ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

چینی کرێکار بەوپێیەی لەژێر هەژموونی خاوەنکاردایە و سەرمایەداریش لەپێناوی قازانجی خۆیدا دا کاردەکات

بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە بە کورترین کات و کەمترین (تێچوو و خەرجی)بەرهەم و کاڵاکانی بەرهەم بێنێت و زۆر گرنگ نیە بەلایەوە ئەم شێوازی بەرهەمهێنانە چەند گاریگەی خراپی دەبێت لەسەر ژیان و گوزەرانی کرێکاران بەتایبەتی لە بواری (پاراستن و سەلامەتی کرێکاران لەڕووداوە مەترسیدارەکانی ناو پرۆسەی کارو و وەبەرهێنان ) کەڕۆژانە بەدەیانە کارەسات روودەدات و دەبێتە هۆی برینداری وکەم ئەندام بوون و گیان لەدەستدانی کرێکاران کە هۆکاری سەرەکی پابەند نەبوونی خاوەنکارە بە یاسا وبڕیارو رێنمایەکانی سەلامەتی تەندروستی و پیشەیی کرێکارانەوە کەیەکێکە لەمافە بنەڕەتی و سەرەکیەکانی چینی کرێکار و دەبێت خاوەنکار ئەم پێداوویستیانە دابین بکات بەڵام لەبەر چاوچنۆکی و تەماحی بێ سنووری ئامادە نیە خولی هوشیاری بکاتەوە کار ناکات بۆ کردنەوەی بەشی سەلامەتی لە ناوەندەکانی کاردا و پێداوویستیەکانی سەلامەتی بۆ کرێکارن دابین بکات.

حکومەتی هەرێمیش چونکە بەرژەوەندی چینایەتی وبیرکردنەوەی سەرمایەدارییانەیان هەیە بۆ ژیان و سیاسەت و خۆیان خاوەن و شەریکی کۆمپانیا و پرۆژەکانن بۆیە بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن لەبەرامبەر ئەم هەموو تاوانە دا کە ڕوودەدات بەرامبەر کرێکاران تەنها نموونەی (٥ساڵی ) ڕابردوو وەربگرین لەهەرێمی کوردستاندا زیاتر لە (350) کرێکار گیانیان لەدەستداوە و بەسەدانی تریش بریدار بوون کە ئەم ڕووداوانە جکە لە گیان لەدەستدانی کرێکاران دەبێتە هۆی خراپ بوونی ژیان وگوزەرانی خانەوادە و مناڵەکانیان لەبارێکی وا خراپ و مەترسیدار دا دەبێت هێزی چینی کرێکار بەیەکریزی و بەبیروباوەڕی بەهێزی چینایەتیەوە بەردەوام بێت لەمەیدانی ململانێ لەگەڵ خاوەنکار و سەرمایایەداران چونکە ئەزموونی جیهانی فێری کردین (هاوپەیمانی سەرمایەداران لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان بە هاوپەیمانی بەهێز و ریکخراوبوونی کرێکاران لەناو دەچێت)

  • 1