ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  و..... عەلی قادر  .                                                               

بەدرێژای ئەم سێ هەفتەیەی دوای زانکۆی بوسفوری بەناوبانگی تورکیا نمونەیەکی ئاشکرایان پێشکەش کرد لەبارەی هێزی(نارەزایەتی لاوانەوە) لەسیاسەتەکانی پارتی دادوگەشەپێدان وسەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگان. لەناو وڵاتا خۆپیشاندانەکان لەکۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆدا بەرپابوو. ئەوە راستەوخۆ بەرپەرچدانەوەیە لەسەر بریاری خودی ئەردۆگان کە پرۆفیسۆر مەلیح بولوی دانا بەسەرۆکی زانکۆی بوسفور.                                                         ئەم پرۆفیسۆر مەلیح بولویە بەپیشەو سیاسەت سەربەخۆنیەو پەیوەندە بەسەرۆک ئەردۆگانەوە. بەگوێرەی دەربرینی قوتابیەکان ودەستەیەک لەمامۆستایانی زانکۆکان کەئەترسن ئەم دانانە ببێتە گۆڕین بۆئامرازی سەرپێ شۆرکردنی زانکۆ بەناوبانگەکەو وەک دامەزراوەیەکی پاشکۆ(یەدەک)ی پارتی دەسەڵاتدار بەکاری بهێنێت. خۆپیشاندانەکانی زانکۆکە لەسەرئەو بریارە بەبێ جیاوازی هەزاران قوتابی ناڕازی لەخۆئەگرت. هێزەکانی ئاسایش وپۆلیس بەشێوەیەکی راستەوخۆ درندانە بەرەوروی خۆپیشاندەران ئەبنەوەو بەوهۆیەوە دەیان لەقوتابیەکان برینداربون. لەترسی کشانینارەزایەتیەکان بۆ ناوچەکانی تری شاری ئەستەنپول. پۆلیس هەستا بەداخستنی باڵەخانەو دامەزراوە تایبەتیەکانی زانکۆ. قوتابیەکان وای دائەنێن بۆ ئەوان بەکردەوە لەجێی لگلدانەوەو بەندکردنەو رێگرتنیانە لەسەربەستی رادەربرینی شارستانی ئاشتیانە.  قوتابیانی زانکۆ ومامۆستاکان ئەم هەنگاوەی دوایی ئەردۆگان بەمەبەست دائەنێن.لەبەرئەوەی دائەنرێت بەیەکێک لەو زانکۆیانەێ تورکیا کە زۆر سەربەخۆیە لەبارەی ژیانی سیاسی ودادوەری وئابوری تورکیاوە بۆ بەکارهێنانی پێوەرە جیهانیەکاندا لەسەربەخۆی ئاکدیمیا(کۆنگرەی زانستی) سەرەرای ئەوەی سەربە دەوڵەتی تورکیایە.بەڵام ئەردۆگان سەرجەم ئەو پێوەرو ئەندازانەی پێشێل کردوەو کەسێکی لەدەرەوەی بواری فێرکاری وبەرێوەبەرێتی زانکۆدا هێناوە ئەوکەسە لەرابردوا ئەندام وکاندیدی دەرکەوتوبوە لەسەر لیستی پارتی دادو گەشەپێدان و ئەیەوێت بەسەر زانکۆدا بیسەپێنێت بۆئەوەی گۆرانکاری هەیکەلی زانکۆی پێ بکات. بۆ ئەوەی زانکۆی بوسفور هیزی پیشەی خۆی لەدەستبدات کەئەژمار ئەکرێت بەیەکێک لە ئامرازەکانی ئەردۆگان لەشەری نەیارە سیاسیەکانیا. توڕەی خۆپیشاندەران پاڵی نا بەسەرۆکی تورکیاوە هاوپەیمانە سیاسیەکەی هانبدات(سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوایەتی توندرەوی تورکی دەوڵەت بهجلی) داوای(هارینی خۆپیشاندەران)بکات ودایان ئەنێت بەبەشێک لەپیلانێک کەئامانجەکەی تورکیایە. لەرێگای وروژاندنی ئاژاوەوە بۆ رودانی راپەرین لەوڵاتا. لێدوانەکانی بهجلی دەربرینی هەڵوێستی ئەردۆگانە.  سەرۆکی بەرهەڵستکاری تورکی کەمال کلیچدار ئوغڵو بەرپەرچیدایەوە. ئەوەی پارتەکەی(گەلی کۆماری) کەدائەنرێت بەیەکێک لەو پارتانەی بەشی زۆری میللیە لەناو ناوەندەکانی قوتابیانی زانکۆکاناو لەخودی زانکۆی بوسفوردا. تێبینی ئەوەئەکرێت کە هەردوو پارتە هاوپەیمانەکە هیچ دامودەزگایەکی نیشتمانی تورکیایان بەسەربەخۆی نەهێشتبێتەوە. سەرۆکی پارتی (دیفا)عەلی باباجان. ئەوکەسەی دائەنرێت هاوشانی کارەسیاسیەکانی ئاکادیەکی ئابوری دیارە. سەرکۆنەی هەڵوێستی حکومەتی کردو داوای کرد پێویستە زانکۆکان سەربەخۆبن و وڵات پێویستی بەئاکادیمی وزاناو ئازادیخواو قوتابی وبەرهەم نێنەر. جێبەجێی کردنی ئەم سەربەستی و بەرهەم هێنانە ناکرێت هەر بەدانانی ئەندامەکانی پارتی دەسەڵاتداربێت. مێژوی زانکۆ تورکیەکان پێکهاتوە لە ناوەندی بزوتنەوەی  چەپەکانە تورکیابووە. بەتایبەتی لەساڵەکانی شەری ناوخۆدا لەنێوان شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردوا. چونکە زانکۆکان ناوەندی هێزی چەپەکان وپارتە راسترەوە توندرەکان بووە. رۆژنامەی(گاردیانی) بەریتانی راپۆرتێکی بەدرێژی بڵاوکردەوە لەبارەی هەمیشەی خۆتێ هەڵقورتاندنی ناو ژیانی زانکۆکانی تورکیاو فشاری سیاسی توش ئەبێت لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەو لەماوەی پێنج ساڵی رابردوا. هەزاران لەئاکادیمیەکان وپارێزەران و رۆژنامەنوس و فەرمانبەرانی شارشتانی وسەربازی.لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە یان زیندانی کراون. بەهۆی پەیوەندی داتاشراوە بەتیرۆرەوە. لەساڵی2016وە ئەردۆگان دووبارە مافی هەڵبژاردنی ڕاگری زانکۆکانی .ئەوانەی لەرابردوا بەهەڵبژاردن دائەنران. راستەوخۆ لەدەستی خۆیا هێشتوێتیەوە.و زیاتر لە12 زانکۆی لەسەرجەم ناوچەکانی وڵاتا داخران.لاموایە نارەزایەتی ئەم دواییە لەوەوەهاتوە. هیوایەکی کەم هەیە قوتابیان بتوانن بەشێوەیەکی دیمکراسی وشرۆڤەی ئەوەی ئەیانەوێت. لەدۆخەکدا گۆڕن بکەن. بەڵام ئەمرۆ فرۆکە هەلیکۆپتەرە پۆلیسیەکان و ئاسایشیەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا ئەسورێنەوەو پۆلیس لەگشت جێگایەکدان. ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەی زانکۆکانی تورکیا ئەتوانێت کە شتێکی نوێ بکات

 

19/1/2001                                                   لە رۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی                                                          ژمارە 40 رۆژی پێنج شەمەی 14ی کانونی دووەمی2021 وە                   وەرگیراوە 

 

  • 1