ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

( گۆڕینی دیدی فەلسەفیمان بۆ مرۆڤ،بنەمای گۆڕانکارییەکانە لە سیستەمی پەروەردەو فێرکردن )دا . ئەمە ناونیشانی گۆنگرەیەکی پەروەردییەبوو کەلەساڵی (۲۰۰۷ ) لەهەولێری پایتەخت بە بەشداری زیاتر لە (٥۰۰) شارەزای پەروەردەیی ئەنجام درا،بەمەبەستی ئامادەکردن و گەڵاڵەکردنی سیستەمێک بۆ قوتابخانەکان ،کە داوتر لەساڵی 2009دا بوە سیستەمێک بەناوی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و سیستەمی خوێندنگە ئامەدەییەکان لە (٦٤) بەندا خۆی بینیەوە . لەچوارچێوەی ئەم دوو سیستەمەدا ئاسۆو رێگای هەریەک لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکان دانرا ،کە بەچ پێوەرێک ئیدارەی خوێندن بدرێت لەم وڵاتەدا.. بەجۆرێک ڕێگە چاری داناوە بۆ هەموو کێشەو گرفتەکانی پەروەردە لە چوارچێوەی ناوەرۆکی ئەم دوو سستەمەدا .گەر ناوەڕۆکی ئەم سیستەمە وەک خۆی بێ دەست وەردانی حیزبی جێبەجێ بکرێت ،ئەوە لەدوا ڕۆژدا نەوەیەکی زانست خوازو ئازادی خواز دێنێتە بەرهەم ،بەجۆرێک لەبواری پەرپێدانی زانستی و قوڵکردنەوەی ئازادی و دیموکراسی ، نەوەیەکی مەدەنی دەخەینەوە، کە پابەند بێت بە (مرۆڤ، نیشتیمان، نەتەوە) لە هەمان کاتدا کەسێک بێت لەهەموو ژینگەیەدا جیاوازی تاکە کەسی لەبەر چاو بگرێت و مامەڵەیەک ساخڵەم بکات لەگەڵیاندا... بەپێچەوانەوە گەر ناوەڕۆکی هەریەک لەم سیستەمانە وەک خۆی جێبەجێ نەکرێت ،ئەوە نەک گۆڕینی دیدی فەلسەفی درووست ناکات بۆ مرۆڤ بۆ رزگاری نیشتیمان،بەڵکو دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەناو توێژی مامۆستایانیش بڕوایەک درووست نەبێت، بۆ گۆڕانکاری ریشەیی ،چونکە ئەم سیستەمە رۆچۆتە ناو هەموو کایەکانی قوتابخانەکان ، کە چۆن مامەڵە بکرێت لەگەڵ مامۆستا ،فێرخواز ،بۆ نموونە لە بەندی (۱٦ ) دا ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن بەرێوەبەری قوتابخانەکان دادەنرێت بەپێی ئەم دوو سیستەمە، ئەو مامۆستایانەی وەک بەڕێوەبەر قوتابخانە بنەڕەتیەکان و ئامادەییەکان دادەنرێت دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت ..

یەکەم لە ناو پارێزگا دەبێ ماوەی پێنج ساڵ زیاترو لە قەزاو ناحیەکان سێ ساڵ مامۆستایەتی کردبێت ،هەروەها هەر لەم بەندەدا ئاماژە بەوە دەکات بەشداری خولی شیاندنیکردبێت لە بواری کارگێڕی و پەروەردەی دا ،یان زیاتر لە ساڵێک یاریدەدەری کردبێت لە قوتابخانەکاندا لەهەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات خاوەن بڕوانامە بەرزەکان لەکاتی پێشبڕکێدا پێش دەخرێن .مامۆستای ئامادەکراو پالێوراو بۆ بەرێوەبەری قوتابخانەکان و خوێندنگاکان پێویستە دوو تاقیکردنەوە ئەنجام بدات بەشێوەی نووسین و چاوپێکەوتن، (٦۰ ) نمرە کەمتر وەرنەگرێت بۆ دەرچوون ... 

بەڵام لە بواری کرداری( عەمەلی) دا ناوەڕۆکی سیستەمەکە بەتەواوی پشت گوێ خراوە بەجۆرێک هەردوو حیزبی کوردی هیمەنەییان کردوە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن داو بەڕێوەبەرو یاریدەدەرەکانیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوە ،کراوەتە مەرج دەبێت هەموو بەرێوەبەرو یاریدەدەری قوتابخانەکان سەر بە دوو پارتی دەسەڵاتدار بن تەنانەت لەناو یەکە ئیدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو یەکەی سەرپەرشتیاری دا ئەم دابەش کارییە بەروونی و زەقی هەستی پێدەکرێت بێ لەبەر چاوگرتنی ناوەڕۆکی ئەم دوو سیستەمە ،ئەمەش بۆخۆی، بەتاڵکردنەوەی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنە هەم لەسەر ئاستی سیستەمەکان هەم لەسەر ئاستی پەروەردەی مۆدێرن ، بۆ کەرکوک و ناوچەی کێشەلەسەر نموونەیەکی دەسەڵاتداری مەدەنی کوردی پیشان کوردو نەتەوەکانی تر نادات ،نیشانەی سەرسوڕمان دروست دەکات،لەسەر لۆژیکی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی کوردی ..

٭ مامۆستا لە قوتابخانەی هەکاری- کەرکوک

  • 1