ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لاو كاراكتەرێكی سەرەكی نێو كۆمەڵگایە و تەواوی وڵاتان ئەم وزەیان قۆستۆتەوە بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و بارودۆخی سیاسیان، چونكە لاو دینەمۆی پێشكەوتنەكانەو ئەوان دەتوان گۆڕانكاریە سەرەكیەكان درووستكەن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان لاو پەراوێز خراوەو هەمویا رژاندۆتە سەر شەقامەكان و سودیان لەم وزەیە وەرنەگرتووە كە لە لاودا هەیە، ئێستا لەشكرێك لاوی دەرچوی كۆلیژو پەیمانگاكان بەبێ كاری ماونەوەو تەنانەت رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیش ناتوانن هیچ بۆ ئەم لاوە بێكارانە بكەن، تەنانەت پارت و رێكخراوەكانیش لاویان بێ هیوا كردوەو خستویانە تە ئەو پەراوێزەوە كە ناكرێ تا سەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە، ئەگەرنا هەر ئەولاوانە دەتوانن دەسەڵات بخەنە مەترسیەوەو ئەو گۆڕانكاریانە درووست كەن كە لە ناخیاندا پەنگی خواردووە، هەروەك ئەوەی لە بەهاری عەرەبی رویداو دەسەڵاتە گەندەڵەكانیان لە ریشەوە دەرهێنا، ئەگەر ئێستاش لاو كەمتەرخەم بێت بەرامبەر مافەكانی، ئەوە سبەی نارەزایەتیەكان دوور نییە بگاتە لوتكەو لەبری ئەوەی خۆی لە پەراوێزدا بێت ئەوە دەسەڵات دەخاتە پەراوێزەوە، بۆیە پێویستە دەسەڵات چیدی لاو بێ ئومێد نەكا.

  • 1