ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جاری یەکەم ، سەرۆکایەتیەکەی لەدەستدا

بۆ جاری دوەم رەنگە خۆشی لەناوبچێت .

ئێرانیەکان رۆژو سەعات دەژمێرن بۆ کۆتایی سەرۆکایەتیەکەی ترەمپ .

چوار سال پێش ئێستا ، پێش ئەوەی ترەمپ دەسبەکار بێت * باسی ئەوەم کردوە ، ئەگەر ترەمپ لە تاران و بنکە ئەتۆمی و سەربازی و داراییەکانی ئێران نەدات ؟؟ بەتەئکید خولی دوەم بەدەست ناھێنێت .

ئەوە خواستی زۆرینەی خەلکی ئەمەریکایە نەک پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی ترەمپ

ئێستاش بۆ جاری دوەم ، چانسێکی ترە بۆ ترەمپ . ئەگەر ترەمپ بە جدی لە ئێران نەدات ؟

جاری یەکەم دەنگدەری دیموکراتەکانی لەدەست دا و زۆرینەی نەھێنا ، جاری دوەم پشتیوانی کۆماریەکانیش لەدەست ئەدات و دوای تەواوبونی سورەکەی ژیانی خۆشی پێ ناپارێزرێت .

ئێرانیەکان جاشناسێکی بەناوبانگی ناو مێژوی سیاسین ، لە ھەمو سوچێکی ئەم جیھانە جاسوس و بەکرێگیراو دەدۆزنەوە . موستەحیلە دەستیان نەگاتە ترەمپ و تۆلەی قاسم سولەیمانی و ئابوری ئێرانی لێ نەکەنەوە .

ئەم ئەزمونەش بە بوشی باوکەوە بینرا ، بەعسیەکان لە کوەیت ھەولی تیرۆرکردنی بوشی باوکیاندا و سەرکەوتو نەبون .

لەبەرئەوەی لێدانی عێراق ئەوکاتە خواستی زۆرینەی ئەمەریکیەکان بو ، بوشی باوک بەجدی لە سەدامی نەداو رژێمەکەی نەروخاند .خەریک بوو ژیانی خۆشی لەدەست بدات .

بۆ تەواوکردنی ئەو خواستەی زۆرینەی ئەمەریکیەکان و پاراستنی ژیانی بوشی باوک ، کەدەکاتە سەروەری ئەمەریکا . بوشی کور بەلێنی روخانی عێراق و ئەفغانستانی بە ئەمەریکیەکاندا و زۆرینەی دەنگەکانی بردەوە و بەعس و سەدامی لە رەگوریشەوە دەرھێنا ئێستا بۆ ترەمپیش ھەمان مێژو دەیەوێت خۆی پێشانی جیھان بدات . گرەوی سیاسی لەنێوان مانەوەی رۆحی ترەمپ یان کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنێتەوە .

 

ــلێدوانی رادیۆی خەلکــــــــــــــ

  • 1