ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مارتن شولوف پەیامنێری رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لەخۆرهەڵاتی ناوەراست لەراپۆرتێکا بەناونیشانی بەهاری عەرەبی لەدەیەمین ساڵی یادکردنەوەیدا ئەڵێت (تەقینەوەی توڕەی وخەوی تێکشکاو) لەهەفتەیەکی وەک ئەمەداو دەساڵ لەمەوەبەر لەشارێکی وڵاتی تونس، گەنجێکی میوەفرۆش بەناوی(تارق تەیب محمەد) دانیشتوی شاری ئەلبوعەزیز- محەمەد ئەلبوعەزیزی، بۆنارەزای دەربرین دژی بەرپرسی پۆلیسی خۆجێی ، ئەوانەی دەستیان گرتبو بەسەر عەرەبانەی میوە فرۆشتنەکەیاو میوەکانیا، لەدەرەوەی باڵەخانەی بنکەی شارەوانی شاری ئەلبوعەزیز ئاگری بەردایە گیانی خۆی،، هەروەها بڵاوبونەوەی چیرۆکەکانی بەریەکەوتنی ئەوگەنجە تەمەن26 ساڵە پێی هەستا لەسەرجەم ناچەکانی وڵاتەکەیا بڵاوبوەوە، چونکە هەزاران لەوکەسانەی تووشی سوکایەتی پێکردن بوبوون لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە، ئازایانە دەنگیان بەرزکردەوە. راپۆرتەکەی مارتن شولوف سەرباری ئەوە ئەڵێت لەو 18 رۆژەدا لەنێوان هەستانی محمەد ئەلبوعەزیزی بەقوربانی بەخۆدان ومردنییدا ، لەدەیان ساڵەوە مەرگە ساتێکی زۆر کۆمەڵایەتی بوو، ئاشوب وپشێوی هەڵگیرسا بووە هۆی چۆکدادانی حکومەتی (زەین لعابدین کوری عەلی) دیکتاتۆر، ئەنجامەکەی لەکۆتایدا سەر شۆرکردنی دەسەڵاتبو دوای10 دە رۆژ لەمردنی محمەد ئەلبوعەزیزی میوە فرۆش، وەئەڵێت ئەوە سەرەتای گۆڕانی گەوەرەیە ئەگەر روداوەکان لەم وڵاتە پچووکەی کەنار دەریا بوروژێت و لەسەرجەم ناوچەکانی باکۆری ئەفریقاو خۆرهەڵاتی ناوەراست شۆرش هەڵەگیرسێت و مردنی میوە فرۆشە دەستەوسانەکە بو بەهێمای توڕەی سەرجەم ئەوانەی لەرۆژی خۆیا شێوەی دیاری ئەکات ، نوسینگەکان لەسەری رۆشتون، نارەزایەتیەکان گۆڕان بۆ شۆرش و پەریەوە بۆ وڵاتانی پۆلیسی تری ڕەگ داکوتاو لەناوچەکەدا، لەمیسر ، بەحرەین و یەمەن و لیبیا و سوریا، ئەو دیکتاتۆرانەبوون ئەوانە بڕوایان وابو ڕێگەپێنەدان بەهاوڵاتیەکانیان گونجاوەو تەنها توێکڵێکی بێ هێزن ئەوانەی چەوساندندوەیان درێژەی کێشا، پەیام نێڕەکە (نووسەری راپۆرتەکە) ئەڵێت هاواری نارەزایەتی ئەوەی بەناوی بەهاری عەرەبیەوە ناسرا، هەرخێرا کۆمەڵێک بەریەککەوتن هات نائاسایبوو، دەیان ساڵی مت بونی راماڵی وتیشکی خستە سەر هیزو دەنگی شەقام، نووسەر درێژەی پێ ئەدات کەراپەرینەکان بەتوانای خەڵک لەسەر رێکخستنی خێراو زۆرجار لەرێگای تەلەفۆنی زیرەک و جێبەجێ کردنی ئەنتەرنێتەوە پشتگیری لێ ئەکرا، ئەوە ئاسانبو بۆ پیاگەیشتن پەیکەری ئاسایشاو بەئاسانی ڕاوئەنانی، ئەم دەسەڵاتدارانە سورن لەسەر قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن کۆمەڵێکی سنووردار لەپێکهاتەی دانیشتوانەکەوە، بەگوێرەی ئەوە (ئیتش ئی هیلییر) هاورێی یەکەمی پەیمانگەی رۆیال یونایتد) یەکگرتوت پادشای بو خزمەتگوزاری وتویەتی وئەوەی بو زیادکردوە بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بۆ یادەوەری دیموگرافی ئامادە نەکرابون لەراستیا بەهاتنی ساڵی 201o ساڵی پانکردنەوەی ئەو دەسەڵاتە پیرانەبون کەلەکەوتنابون، لەلایەکەوە ئەوانە یاوەری ئەم گۆرانی دیموگرافیان ئەکرد لەلایەکیترەوە سووربون لەسەر ئەوەی کەهێشتا دابەشکردنی سامان لەلایەن لوتکەی دەسەڵاتەوە قۆرخکراوە، سەرباری ئەوەش دوروشمەکەی دەسەڵاتی ستەمکار بەردەوامە(لەپێناوی ئازادیە سیاسیەکانا گوشارمەکەن، لەبەرئەوەی ئێمە لەتیرۆر ئەتانپارێزین) هەموو دۆخەکان تێکەڵبەیەک ئەکران، تەواوی جیاوازیە تایبەتیەکانی کارەساتەکەت لەلایە، نووسەری راپۆرتەکە ئەلێت دوای هەڵچوونی هیواکان و گەشانەوەی، دۆخەکە گۆڕا بۆ هیوایەکی دژوار، هێشتا بەشار ئەسەد لەدەسەلاتدایەو هەریەک لە روسیاو ئیران وتورکیا بەشێکی دیارن لەململانێکە، لەوکاتەوە بەشێکی گەورەی لەسوریا وێرانکردوەو نیوەی دانیشتوانەکەی ناچارکردوە ئاودیوی سنوورببن یان ئاوارەی ناو ولات ببن، هەروەها میسر گیرۆدەی ئاژاوە بوو، کۆتایەکەی بینرا و دەسەڵاتی حوسنی موبارەک کۆتایهات وگۆڕا بە دەسەڵاتی ماوەکورتی ئخوانی ئسلامی بەسەرۆکایەتی محمەد مرسی و کودەتایەکی سەربازی بەسەرکردایەتی عەبدولفەتاح سیسی بەسەر دەسەڵاتی ئخوانەکانەکانا و دەسەڵات و فەرمانرەوای وپەیکەری ئاسایشی میسری گەراندەوەو سەپاندوەو زۆرێک لەژیانی شارستانی خنکاندوە.. بەگوێرەی چاودێران ئەو هۆکارانەی بونە هۆی وروژانەکانی بەهاری عەرەبی جارێکی تر لەئاسۆوە دەرکەوتوە، بەهۆی ئەو زەبروزەنگەی بەرامبەر گەلان ئەکرێت، ناخیان لەتورەیا ئەکوڵێت و سەرلەنوێ لەلێواری تەقینەوەدایە. 

لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 33 ی رۆژی دووشەمەی رێکەوتی 21ی 2020 دا بڵاوکراوەتەوە.

 

  • 1