ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەردەمی خەباتی نهێنی ناو شار.

شەهید بورهان وشەهید عەدۆ و هاوڕێکانیان ڕەمزی خۆڕاگری و نمونەی هەڵوێست و چاونەترسی.

پاش شاڵاوە دڕندانەکەی ڕژێمی بەعسی فاشی بۆ سەر حزبی شیوعیمان و شەهیدکردن و لەسێدارەدانی سەدان کادیرو ئەندام و دەستگیرکردنی هەزارانی دیکە،حزب بڕیاریدا خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی لە دژی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی بەعس دەست پێبکات و ڕوخانی ئەو ڕژێمەش ئامانجی خەباتی چەکداری حزب بوو،

لە کۆتایی ساڵی 1979 پۆل پۆل شیوعیەکان لە شارو شاروچکەو گوندە جیاجیاکانی عێراقەوە،بە عەرەب،کورد،تورکمان،بەپێکهاتەکانی دیکەی وەک مەسیحی،یەزیدی،شەبەک،کاکەیی،سابیئەو مەندائی،هەروەها ئافرەت،قوتابی،مامۆستا،ئەندازیار،کرێکار،جووتیار،هتد...

ئەوانەی پەیوەندیان بەحزبەوە هەبوو شاریان جێهێشتوو ڕویانکردە شاخ،خەباتی مەدەنیان گواستەوە بۆ خەبات وتێکۆشانی سەربازی و شاخ و دۆڵ و دەشتەکانی کوردستان بەپاڵپشتی جووتیاران و گوندنشینان بووە مەیدانی خەبات و سەنگەر گرتن لە بەعس،

هەرچەندە سەرکردایەتی حزب قەناعەتی بەچەک وخەباتی چەکداری و توندوتیژی نەبوو بەڵام ناچاربوو بۆ لەناوبردنی چەک و زوڵم و ستەمی جەبەڕووتەی بەعس پەنا بۆ چەک و خەباتی چەکداری بەرێت،،

بەڵێ ڕژێمێک لەبەرانبەر نەیارەکانی پەنا بەرێتە بەر ئاگرو ئاسن و زەبرو زەنگی تۆقێنەر،ئەبێ بەچەک وەڵام بدرێتەوە،

لەگەڵ دەستپێکردنی خەباتی چەکداری بەتایبەتی لە ساڵی 1980 و ئەنجامدانی چالاکی سەربازی و لێدانی مۆڵگەو ڕەبیەو بارەگا تۆقێنەرەکانی ڕژێم لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان،،حزب بڕیاریدا لەشارو لەشاروچکە جیاجیاکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق ڕێکخستنەکانی دروست بکاتەوەو بەهێزیان بکاتەوە،

ئەمەش بەکردار کاری لەسەرکراو ڕێکخستەکان بەشێوەی نهێنی ڕێکخرانەوەو شانەو ڕێکخراوە پەرتەوازەکان جارێکی دیکە گرێدرانەوەو چالاکی ڕێکخراوەیی دەستیپێکردەوە،

لە پارێزگای کەرکوک ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەری دروستکرا،ئەم لێژنەیە کۆمەڵێک کادیرو ئەندامی چالاک و ئازاو چاو نەترسی لەخۆگرتبوو،کۆمەڵە گەنجێک ڕۆژانە ڕووبەڕووی مردن دەبونەوە بەڵام مردن لەبەرانبەر ئازایەتی و چاونەترسیان بەچۆک دادەهات،بەجۆرێک ئەوان ڕاوی مردنیان دەکرد،

ئەم ڕێکخراوە ٮەشێوەی بازنەی جیاجیا دەستی بەچالاکی ڕێکخراوەیی خۆی کردو دەزگاکانی بەعسی لەشارەکە توشی هیستریاکرد،،

کۆمەڵێک کوڕی خوێن گەرمی پەروەردەکراو بەبیرو باوەڕو ڕێبازی مارکیسزم لینینزم و دەرچووی قوتابخانەکەی هاوڕێ فەهدی سەرکردە،ڕۆڵی گەورەیان گێڕا لە بەهێزکردنەوەی ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەری لەناو شاری کەرکوک، وەک شەهید عەبدلڕەحمان مەلا عومەر ناسراو بە مامۆستا عەدۆ،هاوڕێ مستەفا ئەحمەد،شەهید عاسی،شەهید زمناکۆ،شەهید سیڤەر،شەهید نەهرۆ حەساری،هاوڕێ کاکەمەند،هاوڕێ یوسف حەساری،هاوڕێ عوبێد بەگم،هاوڕێ محەمەد سابیر حەساری،هاوڕێ قادر دووبزنی،هاوڕێ کاکەڕەش،هاوڕێ گەلاوێژ،هاوڕێ شلێر،هاوڕێ خدر کەبابچی،هاوڕێ ئاری بابان،هاوڕێ عەدنان،هاوڕێ سابیر عەلی بەیانی،جەبار حەمە ئەمین، زاهیر عەبدوڵا عیسمەت،هاوڕێ زیادنوری،هاوڕێ مەحمود حەساری،ئازاد گەرمیانی، و چەندان تێکۆشەری دیکە،

لیژنەی شەهید جەمال حەیدەری لەلایەن هەریەک لەهاوڕێ هاشم،هاوڕێ ئەبو حیکمەت،هاوڕێ ئەبوعەلی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبەوە سەرپەرشتی دەکرا،،

ماڵی شەهید عەدۆ،ماڵی مستەفا ئەحمەد،ماڵی محەمەد سابیر حەساری شوێنی کۆبونەوەی بازنە حزبیەکان بوون،

لەماڵی ئەوانەوە بڵاوکراوە حزبیەکان دەگەیشتنە گەڕەک وکۆڵان و شەقام و ماڵ و کوچە بەکوچەی شاری کەرکوک،

بازنەکانی ئەم ڕێکخراوە بەجۆرێک فراوان بۆوەو پەلی هاویشت زۆر بە زوویی بەنێو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاردا بڵاوبۆوەو ترسی خستبووە نێو دڵی ئەمن پیاوانی بەعس لەشارەکە،

ئەمنی کەرکوک وەک سەگی هاریان لێ هاتبوو هەرچەند هەوڵ و کۆششیان دەکرد سەرەداوێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم لێژنەیە بدۆزنەوەو بەرپرس و کادیرو ئەندامەکانی بگرن شکستیان دەهێنا،

بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەو بڵاوکراوە حزبیەکان و نوسینی دروشمی دژ بەبەعس لە شوێنە جیاجیاکانی شارو هاندان و جۆشدانی خەڵک لەدژی ڕژێم ئەمن و پیاوانی بەعسی هەراسان کردبوو،

لە زانکۆ و پەیمانگاو ئامادەییەکان لیژنەی جەمال حەیدەری چالاکیە نهێنیەکانی دەستپێکرد،یەکێتی گشتی قوتابیان ڕێکخرایەوە،،کۆمەڵەی ئافرەتان دروست کرایەوە،سەندیکای کرێکاران ڕێکحرایەوه،یەکێتی جووتیاران لەگوندەکان ڕێکخرایەوە کە هاوڕێ قادر دووبزنی ڕۆڵی گەورەی تێداگێڕا،

لاوان پەیوەندی نهێنیان دەبەست و تا دەهات لێژنەکە فراوانتر دەبوو،بەجۆرێک لە‌قەزاوناحیەکانیش ڕێکخستنەکان لەژێر سەرپەرشتی هاوڕێیانی ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەری دەستیان کرد بەچالاکی،

لە 2/4/1982 لە شەڕێکی نەبەرانبەردا لە نێوان هێزێکی گەورەی ڕژێمی بەعس و لقی شوانی حزبمان لەگوندی بۆڵقامیش 15 فەرماندەو کادیرو پێشمەرگە شەهیدبوون و تا ڕادەیەک ئەو لقە لاوازکرا بەڵام لەلایەن ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەری کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی لە کوڕە گەنج و خوێن گەرمەکانی لەشارەوە ڕەوانەی شاخ کراو جارێکی دیکە لقەکە دروستکرایەوە،دیارە لەناردنی ئەو کۆمەڵە گەنجە بۆ خەباتی پێشمەرگایەتی هاوڕێ شەهید عەدۆ ڕۆڵی گەورەی گێڕا وەک چۆن لەبەهێزکرنی ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەریش پێشهەنگبوو،

شەهید عاسی یەکێکی دیکەبوو لەو کادیرە دڵسۆزو ئازایانەی کە جێگای متمانەی حزب بوو،ئەو بەعاسی بەرید ناسراوبوو بەو پێیەی بەریدی لەشارەوە بۆ شاخ و لەشاخەوە بۆ شار دەگواستەوە،بەداخەوە هاوڕێ عاسی دەکەوێتە بۆسەیەکی مەفرەزەیەکی یەکێتیەوەو شەهیدی دەکەن،

حاجی ئایشەی دایکی هاوڕێ ئەسکەندەرو هاوڕێ هەڵکەوت هەرچەند ئەو پەیوەندی حزبی نەبوو بەڵام بەدەیان جار لەکاتی سەردانی کردنی کوڕە پێشمەرگەکانی لەشاخەوە نامەو بڵاوکراوە حزبیەکانی دەگەیاندە لیژنەکە،

حەمەڕەش قادر زەمەیی یەکێکیتربوو لەو هاوڕێ دڵسۆزانەی حزب متمانەی تەواوی پێ هەبوو،ئەم هاوڕێیە هێندە نهێنی پارێزبوو لەکاتی گیان لەدەستدانی بە ڕوداوی هاتوچۆ بەریدی حزبی لە ڕانیەوە بۆ کەرکوک هێنابوو بەڵام بەجۆرێک بەریدەکەی حەشاردابوو تا ئێستاش کەس بەریدەکەی نەدۆزیەوە،

ڕێکخراوی شەهید جەمال حەیدەری لە شارەوە کۆمەکی دارایی کۆ دەکردەوەو دەیگەیاندە حزب لەشاخ،یەکێک لەو پیاوە دڵسۆزانەی کە تا دواهەناسەی شیوعیەکی ڕاستگۆو بەوەفاو بەهەڵوێست بوو هاوڕێ مام ڕەزا کەبابچی بوو کە مانگانە بڕی 75 دیناری ئەو سەردەمەی کۆمەکی حزبی دەکرد،

روناك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده‌مین (دایكی ئاوات) له‌ ساڵی 1982 وه‌ كودوستێكی به‌ردوام پیتاكی ئه‌داو بڵا كراوه‌كانی حزبی ده‌خوێنده‌وه‌ و كه‌ به‌ نهێنی ده‌گه‌یشته‌ ده‌ستی، له‌ 1983 له‌ رێگەی هاورێ كاروانه‌وه‌ (كاكه‌مه‌د) نامه‌ی ‌ په‌یوه‌ندی دەنوسی و به‌ ناوی نهێنی ئاوات له‌ كوتای 1984 بووه‌ ئه‌ندامی حزب و له‌ ریكخراوی شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ری ده‌ستی به‌ چالاكی كرد دوای گرتنی هاورێیان شه‌هید حه‌مه‌ كه‌ریم و شه‌هید عه‌دو بارو دۆخێکی سه‌خت توشی ریكخراوه‌كه‌ بوو هاوری ئاوات و هاوری كاروان له‌ ریگای سیڤه‌ره‌وه‌ و ماموستارزگاره‌وه‌ هێڵی ریكخستنی خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ دوای راپه‌رینیش كه‌له‌گه‌ل هاوری كاروان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌ بنه‌سڵاوه‌ ده‌بێته‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی كومه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان و له‌گه‌ل هاوری سه‌فین خالد وئاورین نه‌جمه‌دین چه‌ندین خولی نه‌خوینده‌واری و دووورومان و پیشاگای جل دورین ده‌كه‌نه‌وه‌ و كاتیكیش به‌ بریاری حزب ده‌چنه‌ قه‌زای كویه‌ له‌وێش ده‌بێته‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی كۆیه‌ی كومه‌ڵەی ئافره‌تان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ له‌ رێكخستنی كۆیه‌ی حزبی شیوعی كوردستان چه‌ندین خولی جوراو جور ده‌كه‌نه‌وه‌،

لە ساڵی 1982 بەبڕیاری حزب هاوڕێ بورهان ناسراو بە حەمە کەریم لە شاخەوە دەگەڕێتەوە شارو سەرپەرشتی ڕێکخراوەکەی پێ دەسپێردرێت و ڕێکخراوەکە گڕوتینی زیاتر بەخۆوەی دەبینێت،هەر لەوساڵەشدا ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان لەدژی سیاسەت دڕندانەی بەعس دەستیپێکرد،قوتابیانی شیوعیش لە تەواوی خۆپیشاندانەکان بەشداری کاریگەریانکرد لەوانەش لە خۆپیشاندانەکەی قوتابیانی کەرکوک ،،

بەعس بەردەوام لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی ئاشکراکردنی ئەم ڕێکخراوە دەدات،

تا سەرەنجام لەساڵی 1985پیاوانی بەعس سەرکەوتوو دەبێت لە ئاشکراکردنی ڕێکخراوەکەو دەستگیرکردن و ڕاوەدونانی ئەندامەکانی وهەڵکوتانە سەرماڵەکانیان و دەستگیرکردنی خێزان و کەسوکاریان،

زۆرێک لە کادیرو بەرپرسانی لیژنەکە دەستگیر دەکرێن و ژمارەیەکیان لە سێدارەدەدرێن و شەهید دەکرێن،

لەوانە

هاوڕێ بورهان ناسراو بە حەمە کەریم

هاوڕێ عەدۆ لەسێدارەدەدرێن،

هاوڕێ سەلمانی برای شەهید عەدۆش لە ژێر ئەکەنجەدا شەهید دەبێت،

هاوڕێیان

شلێر

سابیر عەلی بەیانی

محەمەد سابیر حەساری

خدر کەبابچی

ئازاد گەرمیانی

حوکمی جۆراوجۆر بەسەریاندا سەپێندرا،

هاوسەرو منداڵ و دایک وباوک وخوشک وبراکانی شەهید عەدۆ و ژمارەیەک لە کەسوکارەکەی دەستگیرکران،

هاوڕێ ئازاد گەرمیانی لەژێر ئەشکەنجەی توندو دڕندانەی بەعسدا باری دەرونی تێکچوو،

هاوڕێ زمناکۆ لە ساڵی 1987 لە شەڕی کارێزەی بناری خاڵخاڵان و لەکاتی هەڵمەت بردن بۆ سەر هێزەکانی دوژمن شەهیدبوو،

هاوڕێ حەسەن ناسراو بەسیڤەر لە ساڵی 1991 لە ڕزگارکردنی شاری کەرکوک شەهیدبوو،

هاوڕێ نەهرۆ حەساری لە ساڵی 1987 لە سێدارەدرا،

هاوڕێ کاکەمەند لە ساڵی 1988 لە قەزای دووبز لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی حزبیدا دەستگیرکرا،

هاوڕێ زیاد نوری لەهەمان ساڵ لەهەولێر دەستگیرکرا،

هەزاران سڵاو لە شەهیدە سەربەرزەکانی لیژنەی شەهید جەمال حەیدەری و سەرجەم شەهیدانی حزب وگەلەکەمان،

سڵاو لەو تێکۆشەرانەی ڕوبەوی مەرگ دەبونەوە،

تێبینی

داوای لێبوردن لەهەر هاوڕێیەک دەکەین کە لەم کورتە باسەدا ناوی نەهاتبێت و لەبیڕچووبێت و بەدڵنیاییەوە هیچ مەبەستێکی لەپشتەوە نیە،

  • 1