆتایی قسەکانی بەوە هێنابوو، وتبوی، من تێناگەم تۆ لەبارەی چیەوە ئەدۆێیت، ئێمەی سعودی نەمان ئەزانی لەخاکەکەمانا نەوت هەیە، بێگانە هات، پێیان وتین کە نەوتی تێدا هەیە، نەمان ئەزانی چۆن لەبن زەوی دەریبهێنین، بیگانە هاتن ولەبن زەوی دەریهێنا، نەمان ئەزانی چۆن بیخەینە بازارو بیفرۆشین، بێگانە هات و بردیە بازاڕو فرۆشتی، بەشی خۆی لێ هەڵگرێت و بەشی ئێمەش ئەدات، تۆ بۆ ئێستا داوا لەمن ئەکەیت کە سزایان بدەم، بەم شێوەیە نەوت نزیکبوو لەیەکەم شەر کە عەرەب کردی لە مێژوی نوێیدا، بەڵام نەوت نەچووە ناو شەڕەکەوە،     شێخ لەماڵەوە دەغیلەی داناوە پێویست بەبانک نیە شێخ شەخبوت فەرمان رەوای میرنشینی ئەبو زەبی لەپێش شێخ زایدا، شێخ شەخبوت نەی ئەزانی چی لەو ملیونە جونەیە ئسترلینیە بکات، کەلەساڵی1966دا لەئنگلیزەکانی وەریگرت، ئەو خودی خۆی وای بەباش ئەزانی ئەو ملیونە جویە کە دراوی کاغەزبوو بەنەختی لەماڵەوە هەڵیگرێت، لەدوایدا دەرکەوت مشک زەفەری پێبردوەو سەربەستیان بەخۆیانداوە سەروگۆیی پارەکانیان خواردبوو،  بەرێوەبەری بانکی بەریتانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست لەئەبوزەبی، توانی سەردانی وڵات و شێخ شەبوت بکات و ڕازی بکات کەباشتروایە ئەو دراوە نەختیەی تر کەهەیەتی لەبانکا دایبنێت، شێخ دڵنیانەبوو لەداهێنانی بانکەکان، لەدوای هەوڵ وکۆششێکی زۆر شێخ قایل بوو، خودی خۆی لەبەیانیا چوو هەرچیەکی هەبوو خستیە بانکەوە، بەڵام کاتێک زانی بانک لەدوای نیوەرۆوە دەرگاکەی دائەخرێت خێرا چوو بۆ بانک، ئەوەی داینابو وەریگرتەوە بەرلەوەی دابخرێتلەکاتی خۆیدا بەتەنها بەریتانیەکان ئەوان خاوەنی باڵاترین وشەبون لەکەنداوی عەرەبیدا شێخ شەخبوت لەسەر کورسی دەسەڵات وەلانراو خۆری ئاوابوو، تەمەنی درێژو گیرفانی خاڵی  لەرۆژەکانی داگیرکردنی کویتدا، فەرمانرەوای کویت شیخ جابر سەباح دەچێتە سەردانی پادشای سعودی فەهد، ئەمیری کویت نارەزای خۆی بۆ فەهد دەرئەبڕێت، باسی حکومەتەکەی بۆ ئەکات و تەنگەژەی ئابوری ونەبونی پارە لەلایان،       پادشای سعودی لەوڵامدا پێی ئەڵێت، تەمەن درێژبیت خۆت بگونجێنە لەگەڵ روداوەکەدا ئەبێت یان پارەت بوێت یان میرنشینەکەت,

*** لە کتێبی شەری کەنداوەوە لەنوسینی محمەد حەسەنەین هەیکەل وەرگیراوە   

 

  • 1